سەرابى دادپەروەرى لە كۆمەڵگاى كوردى دا

Sunday, 30/10/2011, 12:00

1295 بینراوە






چەمكى دادپەروەرى لەكۆمەڵگاى كوردى بە تایبەتى و وە لە كۆمەڵگا ڕۆژهەڵاتیەكان بەگشتى جیاوازە لەكۆمەڵگا پێش كەوتوەكان. لە كاتێكدا ئێمە لەسەدەى بیست و یەكداین و بە شێوە دروستەكەى خۆى سەیرى عەدالەت ناكرێت و وە گرنگى پێدانمان خستوەتە دواى گرنگى دان بە لایەنەكانى ئابورى و سیاسى و ئەمنى، لە سایەى ئەم تێگەیشتنە كورتەى كەبۆ چەمكى دادپەروەرى هەمانە كە تەنها وەك ئامرازى هاوكارى كردنى حكومەت سەیرى دەكرێت وە بۆ چارەسەر كردنى كێشە ئابورى و سیاسى و ئەمنیەكان و وە بۆ دەرچوون لەو ئەزمانەی كەتوشی دەبێت لەكایەجیاوازەكاندا بەمەش جیاوازە لەچەمكی ڕاستەقینەی دادگەری لەكۆمەڵگاپێشكەوتووەكاندا كەدادگەری بووەتەهۆكارێكی گرنگ بۆهاوڵاتیانیان كەزیاترمتمانەیان بەسیستەمی سیاسی و ئابوری و ئەمنی هەبێن وە بەمەش تاك لەو ڕوانگەیەوە سەیرى دادپەروەرى دەكات كە مافى خوى و تاكی بەرامبەری بپاریزیت و لەكاتێكدا دەوڵەت ئامادەبێت كەماف و ئازادی تاك بە تاك و گەلەكانیان مسوگەربكات وەبەمەش دەرە ئەنجام دەبێتەهۆی ئەوەی كەتاك بتوانیتَ داهێنان بكات بەبێ ئەوەی ترسی لەهیچ كەسێك هەبێت مافی بخوات یان سنوری ئازادی یەكانی ببەزێنێت وەدابینكردنی ئەم ئەمنیەتەلەلایەن دادگەری یەوە دەبێت، وە بەبڕوای من سەرچاوەی یەكەمی پێشكەوتنی گەلانە وەبەڵگەشم بۆ قسەكانم ئەوەیە ئەو دەوڵەوتانەی كەتاك هەمیشە مافی تێیاندا پارێزراوە توانیویانە داهێنانی گەورە بكەن وە تاكى داهێنەر لەڕووی دەرونییەوە ئەو دڵنیاییەی هەبووە كەئەگەربێت و خاوەن كێشەی بەرامبەرى هەركەسێك بێت یاسا سەروەردەبێت ،وەلێرەدا دەمەوێت ئەم بەشەی ووتارەكەم لەسەرڕەوشی دادگەری و دادگاو دادوەریبێت لەعێراق بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی كەلەم بوارانەدا بەشێوەیەك دواكەوتوین لەگەڵ پێشكەوتنی سەردەمدا لەبوارەكانی سیاسی و ئابوری كۆمەڵاتی و ئەمنی دا ناگونجێت و ئێمە لەكوردستان و عێراق سەرەڕی ئەوەی كەلەدەستورەكانمانادا باسی سەربەخۆیی دادگا و دادوەر كراوەو وە ڕۆژانە لەزاری سیاسیەكانەوە ئەم تیۆرەمان پێ دەفرۆشنەوە كەدەبێت یاسا سەرەوەربێت و دادوەر و دادگاكان بێلایەن بن كەئەمە داواكاری خەڵكە بەگشتی یە، بەڵام لەڕووی پراكتیكیەوە زۆربەئاسانی و خەڵكی ئاسایی ئەم ووڵاتە لەوەتێدەگەن كە ئەوەی یاسا پێشێل دەكات ودادگاكان دەكات بە داردەستێكی زوڵم بۆسیستەمی سیاسی خۆی دەسەلاتى جێ بەجێ كردنە. كە ئەویش زور بەساناى لەوەدا دەردەكەوێت كە دەسەڵاتى جێ بەحَى كردن ئامادەنیە بەڕادەستیكردنی تاونبارێكی داواكرالەلایەن دادگاوە و ئەمەش بەگاڵتەجاڕی بە دادگا و دادگەری ئەژماردەكرێت وەكاریگەری دەبێت لەسەر متمانەی هاوڵاتیان و بەدادگاكان بۆیە دووبارە جەخت لەوەدەكەمەوە دادگا پێویستە ئەوئەركە ببینێت كەبۆی دانراوە لەبنەڕەتداو كە ئەویش بەدیهێنانى دادگەرییە و وەڕ ێگری یەكانی بەردەمی لاببات و وە یەكسانی تاكەكان لەبەردەم دادگاكاندا لەحیبری سەركاغەزەوە بكرێت بەڕاستی و بەمەش پێویستمان بەدادوەری بوێر و یاسای پێشكەوتوو دەسەڵاتی سیاسی ڕۆشنبیر و سنور نەبەزێن و پارێزەری مافەكان دەبێت.
وەكۆتایی ووتارەكەم بەڕووداوێكی مێژووی چرچڵی سەرۆكی ئەوكاتەی بەریتانیا دێنم كەلەكاتی جەنگی جیهانی دووەم كە فرۆكەخانەیەكی سەربازی كە لەنزیك دادگاوە بوو بریارى دا بگوازرێتەوە لەبەرئەوەی كەهاتوچۆی فرۆكەكان كێشەی بۆدادگا دروست كردبوو ووتى
(بامێژووتۆماری بكات بەریتانیا شەڕێكی دۆڕاندوە باشترە لەوەی كەبڵێت بەریتانیا دادگایەكی داخستووە)
پارێزەر : عه‌تا عوسمان  خوێندكارى ماجستیر لە یاسا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە