دووڕووە درۆزنەكانى بەرنامەى بەرنامە تاكەى خۆفرۆشتن

Thursday, 16/07/2009, 12:00

1590 بینراوە


ئەو بەرنامەیەى ئێستا لە هەردوو كەناڵى خاك و كوردساتەوە پەخش دەكرێت هەموو دەزانین هەر لە سەرەتاى ساڵانى دواى ڕاپەڕین لە تەلەفزیۆنى گەلى كوردستانەوە دەستى پێكرد ئەو كات بە ناوى بەرنامەى كەشكۆَل و پاشان هەمەڕەنگ تا گەشتە ئەم بەرنامە نابەرنامەیەى ئێستا.
سەرەتا بە ڕەخنەى كۆمەڵایەتى دەستى پێكرد ساڵانێكى زۆر جێى خۆى لە دڵى خەڵكدا كردبۆوە.
بەڵام لەم ساڵانەى دوایدا ئەم بەرنامەیە بەتایبەت دواى هاتنى گەندەڵى ناهونەرمەندى وەك بەرزانى قالە خەڵوز ئەو سەنگەى لەنێو خەڵكدا نەما بە ئاشكرا زۆر كات هەست بەوە دەكرا كە ئەم بەرنامەیە هیچ دەورێكى نیە تەنها چاوبەستێكە لە خەڵكى داماو تا بڵێن ئێوە لە وڵاتێكى زۆر دیموكراتیدا دەژین ئەها لە تەلەفیزۆنەكانى خۆیانەوە ڕەخنەیان لێدەگرین.
ئەم بەرنامە ناقۆڵایە ئەو كاتە بەتەواى بێ حورمەت بوو كە هەندێك لە ئەندامانى دەستیات لەكار كێشایەوە بەتایبەت مستەفا احمد و احمد جۆڵا وپاشتر هاتنەناوەوەى ئەو ناهونەرمەندە پارە پەیاكەرەى ناوى عیرفانە , پێشتر لە یەكێك لە گۆڤارەكاندا خوێندمەوە كە گوایە بەرزان زۆر دژایەتى هاتنى ئەم ناهونەرمەندەى كردوە بۆ ناو بەرنامەكە بەڵام دواتر بە مەجبورى بۆ پڕكردنەوى بۆشایی هاتە بەرنامەكەو ئێستا بووە بە قسەخۆشى بەرنامەو مونافەسەى بەرزان ئەكات لە قسەخۆشیا!!!!!!!!!!
ئازیزان ئێستاو پاش دەستپێكردنى پرۆپاگەندەى هەڵبژاردن ئەم دەستە ناهونەرمەندە كەوتونەتە ماستاوو پیاهەڵدانى سەرانى هەردوو حیزبەكەو ڕەخنەى ناقۆڵا لە لیستى گۆڕان و لیستەكانى تر دەگرن
خەڵك بۆ لەمانە ناپرسێ هەر ئێوە بوون ئەگەر بە درۆش بێ باسى پۆخڵەوات و گەندەڵى ئەم دوو حیزبەو دامو دەزگاكانیانتان دەكرد ئەى چۆن وا لە شەووڕۆژێكدا دنیا بو بە ماستى مەیوو هیچ ڕەخنەو كەموكوڕیەك نەما لەم دەسەڵاتەدا، ئێستا ئێوە ڕەخنەگرتن لەم دەسەڵاتە بە كفر دەزانن .
من داوا لە خەڵك ئەكەم لەوە وریاتر بن كە بە قسەى ئەم ناهونەرمەندە خۆفرۆشانە تێبكەون و ئەوەیان لە بیر بێت كە ئەمانە چڵكاوخۆرى دیوەخانن چۆن ئەمریان پێ بكرێت ئاوا وەك مەیمون هەڵدەپەڕن و ئەوەى ناوى هەڵوێست و بیروباوەڕ ڕاستگۆیی بێت لەمانەدا نیە . موڵكى خۆیان نین و خۆیان فرۆشتوە و بوكەڵەى دەستى حیزبن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە