پیاوێكى مەلا بەختیارو بەرپرسی ڕێكخراوەكانى یەكێتى لە خانەقین هەڕەشە لە ڕۆژنامەنوسێك دەكات

Tuesday, 23/10/2012, 12:00

1320 بینراوە




زاهر تاهر بەرپرسی ناوەندى ڕێكخراوە دیموكراتیەكانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان لە خانەقین و كەسێكى نزیك لە مەلا بەختیارى دۆڕاو لە خانەقین, هەڕەشەى كوشتن لە ڕۆژنامەنوس سەیوان عومەر سەرنوسەرى ڕۆژنامەى "گەرمیان پۆست" دەكات, بە هۆى بڵاوكردنەوەى چەندین بابەت لە سەر گەندەڵى و ناعەدالەتى لە سنورى خانەقین, ڕۆژنامەنوسی ناوبراو بەر نەفرەتى ڕق و كینەى دزو حیزەكانى خانەقینى نزیك لە مەلا بەختیار كەوتووە, لە لێدوانێكدا سەیوان عومەر ڕاگەیاند: سەرلەبەیانى ئەمڕۆ كەسێكى سەر لێشێواوو ڕەنگ زەردو نێردراوى مەلا بەختیارى خاڵى لە هەمووشت هەڕەشەى كوشتن و سوكایەتى پێكردم لە ناو قایمقامیەتى قەزاى خانەقین.
سەیوان تەئكیدى كردەوە كە بە هۆى بابەتە ڕۆژنامەوانیەكان و ئاشكراكردنى فەزیحە گەورەكانى گەندەڵى و تەجاوزات باڵە دزو كەمینەكەى مەلابەختیار لەخانەقین ژیانى كەوتوەتە مەترسیەوە.
ووتیشى دنیای لێ ئاگادار دەكەمەوە كە مەلا بەختیار چى بەرداوەتە خانەقین و جگە لە سەروەت و سامانى خەڵك كەشوهەواى ئازادییشمان لێ زەوت دەكەن.
جێگەى ئاماژە بۆ كردنە , زاهر تاهر گەورەترین تەجاوزاتى كردوە لە خانەقین و بەناوى مەلا بەختیارەوە چەندین ئیشى قۆڕ دەكات, لە ئێستادا زاهر دەركراوە لە مەڵبەندى یەكێتى و پەراوێزخراوە لە كارى حزبى, بەڵام خۆى بەنێردراوى بەرپرسی دەستەى كارگێڕى مەكتەبى سیاسی یەكێتى دەزانێ و جگە لە تەجاوزات و گەندەڵى كارى دور لە ئەخلاقی دەكات لە سێبەرى مەلا بەختیاردا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە