بەهۆى دەرخستنى راستیەكان یەكگرتوومان شلەژاندووە !!!

Thursday, 29/07/2010, 12:00

1120 بینراوە


رونكردنەوەیەكى پێویست بۆ راى گشتى : وەكو هەموو لایەك ئاگادارى ئەوەن لەدواى هەڵبژاردنى 25/7 ى پەرلەمانى كوردستان و گوێنەگرتنى یەكگرتوو بۆ راو پێشنیارەكانى ئەندامەكانى و دواتر بەهۆى ئەو شكست و پاشەكشەى یەكگرتووى ئیسلامى تووشى هات و باشتر وایە بڵێین ئەوشكستەى كەسەركردایەتى یەكگرتوو بەسەر یەكگرتوویان هێنا ئێمە وەكو چەند گەنجێكى چالاكى نێو ریزەكانى یەكگرتوو بریارماندا رەوتێكى كاریگەر و كارا پێك بهێنین بەناوى رەوتى (گەشە) بۆئەوەى یەكگرتوو بەجۆرێك ئاراستەبكەین تا پێ بنێتەوە سەر رێچكەى جارانى و بەردەوام بێت لەسەر بەرەو پێشچونەكانى ، بەڵام زۆر بەداخەوە وێراى پێشنیاركردنى سەدان خاڵ لەرێگەى چەند یاداشتێكەوە بۆسەركردایەتى یەكگرتوو بۆئەوەى بەبەرنامەكانى حزب دابچێتەوە و یەكگرتوو لەوقەیرانەى كەلەرێگەى شكستەكانەوە تووشى هاتبوو رزگارى بێت سەركردایەتى یەكگرتوو هیچ هەنگاوێكى ئیجابى نەناو گوێى بەداواكارییەكانى ئێمە نەگرت ، بۆیە ئیمە دواجار لەكۆبونەوەى دەستەى بەرێوەبردنى رەوتى گەشە بریارماندا بەیاننامەكانمان لەقۆناغى نهێنى نێوان ئێمە و حزب بگوازینەوە بۆقۆناغى ئاشكرا و بۆراى گشتى بخەینە روو و هەموو لایەكیش لەرەوشى نێو یەكگرتوو ئاشكرابكەین ، بەڵام بەداخەوە دواى دزەكردنى هەندێك زانیارى نێو دوایین كۆبونەوەى دەستەى بەرێوەبردنى رەوتى گەشە یەكگرتوو دانیشتنێكى لەگەڵ چەند گەنجێك كرد كەخۆیان بەدەستەى بەرێوەبردنى رەوتى گەشە ناساندبوو و دواى كۆبونەوەیەك و پێدانى چەند ئیمتیازێك لەلایەن سەركردایەتى یەكگرتوو بەوگەنجانە یەكگرتووش ئەوى بلاوكردەوە كەرەوتى گەشە كۆتایى پێهات و لەگەڵ ئەو رەوتە گەیشتونەتە رێكەوتن ، بەڵام ئەوخۆناساندنى ئەوگەنجانە سیناریۆیەكى حاشا هەڵنەگر بوو چونكە هیچ یەكێك نەلەدوور نەلەنزیك پەیوەندیان بەرەوتى گەشەوە نەبوو ، هەموانیش بینیتان كەلەماوەى چەند مانگى رابردوو چەندین بەیاننامەمان بۆراى گشتى لەرێگەى سایتەكان و رۆژنامەكان بلاوكردەوە تێیدا راستیەكانمان هەم لەرووى ناكۆكیەكانى نێو یەكگرتوو و هەم گەندەڵى قۆرخكاریەكانى نێو یەكگرتوو بۆراى گشتى بلاوكردەوە و بەخۆشحالیەوە كۆمەڵێك لەسایت و رۆژنامەكان هاوكارمان بوون لەگەیاندنى راستیەكان بۆراى گشتى كەلێرەدا بەپێویستى دەزانین سوپاسیان ئاراستەبكەین ، بەڵام زۆربەداخەوە ماوەیەكە لەلایەن چەند كەسێكى نێو یەكگرتوو كەراست و چەپ لەداهاتى ئەوحزبە دەخۆن و سوودمەندبونە تۆمەتى نارەوا بۆرەوتەكەمان هەڵدەبەستن و كەسانێك دەهێنن بەخاوەن و دامەزرێنەرى رەوتەكەمان خۆیان دەناسێنن ، لێرەدا هەمووان ئاگادار دەكەینەوە كە عبدالله رێشاوى هیچ پەیوەندیەكى بەرەوتى گەشەوە نیە و ئاگاداریشى دەكەینەوە جارێكیتر بەناوى رەوتى گەشەوە لێدوان نەدات و بوختانى نارەواش بۆهەریەك لەسایتى كوردستان نێت و رۆژنامەى رووبەر هەڵنەبەستێت چونكە ئەو دووشوێنە جگە لەگەیاندنى پەیامى ئێمە بۆجەماوەر هیچ پەیوەندییەكى تریان بەرەوتى گەشەوە نیە ، عبدالله رێشاوى كەكورى عمر رێشاوى كۆچكردووە كەیەكێكە لەوانەى بەردەوام لەنازو نیعمەتەكانى نێو یەكگرتوو سودمەندبووە بۆیە ئێستا لەبەرئەوى بەهۆى راستى بەیاننامەكانمان لەسەر رەوشى یەكگرتوو شڵەژاوە و هاتووە تە دەنگ و هاوارى لێهەڵساوە بۆئەوەى ئەو نازونیعمەتەى لێ تێك نەچێت ، بەیاننامەكانى رەوتى گەشە ناوى هیچ كەسێكى لەسەر نیە چونكە هیچ كەس لە ئێمە نایەوێ ئەورەوتە بۆخۆى قرخ بكات و ناو پیازى پێوەبخوات . بۆیە هەموو لایەك دلنیادەكەینەوە كەبەردەوام دەبین لەسەرگەیاندنى سەرجەم راستیەكانى نێو ئۆرگان و دەزگاكانى یەكگرتوو بۆراى گشتى ، لەئێستاشدا یەكگرتووى بەهۆى شكستە یەك لەدواى یەكەكان و گوێنەگرتن بۆئەندامانى روون بونەوەى راستیەكان بۆجەماوەر لەلایەن رەوتى گەشەوە شڵەژاوە دەیەوێت كەسانى وەكو عبدالله رێشاوى داكۆكى لێبكات .

لەگەڵ رێزدا

27/7/2010

سلێمانى /

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە