مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


تاڵەبانی لە كاندیدی خەڵكەوە بوو به‌ كاندیدی مەسعود بارزانی

Sunday, 07/03/2010, 12:00

1483 بینراوە


بای بای تاڵەبانی

دوا لێدوانی تالەبانی ئەمڕۆ لەكاتی دەنگدانیدا كە گوایە جەنابی كاندیدی مەسعود بارزانییە، چونكە تاڵەبانی ھیچ ئومێدی بە خەڵك نەماوەو، خەڵكیش ھیج متمانەیان پێ نەماوە.
بای بای تالەبانی وەك سەرۆك كۆمار، بەڵام پیرۆزە جێگری كاك مەسعودت
بەڵام ھیچ بیرت لە خاتوو ھێرۆ نەكردۆتەوە كەئەو پلەو پایەی چی دەبێت.
سەیری لێدوانەكەی تاڵەبانی بكەن لەم لینكە

http://radionawa.com/Detail.aspx?id=3072&LinkID=66

كاك نەوشیروان ھیوا دەخوازێت تەزویری زۆر نەكرێت و نەبێتە مایە ناڕەزایی خەڵك.. منیش بە پێچەوانەوە دەڵێم، دەمێكە كاتی ئەوە ھاتوە خەڵك پەلاماری دزو گەندەڵەكانی دەسەڵات بدات و تۆڵەی ئەو ھەموو موعانات و نەگبەتیەی كە بەسەر كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانیان ھێناوە لێبكاتەوە.
ھەموو خەڵكی كوردستان دەزانێت كە پارتی و یەكیەتی زۆرترین تەزویر دەكەنو وەك چۆن لە ھەڵبژاردنی ڕابوردوو كردیان، بەڵام بەھۆی بێ دەنگی گۆڕان قبوڵ كردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان ھەموو تزویرەكان بەخشكەیی بە قازانجی دەسەڵات تێپەری.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە