نامەیەكی كراوە بۆ وەزیری خوێندنی باڵا دكتۆر دلاوەر عەلادین لە رێگەی ئەم سایتە حەقخوازەوە

Tuesday, 17/05/2011, 12:00

705 بینراوە







گەندەڵییەكانی بەشی خوێندنی ئیسلامیی لە زانكۆی سلێمانی
مەلا بێستون وەك جەلالییەكی گەندەڵكاری كوێویژدان
مەلا عەلی گردەزبێریی


بەڕێزان... خوێنەرانی كوردستانپۆستی تێكۆشەر

بۆ بەرچاو روونیتان ئەمە چەندینجارە ئێمە ناوەندە زانستیەكانمان لە رەفتارە نەشیاوەكانی سەرۆكی بەشی خوێندنی ئیسلامی ئاگادار كردۆتەوە، هەر لەم سایتە پیرۆزەدا كە دەنگی هەموو بەشخوراوێكی ستەمدیدەی گەلەكەمانە 2 جار كارە نەشیاوەكانی ئەم مەلا بەلەقەسیەمان بڵاوكردۆتەوە، بفەرموون ئێوەو چەند راستییەك بۆ بەردەم لاینە پەیوەندیدارەكان.
بەشی خوێندنی ئیسلامی ماوەی شازدە ساڵە دامەزراوەو، بەشێكە لە كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی، هەر لە یەكەم رۆژی دامەزراندنییەوە جەلالییەكیان بەسەر ئەم بەشەدا فەرزیان كردووەو، بەناوی .زانستخوازییەوە سەدان كاری قێزەونی ئەنجامداوە، بەبێ ئەوەی دكتۆرای هەبێتو ماجستێرەكەشی لەسەردەمی حیزبی بەعسدا وەرگرتووەو، بڕوانامەی شەشی زانستیشی نییە، سەدان خروقاتی یاساییو زانستیی لەم بەشەدا كردووە كە رەنگە نەتوانین لێرەدا باسی بكەین. دوابەدوای لێدانی عێراقو پەرتەوازەبوونی بەعسییەكان بەشێكی زۆری مامۆستا بەعسییەكانی سەردەمی سەددام حوسێن روویانكردە شارەكانی كوردستان، بۆیە مەلا بێستون بۆ ماوەی پێنج ساڵە كۆنەبەعسییەكی لای خۆی هێشتۆتەوە بەناوی دكتۆر (رافع العانی)، ئەم پیاوە بە شاهیدی دەیان عەرەبو كورد یەكێك بووە لە مەلا دیارەكانی حیزبی بەعسو دەیانجار لەگەڵ سەددامدا دەركەوتووەو وێنەی هەیە، كەچی بۆ ماوەی پێنج ساڵە مەلا بێستون گلی داوەتەوە، پەیوەندیشی هەیە بە حیزبی بەعسی سوریاوە. ئایا ئەمە راستە دەیان پلەداری زانستیی كورد لە كوردستاندا وەرناگیرێن كەچی بەعسییەكی شۆڤێنیی وا لە لایەن سەرۆكی بەشی خوێندنی ئیسلامییەوە وەردەگیرێتو دەشاردرێتەوە... لەماوەی ئەم شازدە ساڵەدا راپۆرتی لە دەیان خوێندكار داوەو تیایاندا هەیە بۆ ماوەی چوار ساڵ، دوو ساڵ، شەش مانگ بێسەرو شوێن كراوە، ئایا ئەمە رەوایە، ئەمە لێپرسراوێكی دەزگای زانیارییە یان مامۆستا... قەلفڕیشی بەدەیان خوێندكاری ئەوائیل كردووە كە لە بابەتەكانی ئایندەدا ناوەكانیان بە بەڵگەوە بڵاو دەكەوە. لە لایەكی تریشەوە، چەندین مامۆستای سەربە یەكێتی لەو بەشەدانو دەرس ناڵێنەوە ئایا ئەمە رەوایە كۆڵێك مەعاش وەربگرن بەبێ ئەوەی یەك دەرس چییە بیڵێنەوە. تاكو ئێستا نەیتوانیوە تەنها یەك لێكۆڵینەوەی زانستی لە گۆڤارەكانی كوردستاندا بڵاو بكاتەوە، چونكە بڕوانامەی ماجیستێرەكەی حیزبی بەعس پێیداوە، كۆنیش جاشكاتبی موستەشارێك بووە بەناوی حاجی برایمی چەرمەگاو حاشاشی لێناكاتو ئەمەشی لە رۆژنامەی هاوڵاتیدا بڵاوكردۆتەوە. ئەم مەلا بەلەقەسییە هێندە دەروونی نەخۆشو ئاڵۆزە بە ئارەزووی خۆی دەكەوێتە پێدانی جمێنی سووك بە كەسایەتییە دیارەكانی كوردستان كە هەموومان شانازییان پێوە دەكەین، لەوانە مەلا جەمیل رۆژبەیانی، تۆفیق وەهبی، مەسعود محەمەد، مەلا عەبدوڵای چروستانی، شێخ محەمەدی خاڵ.... ئەمە نەبێت بە نهێنی ئەم كەسایەتییانە لەكەدار بكات بەڵكو بە زامنێكی زبرو ناشایستە جمێنیان پێدەدا، لە كاتێكدا ئەو كەسایەتییانە مایەی شانازین بۆ ئێمەی كورد.
ئەم جاش مەلایە كە لەسەردەمی بەعسدا بڕوانامەی وەرگرتووە تا ئێستا كەس تێزی ماستەرەكەی نەدیوەو، كەسیش نازانێ بە چ مافێك وەرگیراوە، تەنها ئەوە نەبێت لە بەغدا كاری بۆ بەعس كردووە. ئەمەش خیانەتێكی زەقی نەتەوەییە بۆ بەدەستهێنانی مەرامی شەخسییو خەونە نەزۆكەكانی، كێ دەیتوانی لەسەردەمی بەعسدا لە بەغدا بەبێ تەزكیەی ئەمنو ئیستیخبارات بڕوانامەی ماجستێر بەدەست بهێنێت، بۆ دەبێت كەسێكی بەعسیی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانیدا ئا بەو شێوەیە لە مەوقیعێكی وا هەستیاردا بێت.
لەلایەكی ترەوە، ئەم سەرۆك بەشە چەندین ساڵە غەدر دەكاتو، هیچ كەسێكیش ناتوانێت پێی بڵێت بۆ واز ناهێنیت، لەماوەی ئەم دە ساڵەی دواییدا چەندین كەسی لە خوێندنی باڵا جێكردۆتەوە كە هەموویان لەناو یەكێتیدا بە جەلالیی ناسراون لەوانە (مەلا سامان، حاكم عومەر جومعە). ئایا ئەمە راستە هەر لەو بەشەدا چەندین كەس هەیە كە تاكو ئێستا وەرنەگیراونو كەسیش خەمیان لێناخوات، بۆ دەبێت نەتوانین دەنگی خۆمان بەرز بكەینەوە، كەسی نزیكی خۆی لە كۆیەوە هێناوە لە سلێمانی وەریگرتووە، لە هەڵسوكەوتی رۆژانەیدا هەموو كەس لێی بێزارە، هەموو كەس بێز لە قسەكانی دەكاتەوە.
دەیان كەس تاكو ئێستا بەدەست كارە نازانستییەكانی ئەم پیاوەوە گیرۆدە بوون. ئەركی وەزارەتی خوێندنی باڵایە بەدواداچوون بكات بۆ ئەم مەسەلەیەو، ئێمەش وەك خەڵكانێكی زانستخواز ئامادەین بەڵگەكان بخەینەروو. بۆیە لە كۆتاییدا دەڵَێین حەقوایە وەزیری خوێندنی باڵا خۆی لێكۆڵینەوە لەم مەسەلەیەدا بكاتو چیتر نەهێڵێت ناحەقی ئەو بەناو مەلا بەلەقەسیانە بەردەوام بێت... ئیتر لەمەودوا بێدەنگ نابینو سەرجەم بەڵگەكان دەخەینەروو. تكایە چاوەڕوانبن...




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە