گەلەکۆمەکێ بۆلەسەر پەژەک ؟

Sunday, 24/07/2011, 12:00

1709 بینراوە


لەدوای ڕاپەڕینەوە کۆماری ئیسلامی بەڕاشکاوانە حوکم دەکات لەکوردستان و شەڕیکە بەشی دەسەڵات و ڕاوێشکارێکی سیاسی و ستراتیژی پارتی و یەکێتییە .
لەسەرەتای دەستێوەردانی کۆماری ئیسلامی ، وەک هاوبەشیەکی گرنگ لەتێزی قڕکردن ، بۆ بڵانسی هێز لەنێوان پارتی و یەکێتیدا خۆی گەیاندە نێو جەرگەی شەڕی بەناو براکوژی و ماڵوێرانی .. تۆپبارانەکانی ناوچەی قەڵادزێی و پشتی هەڵبجەو بناری سورێن و ڕاماڵینی هێزەکانی یەکێتی لەهەڵبجەو دەوروبەر؛؛ جگەلەمەش ناشکرێت جەولەیەکی پێشتری شەڕی نێوان بزوتنەوەی ئیسلامی و یەکێتی تێپەڕێنین ، کەسەرەتای گەمەزادەی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو لەنێوکایەکەدا ..
مێژووی دەست تێوەردان و بەشەشەریکی کۆماری ئیسلامی لە باشووری کوردستان ، تەنها هۆکاری ویست و پەسندکردنی دووپارتی زلهێزی کوردی نییە و یەکلایانە مەحاڵە ..
بەپێی ڕێکەوتنەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و کۆماری ئیسلامی ئێران ؛ ئێران ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەشدارییەکی بەرچاویان هەیە لەئاژوودانی ماتۆڕی جەنگی کورد بەکوردکوشدان . بەکارهێنانی تۆپخانەکانی قەرارگای ڕەمەزان وەک بەشدارییەکی ڕاستەوخۆ بۆ شەڕگەکانی نێوان کوردو کورد ؛ سەرەتا لە یارمەتی پارتییەوە دەستی پێکرد و پاشان یەکێتی .. ئەم گەمەیەی کۆماری ئیسلامی دەمان گەیەنێتە ئەو ئاستەی کەبڕیارەکان و جۆری شەڕگەو پشوی شەڕو دەستپێکردنەوەی لەبن پیلانێکەوەیە لەژوورە تاریکەکانی جەنگدا " بەهاوبەشی سێلایەنەو+ تورکیاو هتددە.. ئاغای بارزانی جوانی بۆ شیکردینەوە لەو شانۆگەرییەی حیزبدا ' کە پێی دوترێت پەڕلەمانی کوردستان و وتی:: گەر بێیتە سەر تاوانبارکردنی کەسانی هەڵگیسێنەری شەڕی براکوژی ؛ ئەوا من و مام جەلال بێتاوانین !! . ئەم سیلسیلە پەیوەندییە تۆزلێنیشتوانە لە نێوەندی کرێگرتەییاندا بوونیان هەیە ، ئەوسا ئێمەش گەلێکی نوستوو بووین .. ئێمە ئەو خەڵکانەین کە تازە بەئاگادێینەوە لەخەڵوەتگای مۆرفین و ئایەتی سەرکردەدا '' سڕو خەوت و نابینابووین ، دەشێت زەنگی ئەم زەمەنی بەئاگا بوونە گۆڕان و سەرکردەکەی بێت .. ئێستا بەئاگاین و سەرنج و بیرکردنەوەکانمان بۆ دوواوە دەگێڕینەوە لەو وەختەوە فلیمی ئێمەو حیزب و دوژمن لێدەدەینەوە ؛ لەوکاتەوە ئێمەی ڕەبۆت و بێئاگاو هیچ نەزان لەوەی لای ئێمە شتەکان وونن و ڕاستییەکان بەخواری و بەگەوجاندنەوە بەرچاو و مێشک و ئاوازەمان دادەپۆشێت . ئەوەی کوژرا بەحەق بێت شەهیدە ، چونکە ئەولە جیهانێکدا گۆشکرا ڕاستیەیکانی تاریکێنرابوو ، تەنها تروسکایی ئامانجە فێڵاوییەکانی سەروی خۆی لەمێشک و هەستیدا ڕیکۆرد دەکرا ، بەڵام نەیدەزانی خواردەی پیلانێکە بەپێچەوانەی هەنگاوەکانیەوەیە !! هەناگوەکانی ' هەنگاوەکانی ڕابردوو ئێستاو داهاتووی بەپێوە سەردەبڕێت ..
ئیتڵاعاتی ئێرانی تەوەری دەستتێوەردان و ڕایەڵەی پەیوەندییەکانن ، ئەوکاتەی یەکێتی و پارتی دەستخۆشیان دەژمارد ، باجەکەی ئۆپۆزیسوێنی ئێرانی و ڕۆژهەڵات دەیان دا ،، هێزێکی خەوتو لەبەن گەلێکی بێئاگادا بەکاردەهات و بەبێ ئەوەی بەخۆی بزانێت بیروکرداری نوقمی خیانەت و هەراجی نیشتمان دەبوو ، وەلەئێستا ئێمە بەئاگادێین .. ئیتڵاعاتەکان" ئاودیوی سنوری وڵاتێکی تردەبوون بەبێ پەساپۆرت و بێ ترس و دڵەڕاوکێ و بەپێی پیلانێکی وردی سەداسەد گرنتی و بەدڵی خۆیان ڕاوەشۆڕشگێڕەکانی ڕۆژەهەڵاتیان دەکرد !! لەخڕمەی خەوداو لەناکاودا ، بەهەژمار شۆڕشگێرەکان میوانن لەسەر خاکی خۆیان " بەڵام نەیدەزانی دواکۆتایی مەرگێتی و تازە بڕیاردراوە دەبێت ژیان بەجێ بهێڵێت .. فلیمەکانی ئەوسەردەمانە دەمانگومێنێت و ناچارین بکەوینە پرسیار : بۆ یەکێک لەسەرە گەورەکانی حیزبی دیموکرات و کۆمەڵە نەدەچوونە نێو تەوەری پیلان و بڕیار بۆکۆتایی هاتنی ژیانیان ، یان بۆخۆیان بەشێکن لەتەسفییەکردنەکە ؟؟ ..
کۆماری ئیسلامی ئێران " چ سودێکی لەم گەمەیەدا دەبینێت ؟ لەنێوان جەنگخۆشکردن و گەمەی سەرشۆڕی و دەست تێوەردان و ڕاوەکورددا ؟ .. ئەمە ئەو پرسیارەیە چەلەحەنەی ناوێت و ئەمڕۆ ئارگۆمێنتەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و پارتی و یەکێتی وەڵاممان دەداتەوە ..
بۆ خوێندنەوەی بەڵگەکان ، سەردانی ئەم سایتە بکە ::

http://www.rahellpost.com/?p=1593

گەلەکۆمەکێ لەسەر پەژەک بۆچی؟
دوور لەوەی کەلەئێستادا توانجەکانمان بخەینەگەر لەسەر ئەم هێزە ، لەوەی تەواو ئازاد نییە لە بڕیاردانی سیاسی و سەربازی خۆی ، دەبێت دیسانەوە بڕۆینەوە بۆ نێو پەیوەندییە شاراوەکانی دەسەڵاتی کوردی و کۆماری ئیسلامی ئێران .. کۆمەڵێک ئارگۆمێنت ، کە پڕە لە پەڵێن و پەیمانیدان ؛ ئەمەی ئەمڕۆ درێژەی هاوپەیمانییەکەی پێش چەندین ساڵەیەو دەبێت جێبەجێ بکرێت . لەسیاسەتدا ( لەبەرامبەری بەرامبەر ، بەرامبەر هەیە) واتە کاتێک دەستم دێنم دەبێت تۆش دەستت بێنیت ؛ بەڵام بەگەرخستنی سیاسەت بۆ بەرامبەری بەکرێگرتە " دەستێک لەبەرامبەر چەند دەستێکە .. یارمەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پارتی و یەکێتی بۆ ڕزگارکردنی بەشەکانی تری کوردستان نییە ؛ بەڵکوو بۆ کوشتن و کەمکردنەوەی کوردە ، پێم وانییە ئەم ڕاستییە گەلۆیەکی دوور لەسیاسەت هەستی پێنەکات . ئەمەی ئێستاش هەیە بۆهەمان ئامانجەو درێژەی هەمان سەرەتایە کەکۆتاییەکەی کۆتایی لایەکە ..
گەر پەژەک نێوبڕی ئەم پەیوەندییە تاوانبارییەی دەسەڵات و کۆماری ئیسلامی بێت ، ئەوا باجی ئەم لێکترازاندنەکە گرانە ، چونکە چارەنوسی لەسەر هەڵچێنراوە .
ئەم شەڕە شەڕێکی سادەی نێوان دوو هێز نییە ، بەڵکوو ئاشکراکردن و لێکترازاندنی هێزەکانی لێدەکەوێتەوە ؛ بەڵێنەکان توڕەبوونی ڕووبەڕوو دەبێتەوە ، ڕەوشەکە بەجۆرێکی تر دەبینین ؛ ناوەندەکە ڕوو لە جەنگێکی سیاسی و سەربازی و ئابووری تر دەکات ؛ دەسەڵات لەبەغداد توشی نەهامەتی هاوپەیمانە دێریینە کلاسیکییەکانی دەبێتەوە . واتە باجی سەرکەنەکەوتنی کۆماری ئیسلامی لەم شەڕەدا دەسەڵاتی کوردیە لەبەغدادو کوردستان .. بەم دۆڕاندنە هەموو بەڵێنەکان ڕوو وەردەگێرن لەنێوان کۆماری ئیسلامی و دەسەڵاتی کوردیدا .. لەوە دەچێت گەر کۆماری ئیسلامی سەرکێشانەتر لەجاران هەڵسوکەت بکات ، دەست تێوەردانی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی لێبکەوێتەوە ..
لێرە بەدواوە خوانەخواستە یان چاوەڕوانی ژێرکەوتنی پەژەکین ، یان چاوەڕوانی جەنگێکی تری ترسناک و بەرچاو ڕوونترین ..

24 / 07 / 2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە