هەواڵێك لە دەزگای زانیاریەوە

Saturday, 09/05/2009, 12:00

2178 بینراوە


خوێنەری بەڕێز ماوەیەك لەمەو بەر بابەتێكم لەسەر تۆڕەجاسوسیەكەى دكتۆر(خەسرەو فاروقی مەلا مستەفا) بڵاو كردەوە كە چۆن جاسوسى بەسەر هەڤاڵانى یەكێتییەوە دەكەن. ئەوەبوو هیچ وەڵامێكى بەرگرى كردن لە خۆیان نەبیسترا , بەهەرحاڵ ئەوەى من دوێنێ لەناو دەزگا كەشفم كردووە لەدوای بڵاو بونەوەى ئەم خەبەرە یەكسەر ئامێرەكان پێچراونەتە و بێسەرو شوێن كران.......؟ بەڵام دەركەوت كەئێستا ئەم ئامێرانە لەناو سەیارەى جام ڕەشە مۆنیكاكان وە بەبەردەوامی لە شوێنە دیاری كراوەكان دەگەڕێن وە دوور بە دوورلە ڕێگەى چەند سەیارەیەكى جۆرى (BMW) وە (OPL) چاودێری دەكرێت ئەمەیە خزمەت كردن بە میللەت هەى (دكتۆر خەسرەو) هەروەها یەك دوو ڕۆژ لەمەو بەر بەڵگەیەكى سەیرم لەسەر (عزیز سەر سپی) كەوتە بەردەست كە گوایە دیوارەكەى كە بۆ چواردەوری بارەگاكەى زانیارى پێشمەرگە دروستكراوە (23000) $ دۆلارى تێچووە كەچى (سڵێمان) ى كۆنە بەعسی كە بەڕێوەبەرى (ئیدارە) یە لەگەڵ (قادر) برای عزیز سەر سپى (10) دەفتەر دۆلار یان بە وەێڵ نوسیووە وە باقی پارەكە لە بەینى (سلێمان و قادر)دا بەش كراوە ئێ باشە (دكتۆر خوسرەو) بۆ ئەم ڕاپۆرتانەت لاى خۆت گەڵاڵە كردووە لێپێچینەوەى لەسەر ناكەیت یان تۆش لێزمەت داوە بەدەستەوە وە ناوێریت قسە بكەیت نەوەك دزییەكانى تۆش كەشف بێت ئەگەر لێدوانەكانى زانای كوڕت باس بكەم كە ڕۆژانە لە زانكۆ لاى خوێندكارەكان ئەیدات ئەوا دەبێت دەست لەكارەكەت بكێشیتەوە هەرچەندە چەند جارێك ئاگاداركرایتەوە كە سنورێك بۆ زانا دا بنێیت........ بەڵام دەزگاكەت دیارە هەرئەوەندەى لێ هەڵدەكڕێت حاڵت جوانە یەكێتى نیشتمانى دەزگاكەت بەدەست ئەم چەتانەوەبێت بە خوا جوان ئەڕۆینەوە.
بەڕێزان لەم چەند ڕۆژەى داهاتوودا هەواڵێكى گرنگ بە بەڵگەوە لەسەر (عزیز سەر سپى) بڵاو دەكەمەوە كە لەساڵانى دواى كیمیا باران ئێمە ڕومانكردە ئێران وە لە سەردەشت ماینەوە ئەوكاتە (مامۆستا عزیز سەرسپى) بەرپرسی ئازوقەمان بوو چۆن لەگەڵ (بەرزانى قالەى)خەڵوز ناكۆكى كەوتە بەینیانەوە كە لەزمانى بەرزان خۆیەوە لەسەردەشت بیستمان...... بەڵام جارێ با بۆچەند ڕۆژێكى دیكە بمێنێت چاوەڕوان بن.....
هەرسەركەوتوو بن
زانـــــــیــــار كـــــاوانــــــی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە