قەیرانى و دڵسۆزى و پسپۆرى لە كوردستان

Thursday, 19/01/2012, 12:00

1344 بینراوە







بێ گومان لە كوردستاندا چەند ین ساڵە بەهۆى بێ بارانىو ووشكە ساڵى یەوە میللەتى كورد دوچارى گرفتو كێشەى جۆراو جۆر بوون ،خوا هەڵناگرى حكومەتى هەرێمیش لە ماوەى (5)كابینەكەى ڕابردوودا ئەم بێ بارانىو ووشكەساڵیان كردبوە بڕوبیانویەكى باش بۆ خۆ دزینەوە لەخزمەت گوزاریى یەكانى وەكو ئاوو كارەباو پرۆژەى كشتو كاڵىو گەشتو گوزارىو....هتد،بەلام ئەمساڵ ڕێژەیەكى باش باران باریوەو بەگوێرەى هەندێ ناوەندى كەش ناسى ڕێژەى باران بارانین لەهەندێ ناوچەى كوردستان بە تایبەتى كوێستانەكان خۆى لەسەرو (1500)ملیمەتر باران ئەدات كە ئەمەش بە بەراووردلەگەڵ ساڵانى ڕابردوو بە دووهێندە زیاتر دادەنرێت .واتە سوپاس بۆ ئاسمان كە ئێمە لە خەمى بێ ئاوى ڕزگارمان بووە ئەم ساڵ بەڵام گرفتەكە لەوەدایە ناوەندى بڕیار بە دەستەكانى حكومەتى هەرێم نێتومەبەستى دڵیان پاكو بێ گەرد نى یەولەئاست بەرپرسیارێتى دا نین ئێستاش ئەڵێن لەكوردستان بەڵێ لەوەرگا زۆرە بەڵام ئاژەڵ كەمە بۆیە گۆشت گران دەبێ بە بەردەوامى ، بەڵام دەڵێم مخابن ئەوە بێ دڵسۆزىوبێ بەرنامەیى بێ ستراتیجى ئێوەیە لە بەرانبەرنیشتمانو كۆمەڵگاى كوردیدا كەئێمە هەمیشە لەناو قەیرانى جۆراو جۆرداین هەرچى بوارو لایەكى ژیانمان دەگرى وێرانو كۆڵەوارو زامدارە ژێر خانى ئابووریمان (كشتوكاڵ ،پیشەسازى ،ئاژەڵدارى ...)سفرە بێ پێناسەیە دۆخى سیاسیمان لە سەر ئاستى ئاسایشى نەتەوەیىو نیشتمانى سەرگەردانو بێ پلانە بارى كۆمەڵایەتیمان هەڵوەشاوەو بارى پەروەردەو خوبَندنو تەندروستیوهەلى كاركردنمان ....هتد هەموو لایەكى دەگرى خراپە واتە ئێمە لەكوردستاندا گرفتى ئیدارىو دڵسۆزیمان هەیەمیللەتى كورد تووشى پەتاى درێژخایەنى بەرژەوەندى حیزب بوە لەناو حیزبیشدا چەند كەسێكى باڵادەست سوودمەند بوون ئەگین هەزاران كەس هەیە لەناو ئەو حیزبانەدا قوربانیان داوە كەچى حیزب پشتگوێى خستون چونكە یا هەژارو بارى ناچارى لەوێى دایناون یا ماستاوو مامە حەمەیى نازاننومەسینە هەڵگر نین بۆ بەر پرسە گەندەڵو نابەرپرسەكان،كێشەكانى كوردستان چارەسەرى هەیەو ئاسانیشە بەڵام نایانەوێ چارەسەرى بۆ بكەن ئەوەى چوە سەر ئەو كورسیى یە خەڵكى بەمێگەلە (.....) دەزانن حكومەتو حیزبى وا عاجباتیم نەدیوە لە دنیادا دژە گەلى بێو موشەخۆرى بكات بە سەر خەڵكى خۆیەوە سادەترین نمونە شوقە نبشتەجێ بوون (1)شوقە بە (4 -5)دەفتەر دۆلار لە كاتێكدا لە سەر حكومەت (1-2)زیاتر ناكەوێ ئەوەش لە بودجەى میللەت ،یاتەكسى كوردستان تا دەگاتە كوردستان (1)دەفتەر ناكەوێ ئەیدەن بە هاووڵاتى بە(2)دەفتەر .....لە باسەكەشمان دوور كەوتینەوە بەڵام بەهەر بار، بەڵێ
كێشەى كەم ئاوى لە كوردستان بە هۆى بارانێكى زۆر بەرەو نەمان دەچێ بەڵام حكومەتى هەرێم نەیتوانیوەچەند بەنداوێك دروست بكات بۆ گلدانەوەى ئاو لە بەهارانداتاكوردستان لەقەیرانى بێ ئاوى ڕزگار بكات وەكو گەنجینەیەكى ئاو كە لەچەند لاوە حكومەتى هەرێم ئەتوانێ سودى لێ وەربگرێ لەوانە وەكو ناوچەى گەشتیارى ببێتە داهاتێكى باش بۆ حكومەتو سەدان هەلى كاركردن بۆهاووڵاتیانى كوردستان دەرەخسێنێ لەلایەكى ترەوە كاریگەرى باشى هەیەبۆ گەشەپێدانى بوارى ئاودێرىوكشتوكاڵى چەندین چۆمو ڕوبارهەیە لە كوردستان كەهەر كەسێكى دڵسۆز حكومڕانێتنى ئەم ووڵاتە بكات دڵنیام پرۆژەیەكى وا گرنگ وستراتیجى پشتگوێ ناخات بەلام من نازانم ئەم حكومەتە بۆ وابێ خەمو دەربەستەلەو پرۆژە گرنگانە هەرلە شارباژێردا ئەتوانرێ دوو سەد دروست بكرێ یەكسەر ئەو ناوچەیە دەبوژێتەوە دەبێتە ناوچەیەكى گەشتیارى گرنگ ,دەتوانرێ سودى لێ وەربگیرێ بۆبەرهەمهێنانى كارەباكەپێداویستى ناوچەكە دابین دەكابە زیادەوە ,بەڵام مەخابن ئەم حكومەتە زۆر بێ خەمە ,وەرزى هاوین هاتەوە خەڵك باچاودێر بێ هەروەكو ساڵانى پێشو كوردستان لە ناوقەیرانى بێ ئاوىوكەمى كارەبادا ژیان بەسەردەبات حیزبوحكومەت سیاسەتى چاولە دەست بوون پەیڕەو دەكات لەبەرانبەر خەڵكى كورد نەك خزمەتكردنى هاووڵاتىودروست كردنەوەى كەسایەتى مرۆڤى كورد یاساى سروشت پێمان دەڵێ ژیان چەند بەخشینە هێندەش وەرگرتنە لەڕاستیدا ئەركومافوەكو دوو هێڵى تەریب وایە شان بەشانى یەكتر دەڕۆن حیزبى كوردى تەنها ئەركى لە خەڵكى دەوێ ماف بڤەیە تەنها لە كاتى تەنگانەدا دەپاڕێتەوە لە خەڵكى دەنگى بۆ بدەن لەڕاستیدا خەڵكى فریو ئەدەن بەناوى نەتەوەو نیشتمانەوە ,لەڕاستیدا نەمانى ئینتماى نەتەوەیىو نیشتمانى هەر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە كاربەدەستانى ئەمرَۆ لەحیزبو حكومەتدا زۆر كلاسیكو تەقلیدى كۆن كار دەكەن میللەت بە ڕەعیەتومێگەل دەزانن تا بیكەنە قۆچى قوربانى بۆ مەبەستە بەدەكان هەمیشە خەلك لەناو دواكەوتویىو هەژاریدا بمێنێتەوەو چاویان نەكرێتەوە خەونو خەیاڵو خۆزگەیان نەبێ.
چەندین ساڵە پێمان دەڵێن بۆ هەڵگرتنى ئاوو ڕزگار بوونى هەرێم لە قەیرانى بێ ئاوى پێویستمان بەچەندین بەنداوە لە كوردستان كەچى هەر ناچێتە بوارى جێبەجێ كردنەوە كەئەگەر حكومەتى هەرێمو وەزارەتى كشتو كاڵو گەشتوگوزاربیكردایە دەبوە جێگاى ڕێزو دەست خۆشى خەڵكى كوردستان بەڵام مخابن ئەم حكومەتە هێندەى لە خەمى گرێبەستە بازرگانیەكانى خۆیدایە لە خەمى پرۆژەباشەكاندا نى یە ،هەردوو حكومەتى ئێرانو توركیا هەمیشە بە هەڕەشەى گرتنەوەى ئاو ئەمانترسێنن لە كاتێكدا لە هەر پارێزگایەكى كوردستاندا یەكى دوو بەنداوى دروست بكردایە ئێستا كوردستان لەزۆر ڕوەوە لەخەمى بێ ئاوىوبێ كارەبایىوگەشەى بوارى كشتوكاڵودابین كردنى هەلى كاركردنو بوارى گەشتیاریدالەخەم دەرەخساو گەشەكردنى بەخۆیەوە دەبینى .
مرۆ لەم ووڵاتە سەرى دەئاووسێ لەم حكومەتو ئیدارەو بەڕێوە بردنەوهەزارو یەك پرسیارو گومانت بۆ دروست دەبێ كەبۆچى دڵسۆزى قاتى بوە لەم ووڵاتە لۆمەى تاكى كوردیش دەكرێكەبۆچى ئینتماى نەماوە ئەوە ئێوەن ئینتماى نەتەوەو نیشتیمانتان نەهێشتوە بازرگانى بەپیرۆزیى یەكانى نەتەوەو نیشتیمانەوە دەكەن هەرچى توانستو ئیرادەو بڕیارودڵسۆزى بێ لەناو میللەتى كوردا نەیانهێشتوە بودجەیەكى گەورەیان لەبەر دەستایە گەلى كورد نیوەى لەژێر هێڵى هەژارییەوە دەژى كوردستانیان كردوە بە خانە خوێى مووشەخۆرى بۆكاڵاو كۆمپانیا خراپەكانى توركیاو ئێرانو سوریاو دنیا كوردستان بۆتە زبڵخانەو بازارێكى گەورە بۆ ئەوان بە ناوى سەرمایە گوزارىو وەبەرهێنانەوە ،كوردستان لەو پەرى بێ پسپۆڕىو نادڵسۆزیداژیان دەكات كە لێشیان دەپرسى ئەوە بۆ وایە لە وەڵامدا ئێمە بە بێ ئەزموونو هەرزەو كاڵفاموبێ ئاگا دەزانن ئەڵێن ئێوە كتێبى بیر دەكەنەوە لە دەسەڵاتو ئیدارەدا نینونازانن سیاسەت چۆنەولەهاوكێشە سیاسیەكان بێ خەبەرن،ئەم حكومەتو ئیدارەیە خۆیان تەواو لە خەڵك جیا كردۆتەوەشورایەكیان بەدەورى خۆیاندا دروست كردوە خۆیان بە خواوەندو فرعەون و شوان لە قەڵەم ئەدەنو خەڵكى بە مێگەلو كۆیلەوگەوجو ساویلكە دەزانن لەناو پارەو ئافرەتدا نقم بوونو ئاگایا لە گەلەكەیان نەماوە مێژوو مرۆڤایەتى ئەوەى سەلماندوە هەموو دەسەڵاتەكان بە پەتاى پارەو ئافرەتبازىو گەندەڵىو خیانەت لەناو چوون ، لە كوردستان هەموو ئەمانە هەیە لە كاتێكدا ئەم كاربەدەستانە حكومڕانى گەلێكى جینۆ سایدكراوون،.
وەكو هاووڵاتیەك بەرپرسیارێتى ئەمڕۆى كوردستان دەخەمە ئەستۆى حكومەتوحیزبو كەسانى بەرپرسى یەكەمى حیزبوئەو حكومەتەى كەدەسەڵاتدارە ئەمڕۆ وە هەر پێج كابینەكەى پێشتریش كەكوردستان بۆ ئاوا بێ نازو ڕسوا كراوە بۆ ئەم گەلە تێكۆشەرە بەڕێزە نابوودو چرووك دەكەن بەدەستى ئەنقەست بەبەرنامە كارى لەسەر دەكەن تاسووك و بێ جوامێرى بكەن ،بۆ ئەبێ لەووڵاتێكدا باشترین جوگرافیاى دنیا بێ بۆ ئاژەڵدارى كشتوكاڵ خەڵكەكەى ئاژەڵو تەڕەو سەوزە لەدەرەوە بێنێ سەرچاوەى ئاوى زۆر ، لە هاویندا ئاوو كارەبا نى یە چۆن شەرم نایەنگرێو بەكۆمەڵ دەست لەكارناكشێنەوە وەكو برادەرێ جارێ ووتى ئەمانە بازرگانن نەك سیاسى ، بەڵام بەخوێنى هەموو شەهیدان لە جیاتى ئەوانە بم خۆم ئەكوشت خۆ (ع،ش)ش ئاوا ووڵات دەبات بەڕێوە ،ووڵات لەسەر نەوت وەستاوە خەڵكەكەى لە زستاندا نەوت نى یە بۆ سووتاندن نازانم ئەمانە بەچى تەڕدەبن شەرمیان نەماوە نازانم چۆن لەڕوویان دێ بێنە سەر كەناڵەكانو خۆیان نیشان بدەن ئەبوایە سەرى لووتى خۆیان ڕەش كردایەو بڕۆشتنایە ئەم دەستو پێوەندە حكومەتدارى بەس بۆ خۆیان دەكەن ئاگایان لەدنیا نەماوە ئەنجامى ئەو ئەدا ئیدارىو سیاسى یە دەبیننەوە یەتەوە ڕێگایان ئەمانەى كوردستانو ئەوانەى بەغداش لەێداموبەعس جوامێرتر نین چیان لێ هات هەمان چارەنووس چاوەرێیان دەكات ئەوە نەو شیروانو گۆڕان بوو بەریگرت بەناڕەزایى خەڵك و نەتەقیەوە سوارى سەرى ناڕەزایى خەڵك بوون ،لەكۆتایدا هێندە دەڵم چارەسەرى كێشەو گرفتەكانى كوردستان ئاسانە هەر بە بودجەى ئەمساڵ ئەگەر نێتى چاكو دڵسۆزى هەبێ كەچاوەڕوانیان لێ ناكرێو تازە لێ بوونەتەوە لە گەندەڵى وبەدكاریدا نقوم بوون ، كێشەو گرفتەكانى كوردستان هەموو كەسێ دەزانێ چى یە ئەى ئێوە كارتان چى یە لەو سەرەوە دانیشتوون یا دابەزن یا خۆتان چاك بكەن ئەگین لادەبرێن گەلى كوردچیتر بەرگەى بەدكاریتان ناگرێ.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە