ماتەمینی لە كوردستان و سەرچۆپییەكەی نەرمین عوسمان‏

Wednesday, 30/05/2012, 12:00

1533 بینراوە





هاوار و ناڵەی ئافرەتێكی كەس و كار ئەنفال كراو لەو كاتەدا كە روفاتی 730 ئەنفال هێنرایەوە بۆ ‏كوردستان، ئەبوایە ئەو ئافرەتانەی لە ئاستی سەركردایەتی حیزبە كوردیەكانن لە هەمو كەس زیاتر لە ‏مانای ئەو ناڵە و فرمێسكانەی ژنان بگەن... ‏
زۆرم لا سەیر بوو لە گەرمەی شین و شەپۆڕی ئەو ئافرەتانەی لە 27ی ئەم مانگەدا كە رۆژی ماتەمینی ‏كوردستان بوو، دوای 24 ساڵ روفاتی پیرۆزی هاوسەر و برا و باوكیان بۆ هاتەوە، نەرمین عوسمانی ‏لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان لە هەردوو كەناڵی كوردسات و گەلی كوردستانەوە ‏دەركەوت و ئاهەنگیان بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەكێتیەوە ئەگێڕا كە هێشتا 5 رۆژی ماوە!.‏
سەرچۆپی كێشانی نەرمین و رۆژی ماتەمینی كوردستان لە قتوی چ عەتارێكدایە؟ جگە لە قتوەكەی ئەو ‏یەكێتیەی ئێستا هەیە؟.‏
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە