رۆژنامەی کوردستان پێویستە لە نێوان هەولێر و لەندەن یەکێکیان هەڵبژێرێت

Thursday, 20/05/2010, 12:00

1461 بینراوە


خۆشحاڵ بووم بەوەی کە بۆ دووەمجار شانسی ئەوەم هەبوو لە چێشتخانەیەکی کوردی لە لەندەن چاوم کەوت بە رۆژنامەیەکی کوردی بە ناوی کوردستان ، هەڵبەتە ئەوەی زۆرتر خۆشحاڵی کردم ئەوە بوو کە لە دوا ژمارەی رۆژنامەی کوردستان کەلە لەندەن دەردەچێت، ئاگاداریەک بڵاو کراوەتەوە ،بۆهەر کەسێک کە تێبین و سەرنجێکی هەبێت لەسەر رۆژنامەکە دەتوانێت بۆیان بنێریت و بڵاویشی ئەکەنەوە ، هیوادارم ئەم نوسینە کورتەی بەندەش ببێتە خوێندنەوەیەکی بێ لایەنانە و رۆژنامەوانی گەنجێکی بێلایەن بۆ ئەو رۆژنامەیەو سودێکی هەبێت بۆبەرێوەبەرانی ئەو رۆژنامەیە ، کە هیوایی زۆرم پێیەتی ببێتە جێگەی هیواو دەنگی هەموو کوردێک لە بەریتانیا، بەو پێیەی کە تەنها نەتەوەیەک لە بەریتانیا رۆژنامە و گۆڤاری نەبێت کوردە مەبەستم (کوردی باشوری کوردستانە)

سەرەتا پێویستە بڵێم ناکرێت قسە لە سەر ئەدائی کاری رۆژنامەیەک بکەین ئەگەر خوێندنەوەکە هەر سێ لایەنی سیاسی و ئابووری و پیشەیی لە خۆ نەگرتبێت ،بەڵام بۆ رۆژنامەیەک کە لە سەرەتادا بێت وچەند ژمارەیەکی دەرچوبێت، ئەوە ئەرکەکەمان قورستر دەکات ..! چونکە نازانین بە رونی ستراتیجی و پەیامی ئەو رۆژنامەیە چیەو چ چین و توێژێکی کۆمەڵگایی کردۆتە نیشانەو بە چ ئاراستەیەک کار ئەکات ؟! ئایا ئەو رۆژنامەیە خەونی پرکردنەوەی ئەو بۆشاییە گەورە رۆژنامەوانییەی هەیە کە لە بەریتانیا هەیە؟ ئایا توانایی ئەوەی هەیە توێنیەتی خوێنەرانی کورد بشکێنیت و زۆرترین خوێنەر لە خۆیی کۆبکاتەوە ؟ ئایا ئەیەوێت ببێتە مینبەرێک بۆ قەڵەمە ئازادەکان ؟ ئایا ئایا ... ؟

بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانە و خستنە رووی بۆچوونەکانی خۆشم لە بارەی چۆنیەتی پێشخستنی ئەو رۆژنامەیە بە کورتی لە خوارەوە سێ خاڵ دەست نیشان ئەکەم بۆ قسە لەسەر کردن، کە بریتیە لە هەر یەک لە لایەنی ،سیاسی و ئابوریی و ، پیشەیی .

لایەنی سیاسی و ئابووری :

بێگوومان لەم رۆیی دونیایی سەرمایەدارییدا کەس ناتوانێت چاو پۆشی لەوە بکات کە سیاسەت و ئابووی دوو روویی یەک دراون ، واتا شەڕی ئەمرۆیی دونیا بە تەنها لەسەر دژیەک بوونی ئایدۆلۆجیەکان نیە بە قەد ئەوەی لەسەر بەر یەک کەوتنی بەرژەوەندییە ئابورییەکانە ،کە ئەمەش شۆر بۆتەوە بۆ هەموو کایەکانی ژیان و کە کۆمەڵگایی ئێمەش دابراو نیە لەم حاڵەتە ،بۆیە چەندە ستراتیجی سیاسی و ئایدۆلۆجیا گرینگە بۆ هەر حیزب و رێکخراو و دەستەو گروپێک، بەهەمان شێوەش لایەنی ئابوریش هێنەدە و بگرە زیاتریش گرینگە ،ئەمە بە هەمان شێوەش بۆ هەر دەزگاو دامەزراوەیەکی رۆشەنبیری و راگەیاندنیش هەر راستە ،جا پرسیارەکە لێرە دا ئەوەیە کە ئایا ئاستی راگەیاندنی کوردی بە شێوەیەکی گشتی لەو ئاستە دایە کە بتوانێت خۆیی خۆی بەرێوە ببات لە لایەنی ئابووریی و پێویستی بە پشتیوانی حیزبەکانی کوردستان نەبێت ؟ بە داخەوە چونکە لە کوردستان بە ئەزمونێکی ناخۆشی زۆریی شەڕیی ناو خۆ و دوبەرەکی نێوان حیزبەکاندا تێپەریوین ،یەکێکیش لە سوتەمەنی بەردەوامی دانی ئەو شەرانەش بریتی بوون لە کەناڵەکانی راگەیاندن ، واتا حیزبەکانی کوردستان بە شێوەیەکی سیستەماتیکی و بە بەرنامە، راستەوخۆ دەزگاکانی راگەیاندنیان بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان بەکار دەهێنا لە دژی یەکتر ،بەڵام خۆش بەختانە ئێستا شەری برا کوژی و ناوخۆ نەماوە ، بەلام کەلتوری شەڕی ناو خۆ و یەکتر سرینەوە ویەکتر سوک کردن تا ئێستاش هەر بەردەوامە ، بەلام بەشێیوەیەکی تر و بە رێگایی جۆر بەجۆر و ناراستەو خۆ ، کە دیارترینیان ئەوەیە یەو ‌حیزبانە هاوکاریی چەند رۆژنامە و گۆڤارێکی بەناو سەربەخۆ ئەدەن بۆ مەبەستی بەردەوامی دان بە شەڕەکەیان .

جا بۆقسە لە سەر کردن لە بارەیی رۆژنامەیی کوردستان کە ئایا ئەویش یەکێە لەم بابەتانە یان بەشێوەیەکی سادە ئەگەر بپرسم کێ هاوکاری و یارمەتی ئابووریان ئەکات ؟ چونکە ئەگەر بە پێی تایتڵی رۆژنامەکە بێت دەڵێت : هەفتەنامەیەکی سیاسی رۆسەنبیری گستی ئازادە و کۆمپانیایەک دەری دەکات کە تایبەتە بە کاری راگەیاندن لە بەریتانیا ..!کەواتە ئەبێت ئەو رۆژنامەیە سەر بەخۆ و بێلایەن بێت .. بەلام بە پێی ئەو رون کردنەوەی سەرنوسەری ئەو رۆژنامەیە بێت کە لە ژمارەی چوار دا بڵاوی کردۆتەوە.. دەڵێت گرینگ نیە پارە لە کێ وەر دەگریت، گرینگ ئەوەیە میللەت بە چ ئاراستەیەک ئەبەیت ..! کەواتە لێرەدا بۆمان دەرکەوت کە رۆژنامەکە لە روی ئابورییەە بێ لایەن نیە و پارە لە شوێنێکی دیاری کراو وەر ئەگرێت ، تا رادەیەکی زۆر هاو بیرم لە گەل بۆجونەکەی ئەو سەرنوسەرە کە ئەڵێت گرینگ ئەوەیە میللەت بە چ ئاراستەیەک ئەبەیت .. منیش پێم وایە ئەگەر بەرێوەبەری هەر دەزگایەکی ڕاگەیاندن خۆی بروایی تەواوی بە ئازادی کارکردنی خۆیی هەبێت و هەوڵی بەردەام بدات بۆ کەم کردنەوەی دەستی حیزب لە پشتی رۆژنامەکەی و شەری کرانەەی بەردەوام بکات بۆ ئەوەی رۆژنامەکەی نەبێتە تاکە مینبەری ئەو شوێنەی کە یارمەتی ئابوری لێوەر دەگریت.. بە بروایەکی نەتەوەیی و بۆ خزمەتی نەتەوەکەی کار بکات نەک حیزب وئایدۆلۆجیەتێکی تایبەتی ئەوە هیج خەوشیەک نابینم ، کە ئیستا هەوڵی لەم شێوەیەش لە کوردستان دا ئەبینم ، بۆ نمونە رۆژنامەی روداو کە کەم کەس هەیە لە چاودێری سیاسی و خوێنەری جدی نەزانێ کە رۆژنامەکە لە شوێنێکی دیاری کراو یارمەتی داریی ئەکرێت ، بەڵام لە هەمان کاتیشدا کەس نیە دان بەوە دانەنێت کە ئەو رۆژنامە بەو تەمەنە کورتەی خۆیی بۆتە پر خوێنەر ترین و باشترین رۆژنامەی ئێستایی کوردستان،کە مرۆڤ دەی خوێنێتەوە نازانێ سەر بە چ لایەنێکە، کەواتە ئەوەش نیشانەی سەرکەوتنی رۆژنامەکەیە، واتا مەبەستمە بڵێم دەست دەخاتە سەر هەموو بابەت و کێشەیەکی کۆمەڵگا و بابەتیانە کار دەکات و لە هەمان کاتیش دا پەیامە رۆژنامەوانییەکەی خۆیی پاراستووە ، جا ئەگەر بێت و رۆژنامەی کوردستانیش بیەوێت خزمەتێک بکات و ببێتە خاوەنی زۆرترین خوێنەر، ئەبێت بێ ترس دەست بۆ هەموو کێشەو گیر و گرفتە سیاسی کۆمەڵایەتی و ئابوری و مێژوویی .. کۆمەلگا و خەڵک بکات و هەوڵی سیقە دروست کردن بدات لە لایەن خوێنەرانی کە هەر ئەمەش تەنها رێگایی بەردەوامی ئەو رۆژنامەیە ،هەر وەک چۆن یارمەتیشی ئەدات بۆ بوون بە خاوەنی زۆرترین ریکلام و هاوکار هەم لە لایەنی مەعنەوی هەم لە لایەنی دارییەوە ،هەروەها ئەبێت نەهێڵێت ئینتیمایی حیزبی و شەخسی بەسەریدا زاڵبێت ، هەروەک چۆن لە چەند ژمارەی رابورد ئەوەم هەست پێ نەکردوە .

لە روویی پیشەییەوە :

هەمییشە قسە کردن لە بە پیشەیی بوونی هەر دەزگا و دامەزراوەیەک ، پەیوەستە بە رادەی پرۆفیشناڵ بون و لێهاتوویی ئەو کەسانەی کە لەو دەزگایە دا کار ئەکەن ، ئەو رۆژنامەیەش شتێکی تاییبەت نیە لە دەرەوەی ئەو هاو کێشەیە .

دیارە من نامەوێت نە بە شان و باڵی ئەو رۆژنامەیە دا هەڵبدەم نە لە بەها و ماندوبوونیان کەم بکەمەوە ، چونکە بەو پێیەی کە خۆم لە کوردستان سەرنوسەری رۆژنامەیەک بومە و کەم تا زۆر ئەزمونەکەم لەم بارەیەوە ئەوەی بۆ رون کردومەتەوە کە کار کردن لە راگەیاندن بە هیج شیوەیەک ناکرێک بەراورد بکرێک بە کار کردن لە هەر دام و دەزگایەکی تر ، بۆیەش بە پیشەیەکی ماندوکەر ناو دەبرێت ، واتە ئەگەر هەر کەسێک خۆشەویستیەکی زۆری بۆ کاری راگەیاندن نەبێت و خۆیی یەک لایی نەکردبێتەە لەم بوارە ، ناتوانێت ببێتە کەسێکی رۆژنامە نوس و راگەیاندن کارێکی سەرکەو توو ، چونکە ناکرێت تەنها بۆ موچە لە دەزگایەکی راگەیاندن کار بکەیت و چەند کاتژمێرێک دەوام بکەیت و بچیتەوە ماڵ تا رۆژی دواتر ، بە کورتی ئەگەر هەر کەسێک خۆیی بە رۆژنامە نوس بزانێت نابێت چاوەرێ بێت تا هەواڵێکی بۆ دێت وئەویش بڵاوی بکاتەوە ، کە بە داخەوە ئەم دیاردەیە سەرتاپایی دەزگاکانی راگەیاندن و رۆژژنامەکانی کوردستانی گرتۆتەوە ،رۆژنامە نوس ئەوەیە کە خۆیی بە دوایی هەاڵ بکەوێت هەتا هەواڵیش درست بکات و بە دواداچونی بۆ بکات ،واتا رادەی پێشکەوتنی تۆ و رۆژنامەکەت پەیوەستە بە رادەی قوربانی دان و ماندوو بوونی تۆ بۆ بەدوا داچونی هەواڵ و راپۆتە هەواڵ ،ئایا ئەم رۆژنامەیەش لە کوێی ئەم هاوکیشەیە دایە ؟ بەبروای من رۆژنامەی کوردستانیش کەم تا زۆر ئەو تەمبەڵیەی پێوە دیارە و هەست ئەکەم کارەکانیان تەنها لە ناو ئۆفیسەکەیان بە تەلیفۆن ئەکەن ،کە بەداخەوە ئەوە خزمەت بەرۆژنامەکە ناکات ، چونکە وەک لە سەرەوە ئاماژەیەکم بۆ کرد کاری رۆژنامەنوس ئەوەیە هەواڵ و بەدوا داچون درست بکات و لە کێشەکانی هاولاتیان بدوێت و هەوڵی دۆزینەوی جارەسەریان بۆ بدات ، ئەگینا ئەبێتە رۆژنامەیەک کە تەنها ژمارەک بێت لە گەڵ دەیان و سەدان رۆژنامەی تر و هیج کاریگەریەکی نابێت ، رەنگە ئەو برادەرانەی ئە رۆژنامە ئازیزە پاساویان هەبێت بۆ ئەم کەم تەرخەمیە ، بەڵام ئەگەر پاساو هەر چیەک بێت تۆ رۆژنامەیەک هەیە و ستافت هەیە و یارمەتی دارایی ئەدرێت و چاوەرێیت خەڵکی سەرمایە داری کورد و خاەن کاری ئەو ولاتە ریکلامت بۆ بنێرن و هەروەها کۆمەڵێک نوسەر و رۆژنامەنوسی باش لە دەوریی رۆژنامەکەت کۆبکەیتەوە و .... کەواتە پێویستە هەوڵی جدی بدەیت و لەئۆفیسەکەت بێنە دەرو بە دوایی چەندان وبگرە دەیان کێشەی پەنابەرانی کوردی ئەم وڵاتە بکەویت کە هەر ئەوان تەنها خوێنەری تۆن و ئەبنە پشتیوانی تۆ و رۆژنامەکەت لە داهاتوو ، ئەمە لە لایەک لە لایەکی ترەوە کەس نیە رۆڵ و بایەخی بەریتانیا نەزانێت لە بواری سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتی و میژوویی ... بەلام بەداخەوە ئەم رۆژنامەیە کەم ترین قسە لەم بارەیەوە ناکات و هەوڵەکانی خۆیی چر کردۆتەوە بۆ مەسەلەی ئێراق کوردستان و .. لە کاتێکدا کەس لاریی لەوە نیەو ناکرێک ئەم لایەنەش فەرامۆش بکرێت بەلام ئەوەی گرینگە لەم رووەوەوە پێویستە دوو خاڵ دەست نیشان بکەم.

یەکەمیان :

ئەم رۆژنامە پێویستە خۆیی یەک لایی بکاتەوە ئایا ئەیەوێت تەرکیز بخاتە سەر روداو و کێشە جۆر بەجۆرەکانی کوردستان و ئێراق واتا ئەیەوێت ببێت بەرۆژنامەیەکی کوردی بە ستایلی رۆژنامەی ئەلشەرقولئەوسەتی عربی چاپی لەندەن کار بکات ؟ یان لە بەر هۆکاری کەمی داهات و کەمی ستاف و ئەوانەیە کە بەتەواوەتی تەرکیز ناخاتە سەر روداوەکانی ئێرەو ئەوروپا بەگشتی ؟ لە کاتێکدا لە ئەوروپا با گشتی و بەریتابیا بە تایبەتی رۆژنامەی کوردی نیە ئەگەر هەشبێت کاریگەر نین و نەیان توانیوە خوێنەری زۆر لە خۆیان کۆبکەنەوە.

خاڵی دووەم :

وەک لەسەرەوە ئاماژەیەکم پێیدا کەس نیە لە رۆڵ و کاریگەری بەریتانیا چاو بپۆشێت ، چ لە ئاستی ئەوروپا چ لە ئاستی رۆژ هەڵاتی ناوەراست و چ لە سەر بریارەکانی ئەمریکا لە ئیراق ، هەر وەک چۆن بەریتانیا روخسارێکی جوانی نیە لە زەهنی تاکی وشیاری کورد، بەو پێیەی کەڕۆڵی سەرەکی بینی لە دابەش کردنی کوردستانی گەورە ، کە ئەو شتانەش وەک بیر خستنەوەیەک بوو بۆ کار لەسەر کردنی ، ئەگەر رۆژنامە نوسی باش و رۆژنامەی خاوەن پەیامی نەتەوەیی بیەوێت کاری لەسەر بکات ،لەلایەکی تریش ئەوەی لەم ولاتە بژیت ئەزانێت کە بەریتانیا بەوە بە ناو بانگە کە زۆرترین کەمە نەتەوە و ئایینی جیاوازیی لی ئەژیت کە ئەوانەش خۆیی کەرەستەن و بابەتی هەمەجۆر و سەرنج راکێشی لێ دروست ئەکرێت ، کە من پێم وایە رەوەندی کوردی لەم ولاتە پیویستی بە زانینیانە ئەگەر ئەو رۆژنامەیە بیەوێت قسەیان لە بارەوە بکات ، هەڵبەتە زۆرشتی تریش هەیە باسی بکەین بەلام ئەبێت حیساب بۆ سایکۆلۆجیەتی خوێنەری کورد و گەنجی کوردیش بکەین ، کە تاقەتی خوێندنەوی بابەتی درێژی نیە ، بە هەر حاڵ ئەگەر وەک دوا تێبینیشم لە سەر ئە رۆژنامەیە باسی بکەم کە زۆر بەلامەوە مەبەستە بیزانم ئەوەیە ، ئایا بە هۆیی ئەوەیە کە رۆژنامەکە هەموو هەفتەیەک دەر ناچێت یان لە رۆژێکی دیاری کراو دارناچێت بۆیە نە نوسراوە لە چ رۆژێکی هەفتە دەر دەچێت یان بۆ ؟

 





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە