شانامه‌ی هه‌زارویه‌ک شه‌وه
Thursday, 03/01/2013, 12:00
1219 بینراوە
ئه‌مشه‌و هاتوم له‌گه‌ل خامه‌م شیعرێک بکه‌ینه دیاری بۆت
تاکو به‌یان ده‌سته‌و دامان شه‌ونمێک بین بۆ سه‌ر چرۆت
کانی حه‌زت ڕوون که‌ینه‌وه ببینه خووڕه‌ی ڕوبارت
شه‌وقێکی ڕۆشنکه‌ره‌وه بۆ قه‌قنه‌سی شه‌وی تارت
... ئه‌مشه‌و په‌یامی پینوسم ئه‌وینداری لێده‌چۆڕێ
هاتووه تا بێ هواییت ، به حه‌ز و ئاوات بگۆڕێ
وه‌ک گه‌دایه‌ک له‌ده‌رگاتا ، داوای مشتێ ئه‌ڤین بکات
تاسوکنای مه‌لاسی گه‌روی تاساوی خۆی به تۆ بدات
ڕێگه‌ی بده ئه‌م خامه‌یه بنوسێته‌وه ئه‌م خه‌وه
تا شانامه‌یه‌ک بنوسێت لێکچووی هه‌زار و یه‌ک شه‌وه
به‌کرحه‌بیب
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست