مەسعود بەرزانی ٣١ ئاب لە کێوە فێربوو

Friday, 31/08/2012, 12:00

1755 بینراوە





زۆر جار مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە ، ئەوەی باوان دەستی پێدەکات نەوەکانی تاسەر بەردەوامی دەدەنێ ، ٣١ ئاب بە هەموو پێوەرێکی ئاکاری مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتی وسیاسی بەدرەوشتی یەکی بێ وێنەبوو لە مێژووی کوردایەتی و بەرخودان و شۆرشگێری .
محمود عوسمان لە کتێبێکدا ئەڵێ * کاتێ شای ئێران بە بەرزانی باوكی ووت بەپێی پەیماننامەی جەزائیر دەبێ هەموو هاوکاریەکی رابگرێ وبەو هاوکاریانەشەوە کە لەرێی ئێرانەوە تێئەپەرێ هتد ،وە ویستی بزانێ ووڵامی بارزانی چی دەبێ . بەرزانی لە ووڵامدا ووتی ^^ ئێمە گەلی تۆین ئەگەر بەرێزتان راتان لەسەر پەیماننامەکەیە ، بەرژەوەندی ئێران دەسەبەر دەکەی کە ووڵاتی دایکمانە ، ئەوە ئێمە هیچ شتێکمان نی یە دژی و ئێمە لە ژێر فەرمانی تۆین ئەگەر بڵێی بمرن ئەمرین و ئەگەر بڵێی بژێن ئەژێین ،ئێمە دڵسۆزی بەرێزتان بوینەو لە داهاتوشدا هەروا ئەمێنین ، هیوادارین بەردەوام بن لە نەواییتان بۆمان وبۆ دۆزەکەمان .
ئەو ووڵاتە و ئەو درندەیەی کە قازی محمد و هاوەڵەکانی وکۆماری مهاباتی تێکشکاند و ویستی ناوی کورد بسرێتەوەو نەیهێڵێ ، بە بێشەرمیەکی کەم ووێنەوە بارزانی ،کردنی بە دۆست و ئێرانی داگیرکەریشی کرد بە ووڵاتی دایك .پشتی کردە گەورەیی قوربانی و گیانی بەرخودان و دڵسۆزی وتوانی پێشمەرگەکان و دەیان ملیۆن دۆلاری ئەوکاتەی شۆرشی کوردی ،کردە باخەڵی کورە کانییەوەو تێیان تەقان بۆ ئێران و دوجاش بۆ ئەمەریکا . ئەم نەخۆشی یەی کە ئەلمەرحووم توشی بوو بۆ کورەکەی گۆزرایەوەو چەنین جار دووبارەی کردەوە . زۆر سەیر بوو ئەو پێشمەرگانەی کە لە ساڵی ١٩٩١ شەریان لە گەڵ رژێمی بەعس ئەکرد و لەسەنگەرابوون دژیان ، لە ٣١ ئاب بەیەکەوە دژی یەکێتی ئەجەنگان تا رادووی سنورەکانی بکەن ، هاوکێشەیەکی زۆر سەر سورهێنەرە . هەندێ پێشمەرگە تا ئێستا نەیتوانیوە هەزمی کات ، چۆن دوژمن دەبێ بەدۆست و دۆست بەدوژمن بە وویستی تەنها یەك کەس .لە ئاکامدا یەکێتیش بە پاڵپشتی ئێران و تۆپ و چەکە قورسەکانی جارێکی تر لە سنورەکانەوە بەرەو شارەکان گەرایەوە . ئاکامی وویستی دوو سەرکردەی چەوتی کورد کە هەر یەکێیان تینووی دەسەڵات و بەرژەوەندی تایبەت بوون ، سەدان رۆڵەی بەئەمەك و دڵسۆز بونە قوربانی ، ئەو شێرە کورانەی دوژمن نە لە شەر و نە لە شێنەیی نەیتوانی دڵی گەورەیان لەلێدان بخات ،لە شەرێکی بێهودەی ملهور،بۆ پارێزگاری لە گیان وپارێزگاری دووسەرکردە گیانیان ساردبوەوە . ئێستاش دوای شانزە ساڵ بەسەرکارەساتی ٣١ ئابدا و هەر کاتێکیش یادی ٣١ ئاب بکرێتەوە ، دەبێ مەسعود بەرزانی پێش هەموو شتێ داوای لێبوردن لە کورد بکات سەری شەرمەزاری بۆ خانەوادەی شەهیدان دانەوێنێ و بە ویستی خۆی ئامادە بێ بۆ دادگایی کردن ئەوسا باسی لە کوردایەتی بکات. ئەوسا خۆشی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردایە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە