مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


زیاتر کە ١٥٠٠ منداڵی کورد لە زیندانەکانی تورکیادان

Friday, 28/05/2010, 12:00

1741 بینراوە


یەکێک لەو پرسە گرنگانەی کە لە دەیەمین کۆبونەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ٢٣ و ٢٤ی ئەم مانگە لە برۆکسل بەسترا چارەنوسی ئەو منداڵانە کوردانە بوو کە ژمارەیان لە نێوان ١٥٠٠ تا ٢٠٠٠ منداڵ دەبێت ، هەمووشیان تەمەنیان لەخوار ١٨ ساڵدایە، بەپێی هەموو پێوەرەکانی مافی مرۆڤ و مافی منداڵان زیندانی کردنی منداڵان بەهۆکاری سیاسیەوە قەدەغەیە.
تاوانی ئە منداڵانە تەنیا ئەوەیە کە بەشداری خۆپێشاندانەکانی کوردیان کردوە، کە لەدژی حکومەتی تورکیا بەێڕوە جووە
بەپێی زانیارەکان ناو کوردستانی باکور هەندێک لەو منداڵانە سزای زۆر قورسیان بەسەردا سەپێنراوەو ، هەندێکیشیان بۆماوەی ساڵێک دەبێت هیچ دادگایەک نەکراون..
هەر دوێنێ بوو کە جەندمەکانی تورک بۆمبێکی دەستیان فڕیدا بوو ناو کۆمەڵی منداڵ لە دەڤەری وان کەسەر گەرمی یاری کردن بوون، لەئەنجامدا منداڵێک گیان لەدەست دەدات و دوانی تریش بەخەستی بریندار دەبن، جگە لەو کردوە نا مرۆڤانەیەی پۆلیس و ئەمنیەتی تورکیا کە بۆ ماوەیەکی زۆر نەیانهێشتبوو کەس لە شووێنی ڕووداوەکە نزیک ببێتەوەو بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێن.
ئەوەی جێگای باسە لەمڕۆژانە لە میدیاکانی دانیمارک بەتایبەت ڕۆژنامەیەکی سەر بە ڕاسیدتەکانی بەناوی بەرلینسکە هێرشی کردبۆوە سەر رۆژ تی ڤی و شٶڕشی باکور، بەوە رتاوانباری کردبوون کە گەریلاکانی قەندیل منداڵان چەکدار دەکەن..
لەکاتی سەردانی تیمێکی ڕۆژنامەوانی دانیمارک بۆ بناری قەندیل، وێنەی کۆمەڵی منداڵی گوندەکانی ئەو ناوچەیان گرتبوو، کەبەر خۆشەویستیان بۆ گەریلا هەر وەک رەمزێک جلی گەریالایان پۆشیببوو، بەڵام شاندە دانیمارکیەکە ئەمەیان بەپێچەوانە نیشانی ڕای گشتی دانیمارک دابوو
لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ ئە و ڕۆژنامەیدا پرسیاری چارەنەوسی ئەو چەند هەزار منداڵەم لێکردن، کەلەزیندانەکانی تورکیادان و ووتم ئەگەر ئئێوە ڕاست دەکەن فەرموون وەرن با ڕاپۆرت لەسەر ئەو منداڵە زیندانیانە دروست بکەین، ئامادەیی خۆشم نیشاندا کەهاوکاریان بم بۆ تورکیا وەک وەرگێڕێک..
پاشان لەپەیوندیەکی تر لەگەڵ کەناڵی ٢ دانیمارکی و ڕۆژنامەی ئیکسترا بەلەدەی دانیمارکی پێشنیاری ئەوەم بۆ کردن بابچین سەردانی بناری قەندیل بکەین و لە نزیکەوە ڕاستی پرسەکان بزانینن..
سەیر کەن کە ڕۆژانە چەندین جار ئەو ناوە لەلایەن ئێران تۆپباران دەکرێت، فرۆکەکانی تورکیاش تەنانەی لە یەک هێرشدا ٢٠ فڕکەی جەنگی بۆمبارانی ئەو ناوچانەیان کردوە
لەسۆنگەی ئەو هێرشەی ڕاگەیاندنی میدیاکانی دانیمارک دەیان حزب و ڕێکخراو ڕۆژنامە نوسی کورد دانیماکی نامەیەکی نارەزایی درا بە ڕۆژنامەی ناو براو..
سەیری ئەم لینکە بکەن بۆ هەواڵی منداڵە زیندانیەکان
http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=27251&cat=1
٢٨/٥/٢٠١٠


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە