عادل موراد لەمەکتەبی سیاسی توڕەیە

Saturday, 20/07/2013, 12:00

1862 بینراوە


لەسەر لادانی ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندی لەلیستی کاندیدەکانی پەرلەمانی کوردستان عادل موراد لەمەکتەبی سیاسی توڕەیە و بەگوێرەی زانیارییەکان عادل موراد بەتەلەفۆن پەیوەندی بەژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کردووە،
نیگەرانی خۆی پێڕاگەیاندوونە لەسەر لادانی ئارام قادر خەبات کەئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی بوو کاندیدی سنوری ڕاپەڕین بەڵام لەکۆتایی پێش پەسەندکردنی ناوەکان مەکتەبی سیاسی ناوی ئارامیان لاداوە ئەوەش نیگەرانی لای عادل موراد دروست کردووە جگەلەوەش لایەنگرانی یەکێتی لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لەڕۆژانی داھاتوو بەیاننامەیەکی توند دژ بەبڕیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڵاودەکەنەوە

کادیرێکی یەکێتیی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە