فه‌زیحه‌یه‌کی تری پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له نێوان (دره‌خشان) و (به‌یان)دا!!!
Sunday, 06/12/2009, 12:00
1585 بینراوە
زۆرجار مه‌سینه هه‌ڵگرو کاسه‌لێسه‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی و یه‌کێتی (کوردستانپۆست) به مینبه‌رێکی ئاژاوه‌گێڕی و سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی ناڕاست ناوده‌به‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جاهیل و ده‌روێشانه‌ی به‌ر قاپی ده‌سه‌ڵات لایان وایه ئاشکراکردنی نهێنی و ڕاستی‌یه‌کانی نێو ژووره داخراوه‌کانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار هێڵی سووره‌و که‌س نابێت نزیکی که‌وێت و باسکردنیشی قه‌ده‌غه‌یه چونکه دژ به ئیراده‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی‌یه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانه‌و دوژمنانی گه‌له‌که‌مان سوودی لێ وه‌رده‌گرن!!! ئه‌م بۆچوونه‌ی ده‌روێشه‌کانی یه‌کێتی و پارتی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی واقیع و ڕاستی‌یه‌کانه‌و له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و شاردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌کانی هه‌ردوو حیزب زیاتر هیچی تر نی‌یه.
خوێنه‌ری به‌ڕێز، له‌م مینبه‌ره ئازاد‌و هه‌ق بێژه‌ی (کوردستانپۆست) وه ڕاستی و هه‌قیقه‌تێکی ترتان ئه‌خه‌ینه به‌رچاو، ئه‌گه‌ر وانی‌یه با ده‌سه‌ڵاتدارانی (پارتی) پێمان بڵێن وانی‌یه‌و زانیارییه‌کانتان هه‌ڵه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وکاته ئێمه به دۆکۆمێنت و به‌ڵگه‌وه پیشانیان بده‌ین و بیخه‌ینه به‌رده‌میان.
به پێ‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی (به‌به‌ڵگه‌وه) له سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیکی (سه‌لام عبدلله)ی به‌رپرسی لقی چواری پارتییه‌وه له سلێمانی زانراوه که مه‌کته‌بی سیاسی پارتی (به‌یان ساڵح حسێن)یان داناوه له نێو پاڵێوراوه‌کانی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی عێراق که بڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، وه ڕێز به‌ندی ناوه‌که‌شی ژماره (7) حه‌وته له نێو لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان (بۆ شاری سلێمانی)، سێیه‌م ناوی پارتیشه له دوای (د. مه‌حموود عوسمان) و (د. اشواق نجم‌الدین جاف)، بۆ زانیاری خوێنه‌ران بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه (د. مه‌حموود عوسمان) له لیسته‌دا وه‌ک کاندیدێکی پارتی داده‌به‌زێت و تێکڕای لیسته‌که (30) سی ناوه، ئه‌م لیسته ململانێ ده‌کات له‌گه‌ڵ لیسته‌کانی تردا بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین کورسی له‌و (15) پانزه کورسی‌یه‌ی بۆ شاری (سلێمانی) ته‌رخان کراوه له په‌ڕله‌مانی عێراق. هه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه باسی له شێوه‌ی دانانی (به‌یان ساڵح حسێن)ی پێ ڕاگه‌یاندین که ناوبراو له ڕێگای (فازیلی مه‌لیحی) به‌رپرسی لقی 21ی پارتییه‌وه هه‌وڵی زۆری بۆ دراوه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ته‌نسیقێکی زۆره گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ (فازیل میرانی و مه‌حموود محمد و مسعوود ساڵه‌یی و عیزالدین به‌رواری و حه‌مه‌ی مه‌لا قادر) دا کردووه بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری له دانانی (به‌یان ساڵح حسێن)بکه‌ن، وه توانیویه‌تی ڕازیان بکات که بیخه‌نه لیستی کۆتاییه‌وه، بۆ زانیاری زیاتری خوێنه‌ران: ((به‌یان ساڵح حسێن که‌سێکه خاوه‌نی په‌یوه‌ندییه‌کی گوماناوی دوور له داب و نه‌ریتی کۆمه‌لایه‌تی‌یه له‌گه‌ڵ فازیلی مه‌لیح‌دا، ئه‌م په‌یوه‌ندییه گوماناوییه‌ش ئاشکرایه و شاراوه نی‌یه لای تێکڕا به‌رپرسانی پارتی له سلێمانی، وه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیش که پشتگیریان کردووه بۆ دانانه‌که‌ی خۆیان زۆر چاک ده‌زانن که به‌یان ساڵح حسێن چ جۆره که‌سایه‌تیه‌که‌و له چ ئاستێکدایه و خاوه‌نی چ ڕابردوویه‌کی ڕه‌ش و قێزه‌ونه له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌وه!!!)) ئه‌م پیلانه گڵاوه‌ی که (فازیلی مه‌لیح)ی به‌رپرسی لقی 21 پارتی پیاده‌ی ده‌کات درێژکراوه‌ی هه‌مان ئه‌و پیلانه گڵاوه‌یه که له ساڵی 2005 ئه‌نجامی دا، ئه‌و کاته‌ی جێگری به‌رپرسی لقی چواری پارتی بوو له سلێمانی، له‌و کاته‌دا پاڵپشتی و پشتگیری له کۆنه به‌عسی و ڕه‌وشت نزمێکی وه‌ک (دره‌خشان محمد فه‌ره‌ج) کردوو له ئه‌مریکاوه بۆی ئیستیرادکردین و بۆ هێناینه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تنسیقێکی پڕ گوماناوی له‌گه‌ڵ (فازیل میرانی)دا کرد‌و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وی حاسڵ کرد‌و به جووته کڵاویان کرده سه‌ری پارتی!!!
ئه‌م فه‌زیحه ئابڕوو به‌رانه‌ی (فازیلی مه‌لیح) ئه‌نجامی ده‌دات له پێناوی حه‌زه سێکسی و به‌رژه‌وه‌ندیی‌یه تایبه‌تی‌یه‌کانی خۆیدا جگه له‌وه‌ی سووکایه‌تی کردنه به خوێنی پاکی شه‌هیدان و ئیراده‌ی میلله‌تێک، دیارده‌یه‌کی خه‌ته‌رناکه که کردوویه‌ته مۆدێلێک هه‌تا بیری لێ بکه‌یته‌وه تاوانه به هه‌قی کوردایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌ک، چونکه ئه‌و مافانه کامانه‌ن که به‌ناو به‌رپرسێکی وه‌ک (فازیلی مه‌لیح) داویه‌تی به خۆی له دانانی ئه‌م کۆنه به‌عسی و ڕه‌وشت نزم و ڕابردوو ڕه‌شانه وه‌ک نوێنه‌ری کورد له په‌ڕله‌مانی عێراق، له‌م مینبه‌ره‌شه‌وه ئه‌م پرسیارانه ئاڕاسته‌ی ویژدانی یه‌که یه‌که‌ی (مسعوود بارزانی) و (نێچیرڤان بارزانی) و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی و کادیره پێشکه‌وتووه‌کانی پارتی ده‌که‌م، به‌و هیوایه‌ی به سنگێکی فراوانه‌وه وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه.
1) ئایا ئه‌و پێوه‌رانه چین که ئێوه وه‌ک حیزبێکی ته‌مه‌ن 63 ساڵه پیاده‌ی ده‌که‌ن له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌کانتاندا بۆ لیستی هاوپه‌یمانی له په‌ڕله‌مانی عێراق؟!!
2) ئایا پارتی وه‌ک حیزبێکی کوردی چ سوودێکتان وه‌رگرت له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005 به دانانی که‌سانێکی وه‌ک (دره‌خشان محمد فه‌ره‌ج و ئه‌حلام ئه‌سعه‌د) به‌و ڕابردووه پڕ شه‌رمه‌زارییه‌یانه‌وه له په‌ڕله‌مانی عێراقدا، ئه‌و دوو که‌سه‌ی له وه‌زیاتر سووکایه‌تی و ڕیسواییان بۆ (پارتی) هێنا!!!، چ قازانجێکیان به (پارتی) و (کورد) گه‌یاند؟!!
3) ئایا پارتی وه‌ک حیزبێکی خاوه‌ن ته‌مه‌ن که‌ی سوود وه‌رده‌گرێت له تاقیکردنه‌وه‌کانی پێشوو؟!! له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا کۆنه به‌عسی و ڕه‌وشت نزمێکی وه‌ک (دره‌خشان محمد فه‌ره‌ج)یان بۆ کردینه نوێنه‌ری کورد له به‌غدا، له‌و ساته‌ی دانراوه هه‌تا نووسینی ئه‌م بابه‌ته یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک ووشه‌مان لێ نه‌بیستووه نه له په‌ڕله‌مانی عێراق نه له هیچ یه‌کێک له ڕۆژنامه و گۆڤار و میدیاکان دا، ئه‌مه قسه‌ی من نیه ئه‌مه ڕاستی‌یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره و له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوودا نووسه‌رێکی عه‌ره‌ب به ناوی (أمین یونس) له سایتی (الحوار المتدن) بابه‌تێکی به ناوی (ایها العراقی... هل تعرف هۆلاو؟) بڵاوکردبۆوه. که تیایدا ناوی هه‌ریه‌ک له‌م دوو نوێنه‌ره‌ی پارتی (دره‌خشان و ئه‌حلام) هاتبوو که هه‌تا ئێستا له ناو په‌ڕله‌مان و له ده‌زگا جیا جیاکانی ڕاگه‌یاندنیشدا یه‌ک قسه‌یان نه‌کردووه!!!، له‌مه‌ش ئابڕووبه‌رتر له گرنگترین کۆبوونه‌وه‌ی په‌ڕله‌مانی عێراق دا له 23/11/2009 که بریتی بوو له گفتوگۆکردن له سه‌ر ڤیتۆکه‌ی تاریق هاشمی، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو بانگه‌وازه‌ی فۆاد مه‌عسووم و عارف ته‌یفور له‌مه‌ڕ گرنگی ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیستی هاوپه‌یمانی له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، به‌ڵام (دره‌خشان محمد فه‌ره‌ج) یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی ئاماده نه‌ببوو (بڕوانه هه‌ریه‌ک له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ژماره 199، ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه ژماره 557)، کاتی خۆی له‌سه‌ر دانانی (دره‌خشان محمد فه‌ره‌ج) ماڵپه‌ڕه ئه‌لکترۆنی‌یه کوردییه‌کان هه‌رایه‌کی گه‌وره‌یان نایه‌وه و ناڕه‌زاییه‌کی به‌رفراوانیان نیشان دا به تایبه‌تی ماڵپه‌ڕی هه‌ق بێژی کوردستانپۆست که پشکی شێری به‌رکه‌وت له ئاشکراکردنی ئه‌و فه‌زیحه‌یه‌دا، هه‌ر بۆیه له‌سه‌ر ئه ووتارانه‌ی کوردستانپۆست و ماڵپه‌ڕه‌کانی تر، ده‌زگای پاراستن که‌وتنه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وورد له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه‌ی نێو ووتاره‌کان و چۆنیه‌تی گه‌یشتنی ئه‌و زانیارییه ووردانه له نێو کۆبوونه‌وه‌کانی لقی چواری پارتییه‌وه و ناڕه‌زایی ئه‌ندامانی پارتی به ده‌ست کوردستانپۆست (بڕوانه ته‌واوی ئه لینکانه‌ی خواره‌وه که ئه‌رشیفی کوردستان پۆست بۆی ئاماده کردوون).
4) ئایا تێکڕای سه‌رکردایه‌تی (پارتی) و کادیر و ئه‌ندامه‌کانی نێو شاری سلێمانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه گوماناوی و به‌دڕه‌وشتی‌یه‌ی نێوان (فازیلی مه‌لیح) و (به‌یان ساڵح حسێن) نازانن؟!! هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و ماوه‌یه‌ی (فازیلی مه‌لیح) خۆی تۆراندبوو له پارتی و هه‌ڵهاتبوو بۆ (له‌نده‌ن) له ماوه‌ی نێوان (1998 تا 2002)، له‌وێ ئه‌م (به‌یان ساڵح حسێن)ـه له هه‌مان شوقه‌دا ده‌ژیا له‌گه‌ڵیدا له (له‌نده‌ن)!!!، ئه‌گه‌ر کوردستانپۆست بوختان چی‌یه‌و زانیارییه‌کانی هه‌ڵه‌یه، ئه‌وا (مه‌کته‌بی سیاسی پارتی) ده‌توانن خۆیان له ڕێکخستنه‌کانی (پارتی) بپرسن له له‌نده‌ن، ده‌شتوانن بۆ دڵنیاییان پرسیار له‌و خزمانه‌ی (فازیلی مه‌لیح) بکه‌ن که له‌سه‌ر ئه‌م فه‌زیحه ئه‌خلاقی‌یه کۆتای‌یان به په‌یوه‌ندی هێنا له‌گه‌ڵیدا!!!، ئاشکرایه که (فازیلی مه‌لیح) گه‌ڕایه‌وه بۆ (سلێمانی) ئه‌م (به‌یان ساڵح حسێن)ـه‌ش به قودره‌تی قادر گه‌ڕایه‌وه‌و بووه کارگێڕی لقی چوار، که (فازیلی مه‌لیح) کرایه به‌رپرسی لقی 21، (به‌یان) خان‌یش ئۆتۆماتیکی نه‌قڵ بوو بۆ هه‌مان لق، تا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی که‌وته ژێر فشارێکه‌وه ئه‌گه‌ر (به‌یان) یان له (فازیل) دوورنه‌خستایه‌وه، ئه‌وا کادیرو ئه‌ندامه‌کانی خۆیان شاربه‌ده‌ریان ده‌کردن، هه‌ر بۆیه (به‌یان) خانیان برده لای خۆیان بۆ مه‌کته‌بی سیاسی، ئایا هه‌ریه‌ک له (فازیل میرانی و محموود محمد و مسعوود ساڵه‌یی و عیزالدین به‌رواری و حمه‌ی مه‌لا قادر) له نزیکه‌وه نازانن ئه‌م (به‌یان ساڵح حسێن)ـه چ ئاستێکه و خاوه‌نی چ که‌سایه‌تی‌یه‌کی نزمه؟!!، یان ئه‌انیش حه‌زه سێکسی و ڕازاندنه‌وه‌ی شه‌وه سووره‌کانی خۆیان خستۆته سه‌روو ئیراده‌ی میله‌تێک و خوێنی پیرۆزی شه‌هیدان و گشت به‌ها پیرۆزه‌کانه‌وه.
5) ئایا (فازیل میرانی) هه‌تا که‌ی به‌شدار ده‌بێت له سه‌رکردایه‌تی کردنی ئه‌م فه‌زیحه ئه‌خلاقیانه‌ی که ڕووده‌دات؟!!، خۆی زۆر باش ده‌زانێت و چاکی له بیره پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی 7ی 2009، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی مه‌کته‌بی سیاسی پارتیدا له‌سه‌ر دانانی ناوی پاڵێوراوه‌کان بۆ (په‌رله‌مانی کوردستان) چ سووکایه‌تییه‌کی پێ کرا له لایه‌ن خودی (نێچیرڤان بارزانی)یه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (فازیل میرانی) به نیازبوو (که‌ژاڵ دزه‌یی) بکاته یه‌کێک له کاندیده‌کانی پارتی بۆ په‌ڕله‌مانی کوردستان، هه‌ر بۆیه دوای کۆبوونه‌وه‌که به‌رامبه‌ر ئه‌و سووکایه‌تی و تووڕه‌بوونه‌ی به‌رامبه‌ری کرابوو (فازیل میرانی) چه‌ند ڕۆژێک خۆی تۆران، پاشانیش له ژێر زه‌بری چاوو سوورکردنه‌وه‌یه‌کدا به سه‌رشۆڕی گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ر کاره‌که‌ی. (بڕوانه لینکی ژماره 3 له خواره‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته که ئه‌رشیفی کوردستانپۆست بۆ ئاماده‌کردوون).
6) ئایا بۆ ده‌بێت هه‌میشه ئه‌و که‌سانه‌ی (فازیل میرانی) پشتگیریان لێ ده‌کات و ده‌یانکاته کاندیدی خۆی بۆ پۆسته‌حیزبی و حکوومیه‌کان ئه‌و که‌سانه‌ن که خاوه‌نی ڕابردوویه‌کی پڕ شه‌رمه‌زارین، کۆنه به‌عسین، ئه‌نفالچین، ڕه‌وشت نزمن، خاوه‌ن که‌سایه‌تیه‌کی زۆر نزمی نێو کۆمه‌ڵگان و له ڕابردوو ئێستاشیاندا به‌رگریان له - - - - - خۆیان پێ نه‌کراوه ئێستا چۆن ده‌توانن به‌رگری له مافه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان بکه‌ن له په‌رله‌مانی عێراق؟!!!
7) ئایا پارتی و سه‌رکردایه‌تییه‌کی نازانن هۆکاری ئه‌و شکسته گه‌ورانه‌ی له شاری (سلێمانی) و ده‌وروبه‌ری دیخۆن وه‌ک سه‌رکرده و وه‌ک حیزبیش به‌شێکی زۆری ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی له ده‌ست نیشانکردنی ئه‌م کۆنه به‌عسی و ڕابردوو تاریک و ڕه‌وشت نزمانه‌دا بۆ نوێنه‌رایه‌تی شاری (هه‌ڵمه‌ت و قوربانی) له په‌رله‌مانی عێراق، بۆچی و تاکه‌ی که‌سێکی شیاو بۆ پۆستی شیاو دانانێن و دوایش فرمێسکی تیمساحی‌یانه ده‌ڕێژن بۆ ده‌رئه‌نجامی فه‌شه‌له سیاسیه‌کانمان له به‌غدا؟!!!
8) ئایا پارتی بۆ که‌سانی وه‌ک (دره‌خشان و ئه‌حلام و به‌یان)مان بۆ ده‌کاته هاوشانی که‌سانی به هه‌ڵوێست و کوردپه‌روه‌ری وه‌ک (د. محموود عوسمان و خالید شوانی و فریاد ڕه‌واندزی) که وه‌ک شێر له‌به‌رده‌م شۆڤێنیه عه‌ره‌به‌کاندا ڕاوه‌ستاون!!!!؟؟؟
9) ئایا سه‌رۆک و سه‌رکردایه‌تی پارتی به دانانی (به‌یان ساڵح حسێن) وه‌ک کاندیدێکی پارتی له لیستی هاوپه‌یمانیدا هه‌نگاو ده‌نێن بۆ ئه‌و ڕێفۆڕمه حیزبیه‌ی (نێچیرڤان بارزانی) ده‌یه‌وێت کاری بۆ بکات؟!!!
10)ئایا مه‌سعوود بارزانی و نێچیرڤان و ده‌زگای پارتاستنه‌که‌یان تاکه‌ی خۆیان بێ ئاگا ئه‌که‌ن له‌و به‌د ڕه‌وشی‌یه‌ی که‌سانی وه‌ک (فازیل میرانی) و (فازیلی مه‌لیح) و هاوشێوه‌کانیان ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن؟!!!
11)ئایا ئه‌و کادیرو ئه‌ندامانه‌ی پارتی له‌م شاره‌دا تاکه‌ی قبووڵی ده‌که‌ن هه‌ر چوارساڵ جارێک، که‌سانی وه‌ک (فازیلی مه‌لیح) نوێنه‌رانی کۆنه به‌عسی و ڕه‌وشت نزمی وه‌ک (دره‌خشان محمد فه‌ره‌ج) و (به‌یان ساڵح حسێن) یان بۆ بنێرنه به‌غدا؟!!، تاکه‌ی ئه‌م ئه‌ندامانه‌ی ڕێکخستنه‌کانی پارتی ئه‌م سووکایه‌تیه قبووڵ ده‌که‌ن!!! چونکه بێ ده‌نگیان به‌شداری کردنه له‌م تاوانه‌دا!!!
وه پێش ئه‌وه‌ی کۆتایش به‌م بابه‌ته بهێنم، ئاگاداری گشت خوێنه‌رانی کوردستانپۆستی ئازیز ده‌که‌م له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا بابه‌تێکی تێر و ته‌سه‌لتان له‌سه‌ر فه‌زیحه‌کانی ڕابردوو ئیستای (فازیلی مه‌لیحی) به‌رپرسی لقی 21 پارتی بۆ بڵاو ده‌که‌ینه‌وه که له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێکی په‌ڕله‌ماندا سووکایه‌تییه‌ک ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی سلێمانی ده‌کات، تکایه چاوه‌ڕوان بن.
سه‌رچاوه‌کان:
ئه‌رشیفی کوردستانپۆست
1)
http://kurdistanpost.info/pdf_filer/pdkparlamanter.pdf2)
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=39df25cf3)
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=5947e1ef4)
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=818952845)
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=300a0fe6 ڕۆزنامه‌ی ڕۆزنامه زماره 557
6)
http://issuu.com/rozhnama/docs/rozhnama_557?viewMode=magazineڕۆزنامه‌ی ئاوێنه زماره199
7)
http://www.awene.com/Rojname/199/1991.pdf
8) نووسراوه‌که‌ی امین یونس - (ایها العراقی.. هل تعرف هۆلاو؟)
http://www.baghdad.tv/forums
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست