سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


دادوەرێك بە هۆی دزینی كۆترەكانیەوە لەرێگای ئاسایشی زاڵگەی رزگاریەوە پێنج هاوڵاتی بۆ ماوەیەك دەستبە سەر دەكات

Friday, 30/12/2011, 12:00

1310 بینراوە


سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنج هاوڵاتی خەڵكی شاری كفری كە كار و كاسبیان لەسەر كڕین و فرۆشتنی كۆترە، بەمەبەستی فرۆشتنی كۆترەكانیان لە مەیدانی كۆترفرۆشەكانی كەلار، لە شاری كفریەوە بەرەو شاری كەلار بەڕێ دەكەون، لە زاڵگەی ناحێەی رزگاری كە دەكەوێتە نێوان هەردوو شارۆچكەی كەلار و كفری، لە لایەن ئاسایشی زاڵگەكەوە بۆ ماوەی یەك كاتژمێر دەستبەسەر دەكرێن و دواتر ئازاد دەكرێن.
یەكێك لەو هاوڵاتیانەی كە خەریكی كڕین و فرۆشتنی كۆترە و یەكێك بووە لە دەسبەسەركراوەكان، بە كوردستانپۆستی راگەیاند: پاش ئەوەی بۆ ماوەی یەك كاتژمێر لە زاڵگەی رزگاری لە لایەن ئاسایشەوە دەست بەسەر كرایان و دواتر ئازاد كراین، دواتر هۆكاری دەست بەسەر كردنەكەمان بۆ ئاشكرابوو و بۆمان دەركەوت كە بە بڕیاری دادوەرێك ئێمە دەستگیركراوین، ئەو دادوەرە خەریكی بەخێوكردنی كۆترە و كۆترەكانی دزراون، پاش ئەوەی ئاسایشەكان بە تەلەفۆن لە گەڵ دادوەرەكە قسەیانكرد و بۆیان دەركەوت كە كۆترەكانی دادوەر لە ناو كۆترەكانی ئێمەدا نییە، بۆیە ئازادییان كردین، ئەو هاوڵاتیە بەپێكەنینەوە ووتی: ئەمە تەنها لە نوكتەیەكی راستەقینە دەچێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە