ئۆجه‌لان له‌ زیندانی ئیمڕالییه‌وه‌..

Thursday, 06.11.2009, 12:00

1472 بینراوە


باشە، تا 15ی تەمموز درێژكرایەوە، پێشكەوتنی باش بێتە كایەوە تا یەكی ئەیلول درێژ دەكرێتەوە. ئەمە هەڵدەسەنگێنم. گوێم لەقسەكانی سەرۆك وەزیران لە بینگۆل گرت، دەزانم. لێدوانەكەی سەرۆككۆمار لێدوانێكی نوێ نەبوو، ئەوەی پێشتری دووبارە كردەوە. گوێم لە قسەكانی سەرفەرمانداری گشتی سوپا ـ باشبۆغ ـ گرت. لەرادیۆدا گوێم لەقسەكانی ئەحمەد تورك گرت، بەڵام رادیۆ خشەخشەی كرد باش تێنەگەیشم. لێدوانی لایەنی كورد بۆ هەڵسەنگاندنی ئەم قۆناخە چییە؟ لە ئەوروپادا شتێك، هەواڵێك هەیە؟
وادیارە عەونی ئۆێزگوێرەل گوتویەتی "پێتان خۆش بێت، پێتان ناخۆش بێت رەوشەكە بەوشێوەیە، عەبدوڵڵائۆجەلان سەرۆكی كوردەكانی باكوورە. ئەگەر مەرجەكانی سزاكەی باشتر بكرێت چارەسەری كێشەكە ئاسانتر دەكات". تەنها كوردەكانی باكوور نا هەموو كوردان. هەڵسەنگاندنێكی كەمووكورتە. هەڵبەت بەرپرسیارێتییەكی مێژووییم هەیە. موراد یەتكین دەڵێت: "هێشتا پیلانێكی چارەسەری نییە، بەڵام قۆناخێكی چارەسەری هەیە". بەڵێ تەواو پیلانی چارەسەری نییە. فەهمی كۆر و دەڵێت: "ئاكەپە، جەهەپە و دەتەپە لەنێو زەمینی رێككەوتنێكی سروشتیدان". ئەم زەمینە پێویستە هەبێت. ئەرتۆغرول ئۆێز تورك دەخوازێت بێتە لام، هەڵبەت پێویستە بێـت.
ئەو فەرماندەی هەرێمەی گیانی لەدەستداوە كێیە؟ ئەی ئەندامی كۆنسەی سەربازیی كێیە؟ لەكۆنەكانە؟لە ئەنجوومەنی ژنانەوە هیچ هەواڵێك هەیە. لە ئەبرۆ و ئەوانەوە هەواڵ هەیە؟ گوێم لە ئۆپەراسیۆنەكەی سەر كەسك(KESK) بوو. گوێم لەتەقینەوەی مینەكەی چوقورجا بوو.
كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی لە ئامەد یانی چۆنە؟! تەنها دوو رۆژ كۆبوونەوە؟ من پێشتر گوتبووم، هەموو رۆژێك كۆدبنەوە، گفتوگۆ دەكەن، قسە دەكەن، تا ئەنجام وەردەگرن، هەتا چارەسەری بەردەوام لەنێو جموجۆڵدا دەبن، كار دەكەن. باشە ئەمانە تێناگەن؟ من بەجددی وەرناگرن؟ ئەمانە جددی نیین؟ تەنها بۆ ئەوەی بڵێن كۆنگرە. نابێت. من گوتم كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی پێویستە هەمیشە بەردەوام بێت. هەمیشە لەنێو جموجۆڵدا بێت. هەركەسێك قسە بكات، هەمیشە كۆنفرانس، كۆبوونەوە، كۆمیسیۆنەكان كار بكەن. ئەمانە قووڵبوونەوەی سیاسیان نییە، تێناگەن. من بەسوور بوونەوە هەڵوەستەی لەسەر دەكەم. لەبەرئەوەی گرنگی كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی دەزانم هەمیشە دەیڵێمەوە. لەنێویشیدا گوتبووم ئەكادیمیای سیاسی، پێویستە دروست بكەن. ئاكەپە ئەكادیمیای سیاسی هەیە، ئەگەر ئەكادیمیای سیاسی هەبوایە دەنگەكانی بۆ 10-15% بەرز دەبۆوە. ئۆفاك ئۆراس و ئەوان، پارتەكەیان چی دەكەن؟ چەپەكان، پارتی سۆسیالیزمی دیموكراتی چی دەكەن؟ چەپەكان هێشتا یەك لە سەدەكانن. چەپ، راستی گەلەكەی ناناسێت، شرۆڤە ناكات. لەتوركیادا پیاوی راستەقینەی دیموكرات، لەنێو سیاسییەكاندا، رۆشبیرەكاندا، دەوڵەتدا نییە. لێرەوە قسە دەكەم. كەواتە دەخوازن قسەبكەم. بەڵام بۆ ئەو قسانەم دەدرێمە دادگا، سزا دەدەن. دەتەپە نازانێت سیاسەت بكات. ئەگەر من نەبوایەم یەك شارەوانیشیان بەدەست نەدەخست. قووڵبوونەوەی سیاسییان نییە. زانستی سیاسییان نییە. من ئەوە دە ساڵە دەڵێم، دەركییان بەهێزی سیاسی خۆیان نەكردووە. لەپشتیان هێزێكی سیاسی گەورە هەیە. ئەوەندە ساڵە ئەم هێزە سیاسییە نەتوانراوە بگۆڕێت بۆ هێزی ئابووری. نەتوانراوە هونەرەكەی، سیاسەتەكەی، فەلسەفەكەی هەتا ئێستاتیكاكەی دەربخرێت. ژنان پەروەدە دەكرێن؟ چ سیاسەتێكت بۆ ژنان، منداڵان هەیە، سەبارەت بە وەرزش چییە، سیاسەتت هەیە؟ پێشتریش دیاریمكردووە، لەبەرگری نامەكەمدا دوازدە كێشەی بنەڕەتی كۆمەڵگا هەیە. دەتوانرێت سوود لە بەرگرینامەكەشم وەربگیرێت. سەبارەت بەمانە سیاسەتتان هەیە؟
بۆ خەتیب و لەیلا دەڵێم. بابێن لەم كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتییە بەشداربن. كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی بۆ من گرنگە، من دەڵێم با بێن بەشدار بن. پێویستە بێن. نایەن من ناڵێم ئیللا بێن. بەڵام لە داموودەزگا كۆمەڵایەتییەكاندا بەشدار نەبن رەخنەیان دەكەم و تەشهیریان دەكەم. پێشنیارم كردبوو كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی بەفراوانی بگیرێتەدەست. گوتبووم ئەوانەی وەكو شەرەفەدین ئەلچیش بانگ بكرێت. گوتبووم بانگی ئیسمائیل بێشكچیش بكەن، عەلەوییەكان كورڵتاییان دروستكردووە، گفتوگۆ دەكەن، ئەمە بەش ناكات. بابێن لەوێ بۆچوونەكانیان باس بكەن. ئیسمائیل بێشكچی بۆ من گوتبووی "تەسلیم بووە". هەڵبەت ئەو تێناگات. بەوشێوەیە راست و چەپ قسە دەكەن وەرن لەكۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتیدا قسە بكەن. پرۆژەی چارەسەریتان چییە، بیخەنە ڕوو. لەكۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتییدا با هەركەس ئامادە بێت، قسە بكات، با بە سەعاتان قسە بكەن. پێشنیاری چارەسەرییان پێشكەش بكەن. هەموو لایەنەكانی نێو كوردان، ئەو لایەنانەی دیكە كە پەیوەندییان بەكوردانەوە هەیە، دۆستی كوردان، رۆشنبیران، ئەكادیمییەكانیش بەشداری ئەم كۆنگرەیە ببن. ئەو كۆنگرانەی لەئامەد سازدەدرێت با بێن قسە بكەن. پێشنیاری چارەسەرییان پێشكەشبكەن. بڕۆن لەگەڵ ئەمانەدا قسە بكەن، داوەتیان بكەن، نامەبنووسن. كۆمیسیۆن دروستبكەن و بڕۆن بانگەوازیان بۆ بكەن. ئەحمەد تورك بۆ هەر یەك لەمانە نامە بنووسێت. لەناوەوە و دەرەوەی وڵات رۆشنبیران، ئەكادیمییەكان، دۆستی كوردان داوەت بكەن.
ئەو كۆنگرەیەی كە لەئامەد سازبدرێت (Disk-Odp)، چەپەكان، رۆشنبیران لەگەڵ دۆستی كورداندا هەموو كێشەكانی توركیا گفتوگۆ دەكەن، قسە دەكەن، پێشنیاری چارەسەرییان پێشكەش دەكەن.
دەستووری بنەڕەتی خۆیان پێشنیار بكەن. بۆ كێشەی كوردان پێشنیار، پرۆژەكانیان، پێشكەش بكەن. كێشەی كورد كێشەی توركە. كێشەی كوردستان كێشەی توركیایە. نازانن و توركێتی لە ئانادۆڵ حەپس دەكەن، كوردان و توركان بەگژیەكدا دەدەن. لەم پێكدادانەشدا تۆڵەی مێژوویی خۆیان دەكەنەوە. ئاڵپ ئارسلان لە مەلازگرد، باسی فاتیح ئاڵپ ئارسلان دەكەم. لەگەڵ كوردان رێككەوتنی كرد، ئینجا توانی بكەوێتە ئانادۆڵەوە، رەوشی ئەمڕۆ وەكو رەوشی سوڵتان یاوز سەلیم و بەگەكانی شەرفخانی بەدلیسییە. وەكو دەشزانن ئێران سوڵتان یاوز سەلیمی تەنگاو كردبوو. سوڵتان یاوز سەلیم، لەگەڵ شەرفخان بەگدا رێككەوتنی سازكرد و لەتەنگاوییە رزگاری بوو. رەوشی مستەفا كەمالیش بەهەمانشێوەیە. دەتوانرێت لەقسەكانی ئەو سەردەمەی ئاڵپ ئارسلان، سۆڵتان یاوز سەلیم و مستەفاكەمالیش سوود وەربگیرێت. پرۆژەكانیان ئامادە دەكەن و بڵێن پرۆژەی چارەسەری ئێمە ئەوەیە ورایگەیەنن.
من هەمیشە دەڵێم سیاسەتكردن كارێكی جددییە، پێویستی بە زانستە، پێویستی بەجددیەتە، شرۆڤەی مێژوویی قووڵی دەوێت. كۆنفرانسی كوردان هەبوو، دەزانن بۆچی نەكرا؟ چونكە بارزانی نەیكرد، ئیسرائیل نەیكرد. ناخوازن پەكەكە بێ چەك بكەن. ئەمریكاش ناخوازێت، ئیسرائیلیش ناخوازێت. ئەمانە دەڵێن: "كەرۆێشك راكە تاژی بیگرە". ئێرانیش ناخوازێت، هەتا تاڵەبانی و بارزانیش ناخوازن. ئەمانە لەلایەكەوە لەگەڵ توركیا رێكدەكەون. ژێر بەژێریش لەگەڵ پەكەكەدا پەیوەندی دادەنێن. سوریا و ئێران، تاڵەبانی و بارزانیش ئەمە دەكەن. هەتا ئێران لەم بابەتەدا زۆر بە ئەزموونە. ئێستا باسی ئەم كاری مینە دەكرێت، لەنێو ئیشەكەدا دەرناكەون. من لەمبارەیەوە تەسپیتێكم هەیە. ئینگلتەرا و ئیسرائیل لەنێویدا ئەمریكاش سێ پرۆژە هەیە.
یەكەم: پرۆژەی دەوڵەتی نەتەوە.
دووەم: پرۆژەی گاپ.
سێیەم: پرۆژەی زەوی و زارە مین رێژكراوەكان.
پرۆژەی دەوڵەت ـ نەتەوە پرۆژەی ئینگلتەرا و ئیسرائیلە. دواتریش ئەمریكا بەشداری ئەمە بوو. سەبارەت بە دەوڵەت نەتەوە زۆر كەس، بیریان كردەوە، كاریان كرد. دیستۆیۆڤسكی و نیچەش كاریان كرد، بەڵام لەنێو ئەم كارە نەیانتوانی دەركەون. ماركسیش لەنێویدا مایەوە. گەمەی دەوڵەت ـ نەتەوەی ئینگلیزیان شرۆڤە نەكرد. لینینیش تێپەڕی نەكرد. چین، ماویش كەوتنە نێو ئەم تەڵەیەوە. ئێستا پشتیوانی هەرە گەورەی ئیمپریالیزمی ئەمریكا چین خۆیەتی. سەدوپەنجا ساڵە سەرمایەداری لەسەر پێ راگرتووە. سۆسیالیزمی دیموكراتی بووە بەسوسیالیزمی بوونیادنراو. ماركس، لینین، ماو كەوتنە تەڵەی دەوڵەت ـ نەتەوەی ئینگلترەوە. من، نەكەوتمە ئەم تەڵەیەوە. من ئاڵتەرناتیڤی ئەمەم دروست كرد، لەدژی ئەمانە پرۆژەی رۆژهەڵاتی ناوینی دیموكراتیم دروستكرد.
دەزانن ئەو چوار كەسەی ئیتحادوتەرەقییان دامەزراند هیچ كامیان تورك نەبوون! ئێستا بەمانە دەڵێن توركی سپی، راستی توركێتی سپی ئەمەیە. بەهاوكاری یەهودی ئینگلیز دەوڵەت ـ نەتەوەی تورك دامەزار. ئەمەیان بەسەر مستەفاكەمالدا سەپاند. ئێستاش بۆ كوردان دەوڵەتۆكەیەكی ـ نەتەوە دادەمەزرێنن. من بەمە دەڵێم: "دەوڵەتۆكە". دەوڵەتیش نییە. لەوانەیە تۆزێك گەورەشی بكەنەوە. ئەمە پرۆژەی ئینگلیزە، ئیسرائیل، ئەمریكایە. دەگوترێـت زایۆنزمی ئیسرائیل. ئەوەی ئەحمەدی نەژادیش زایۆنیزمی شیعەیە. بەعسی میللیگەرای عەرەبیش زایۆنیزمە. لەتوركیاشدا ئەو ئیسلامگەرا و عیلمانییە شێوازێكی زایۆنزمن. ئەمانە هەموو شەڕو پێكدادان بەرهەمدەهێنێت. تاڵەبانی، بارزانی، دەوڵەت ـ نەتەوەی خۆیان دادەمەزرێنن، من دەست لەكاری ئەوانە وەرنادەم، بۆخۆیان دەزانن. ئەوانە هێزی دیكەیان داوەتە پشت خۆیان. هێزی ئێمە ناگاتە ئەوان.
گاپ، بەتەواوی پرۆژەیەكی ئیسرائیلییە. هەتا پارەكەشیان ئیسرائیل داویەتی. من كاتێك گەنج بووم دەچووم سەیری گاپم دەكرد. ئەو شتەی سەرنجی راكێشام، دەخوازرا بەكەناڵ ئاو بەرەو حەڕان ببەن. هەمیشە ئەم پرسەم لەخۆم دەكرد، بۆچی ئاویان بەدەوروبەری نەدەدا و هەتا حەڕان ئاویان دەبرد؟ لەكاتێكدا دەوروبەری وشك وشكە بۆچی ئاوەكە ئەوەندە بۆ دوور دەبەن؟ دەزانن كە ئەم ئیسرائیلیانە بۆ عیبرانی دەگەڕێنەوە. هەتا ناوی حەڕان لەهارونەوە دێت. دەزانن هارون برای موسایە. دەگوترێت یەهودییەكان لێرەوە دەركەوتوون. دەگوترێت ئەم خاكانە بۆ یەهودییەكان خاوەن گرنگییەكی گەورەیە. ئەمانە پرۆژەی گەورەن. شەریكانی وەبەرهێنانی ئەنكا و كۆچ لەوێ وەربەرهێنان دەكەن، مەزرەعە دەكڕن، دەفرۆشن، لەوێ نیشتەجێدەبن. پارە دەدەن و پارچەپارچە زەوی دەكڕن، و فراوان دەبن. هەتا ئەو ژنەی لەگەڵ شارەوانی حەڕاندا زەواجی كرد. دواتر كردیان بەپەرلەمانتار. ئەمەش وەبەرهێنانی سیاسی بوو.
لەبابەتی خاوێنكردنەوەی میندا، بۆ ماوەی چل وچوار ساڵ دەدرێتە كۆمپانیا ئیسرائیلییەكان. كەس ناتوانێت بەربەستی بكات. دواتر ئەردۆغانیش دەڵێت، ناچارم. چونكە ئەگەر نەیدات سەرۆك وەزیریەكەی دەكەوێتە مەترسییەوە. ئەم مەسەلەی مینە بە ئەردۆغان دەیكەن. لەبەرئەوەش فرسەتی سەرۆك وەزیرانیان پێدا. بایكاڵ و ئەوانیش ئەمە دەزانن گوایا قسەكانی بایكاڵ و باخچەلی ئۆپۆزیسیۆنین، بەڵام بۆ كۆكردنەوەی دەنگ بوو. بە درێژایی سنووری سوریا هەشت سەد كیلۆمەترە. ئەو زەوی وزارانەی دەبەن، زەوی وزاری پاكیزە ـ دەستلێنەدراوـ ن دەیاندەنێ. لە كشتوكاڵی ئۆرگانیكدا بەكاری دەهێنن. ئەو زەوی وزارانە لەدەستی كوردانی دەسەنن. كوردان بێ كارو بێ هێز دەهێڵنەوە. كچە گەنجە 18-20 ساڵییەكانی كوردان بۆ قەرەدەنیز، مارمەڕە، ئیجە دەنێرن. بەهەر لایەكدا بڵاو دەكرێنەوە. باسی تاوانی نامووس دەكەن، تاوانی بنەڕەتی نامووس ئەمەیە، لەبنەڕەتدا بێ نامووسی ئەمەیە. ئەمە هەزار جار زیاتر بێ نامووسییە.
من ئێستا لەبارەی ئەم قۆناخە هەڵسەنگاندن دەكەم. ئەمانە گرنگن. پرۆژەی چارەسەری حكومەت نییە. ئەمانە جەسارەت ـ ئازایەتی ـ سیاسییان نییە. حكومەت پاكتاوكردن دەكاتە پیلان. جددیەتی سیاسی نییە. ئۆزاڵ كەسێكی ئازا بوو. ئەربەكانیش خواستی هەندێك شت بكات. حیلمی ئۆێزكوێك، دەخوازێت رێگەی سیاسی بكاتەوە. لەدەفتەری تێبینی رۆژانەی مستەفا باڵبایدا هەیە، مستەفا باڵبای دەڵێت: "ئێمە نەودونۆ كەسین ئەویەك كەسە". حیلمی ئۆێزكوێك، بەرخودانی دەكرد. بەتەنها لە فڕۆكەی ژێت، كەشتی ژێر دەریایی دادەكەوت. هەروەكو بڵێی ئەوتا من لێرەم، دەخوازن بكوژن فەرموون بكوژن. بەمشێوەیە دەیخواست رێگە لە سیاسەت بكاتەوە، ئازایانە هەڵسوكەوتی دەكرد. بەڵام سڤیلەكان جەسارەتیان نییە. باشبوغ دەڵێت، باچەكەكان دانێنن، ئەمە چۆن دەبێت؟ چەك دانان واتای ئاشتییە، واتای راوێژكردنە. باشبوغ دەڵێت دەوڵەتی یونیتەر، دەوڵەتی ـ نەتەوە. سەبارەت بە دەوڵەت ـ نەتەوە ئەوان ئەو شتەی دەیزانن بیڵێن ئێمەش ئەو شتەی دەیزانیین دەیڵێین. سەرباز ئەوەندە بەئاسانی نەگەیشتە ئەم خاڵە. من نامەم بۆ سەرككۆمار نووسیبوو. بەشێوەیەكی زۆر روون ئەو شتانەی رووبدەن. روونیكردۆتەوە. باسی مەترسییەكانم كردووە. باسی چارەسەرییم كردووە. وا بزانم گویل لەمە تێگەیشتووە. قسەكانی ئەمڕۆی ئەمە نیشان دەدات. بەڵام بەئەندازەی ئۆزاڵ ئازا نییە. لەساڵی 1993 بەملاوە، شازدە ساڵە بۆ چارەسەری هەوڵدان دەكەم. بەهەزاران مرۆڤ گیانی لەدەست دا. پێنج سەد هەزار ملیار دۆلار رۆشت. ئەمانە لەئابووریش نازانن. ئەمانە رەچەتەكانی ئابووریش لەدەرەوە وەردەگرن. لە ئی ئێم ئێف (IMF) وەری دەگرن.
بڕیاری بێ چالاكی تا 15ی تەمووز درێژكراوەتەوە. پێدەچێت ئەمە تا 1ی ئەیلول بەردەوامبكات. تا 1ی ئەیلوول هەركەس بەبەرپرسیارێتییەوە هەڵسوكەوت بكات. كۆنگرەی كۆمەڵگای دیموكراتی پێویستە هەموو رۆژێك كۆبوونەوە بكەن، كۆمیسیۆن دروستبكەن، هەركەس داوا لە هەركەس دەكات قسە بكات. دەڵێت، چارەسەری من، پرۆژەی من ئەمەیە. سەبارەت بەكوردان ئەوانەی پرۆژەیان هەیە هەركەس هێزی چەندە بابێت بەشداری خۆی ئەنجامدەدات. هەمیشە كۆدەبنەوە. نەخشەی چارەسەری و نەخشەی رێگا بەوشێوەیە دەردەخرێت. پرۆژەكان بە گەل و بەڕای گشتی رادەگەیەنرێت و پێشكەشی دەوڵەت دەكرێت. دەوڵەتیش بۆچوونی خۆی دەڵێت؛ ئەم قۆناخەوە بەهەموو جددیەتێكەوە تا یەكی ئەیلول بەردەوام دەكات. ئەم قۆناخە 90%ی تۆ دەیكەیت، ئەم قۆناخە تۆ بەجددی وەریدەگرێت. ئەمە ئەگەری یەكەمە. چی دەكەیت، بیكە چارەسەری نەبێت ئەو كات چی دەبێت؟
ئەگەری دووەم، ئەگەر چارەسەری نەبێت، دەوڵەت، ئەمریكا و هێزەكانی دیكە دەداتە پشت خۆی. كەجەكە، پەكەكەش هەتا دوایی شەڕ دەكەن. هەركەس پێویستە بەبەرپرسیارییەوە هەڵسوكەوت بكات. لەشەڕدا و لەئاشتیدا پێویستە جددیەت هەبێت. لەدوای یەكی ئەیلوول خۆیان دەزانن، بڕیاری خۆیانە. من دەكێشمەوە گۆشەكەی خۆم. موداخەلەی هیچ شتێك ناكەم. نە دەڵێم شەڕ بكەن، نە دەڵێم شەڕ نەكەن. من لێرە بەوشێوە شتێك ناڵێم، ناشڵێم. ئەگەر تا یەكی ئەیلوول چارەسەری پێشنەكەوێت بەبێ لایەنی دەمێنمەوە. من لێرەدا سەرنج رادەكێشمە سەر ئەوەی ئایا پاكتاو، یان چارەسەری پێشدەكەوێت؟ تا 15ی تەمموز هەندێك تێدەگەین. ئەگەر بەرەو چارەسەری بگۆڕێت تا یەكی ئەیلوول دەڕوات. ئەگەر وانەبێت لەدوای یەكی ئەیلول بڕیار هی خۆیانە. لێرەدا زۆر گرنگە، بەئاشكرا دیڵێم، شەڕ یان چارەسەری؟ تا یەكی ئەیلول ئەمە یەكلایی دەبێتەوە. ئەو بۆ چوونانەی من لەراگەیاندنەكاندا بڵاو بكرێتەوە. لەمەودواش ئەگەڕ شەڕ رووبدات وەكو شێوازی رابردوو نابێت. پێویست بوو پێش پازدەی ئاب قسەمبكردیا، بەڵام بەزانابوون قسەم نەكرد. لەسەر ناوی كڤرك ئۆغڵو كەسێك هاتە ئێرە. بەمنی گوت؛ "ئاپۆ، تۆ بۆچی لەپێش پازدەی ئاب سەبارەت بەچارەسەری ئێمەت ئاگادار نەكردەوە.!!". ئێستا لە پێش پازدەی ئاب ئاگادارتان دەكەمەوە. ئەگەر قۆناخی ئاشتی سەركەوتوو نەبێت لە15ی ئابەوە قات بەقات و گەورەتریش قۆناخێكی نوێ دەست پێ دەكات. كەجەكە، پەكەكە لەرابردوو بەهێزتر شەڕ دەكەن. تەكنیكیشیان هەیە؛ چەكیشیان هەیە. دەزانن بە فێڵبازیش شەڕ بكەن. ژمارەیەكی زۆر كادیری كۆن و نوێیان هەیە. زۆربەیان ئەزمووندارن، وەكو من تەمەنییان لەشەست دایە. من ئەمانە باش دەناسم، تەسلیم نابن. ئەمانە خاوەن ئێرادەن، ئەم هەڤاڵانە لەبەرامبەر منیش دەركەوتوون. لەمەسەلەی عوسمان، بۆتاندا ئەم هەڤاڵانە بەرخودانیان كردووە.
بەرگری خۆتان بەتەواوی دەكەن، پاراستنی پاسیف، ئاكتیڤ، تەنانەت تادوا قۆناخ بەرگری لەخۆتان دەكەن. بەڵام بە رێبازی كۆن نابێت. چەندین ساڵە تاقیكراوەتەوە. دەتوانرێت كۆن و نوێ و كادیری ناوەند لەیەكدی كۆبكرێتەوە. بەسووربوونەوە دەڵیم، من لێرەدا شەڕ بەرێوەنابەم و ناشتوانم بەڕێوەی ببەم. دەوڵەت بڵێت بەرێوەی ببە، بەرێوەی نابەم و ناشیبەم. من لێرە زیندانیم. ناتوانم شەڕ بەرێوە ببەم. تا شەڕ بەرێوە ببەم پێویستە لەنێو شەڕدا بم، تا شەڕ بەرێوە ببەم پێویستە لەنێو گەریلادا بم. باشە تا یەكی ئەیلوول چی دەبێت؟ هێشتا بڵێن پاكتاوكردنی قۆناخێكی زۆر گەورەی جیاواز دەست پێ دەكات. لەمەی پازدەی ئاب پەنجا قات زیاتر بەهێز دەبن، لەهەر لایەك دەبن. من لەمەدا ناڵێم تەنها تورك زەرەرمەند دەبێت، زۆرشت لەدەست دەدات، كوردانیش زەرەرمەند دەبن و زۆرشت لەدەست دەدەن. دە ساڵێكی تر لەدەست دەدەن. بەڵام لەئەنجامدا هەر ئیمپریالیزم دەدۆڕێت و گەلان سەردەكەون.
ئەمانە شتی جددین. لێرەدا شتێك تێنەگەیشتبن هەیە؟ شتێك بپرسن ماوە؟ لەوكاتەی پارێزەرەكانم بەرگری لەمن دەكەن. ئەو بارۆدۆخەی تێدامە دەزانرێت، باش لەمن تێبگەن. باش روونی بكەنەوە. تێدەگەن. باشە لەمانە تێناگەن؟ ئەوانیش بەرپرسیارێتییان هەیە. ئەوانیش ناچارن جددی بن. بڕۆن بڵێن ئۆجەلان جددییە. لەهەر لایەك ئەمە بڵاوبكەنەوە. ئاشتی پێشنەكەوێت؛ چارەسەری پێشنەكەوێت، شەڕ پێش بكەوێت باكەس خۆی نەخەڵەتێنێت، ئەوانیش دەكوژرێن. سڵاوم بۆ عەونی ئوێز گویرەل و ئۆێز كویك هەیە. بڕون لەگەلیان چاوپێكەوتن ساز بدەن، بۆچوونەكانی منیان بۆ روونبكەنەوە. بڵێن؛ ئۆجەلان لەدڵەوە دەیكات، جددییە. بڵێن با ئۆێز كوێك بەوشێوەیە لەدژی من نەنووسێت. با رۆژنامەی حورییەت رۆڵی خۆی ببێنێت. من دەساڵە لێرە بۆ چارەسەری سەری خۆم دەتەقێنم.
دەڵێن باشە كوردان غاندییەكی نەبوو؟ من دە ساڵە لێرەدا لەم بارودۆخەدا بۆ ئاشتی بۆ چارەسەری سەری خۆم دەتەقێنم. پێویستە بەمانشێت بنووسرێت كوردان؛ غاندییان هەیە. غاندی لەتەنیشت من لە چەپەوە لەسفردا دەمێنێتەوە. غاندی خوێشی بووە بەقوربانی تیرۆریزم. ئەو وڵاتەی دروستی كرد هیندسیتان ـ پاكستان لەچ حالێكدانە، لەبەرچاوانە. بووە بە گۆلی خوێن. پارێزەر، هەندێك لایەنی ئینسانی هەیە. من دە ساڵە لێرەم، دەنگم، نەفەسم بڕا. من شەوانیش ناخەوم. ئیتر نامەوێت هەواڵی مردن ببیستم. من كەسێكی بەوێژدانم. كەسێكی بەئینسافم، لەهەر شتێك گرنگتر كەسێكی بەرپرسیارم. ئەم بەرپرسیارێتییە. زۆرگرانە، لەوە زیاتر ناتوانم هەڵگرم، بۆچی لەمن تێناگەن. منیش مرۆڤێكی ئاساییم. ئەوەندە بۆ دەمكەنە خوداوەند؟ پێویست ناكات ئەوەندە من بكەن بەخوداوەند. خەریكە بڵێم ئیتر دەخوازم بمرم، بەڵام ناڵێم. من ئیتر دەخوازم زیهنی و جەستەیی هەندێك ئارام بم. ناڵێم منیش مافی ژیانم هەیە، بەڵام رەوشی من لەبەرچاوانە.
دەپرسن دەڵێن تەندروستیت چۆنە؟ من لێرە بەزەوی لەرزە بمرم لە دەوڵەت دەیزانن. بەمەرگی ئاساییش بمرم هەر لە دەوڵەت دەیزانن. گەلەكەم ئەوانەی منی لێرە داناوە، گرتووە بەرپرسیار دەزانێت، عەونی ئۆێز گویرەل و ئەوان لە بەلاش قسە ناكەن. باسی گرنگی من دەكەن. ئەوانە لە دەوڵەتەوە زانیاری وەردەگرن. وەها بەگۆڕانی شەرت و مەرجی سزاكەم، یەك دوو بینا دروست بكەن، پێنج شەش كەس نابێت. بۆ پێشكەشكردنی یارمەتی بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە پێویستە رێگەم لێبكرێتەوە. پێویستە ئاسانكاریم بۆ بكرێت. ئێمە كێشەی 600 ساڵ چارەسەر دەكەین. ئەمە كارێكی جددییە. دەخوازن یارمەتی لەمن وەرگرن. رێگەم لێبكەنەوە. من بەرپرسیارێتییەكی مێژووییم هەیە. بە بەڕێز دادەوەریشیم گوت؛ لە پەرلەماندا كۆمییتەیەكی ژێر دروست بكرێت، من بۆ ئەو كۆمیسیۆنە قسە دەكەم. پێشنیارەكانی چارەسەرییم دەڵێم. ئەگەر پەسەندیان نەكرد، یان قەناعەتیان نەكرد، من بكوژن.
بە ئەربەكان، و ئەوان دەڵێن بۆچوونی میللییان هەیە؛ دەڵێن میللیگەران، ئەمانە میللیگەراش نیین! لێرەدا لەبارەی توركێتی باخچەلیشەوە دەمەوێت هەڵسەنگاندنێك بكەم. توركێتی باخچەلی چۆن توركێتییەكە؟ حەوت كۆماری تورك و پازدە هەرێمی تایبەتی تورك هەیە. من ئەم پێشنیارەم بۆ كام كۆماری توركە بڵێیم پەسەندی دەكەن. كازاخستان، قرقیزستان (كرگزیستان)، ئالیەڤ ئەمانە هەر كامێكیان ئەم پێشنیارەیان بۆ ببەم. پەسەندی دەكەن. بڵێم ئەوەندە كورد هەیە، دەخوازن لەگەڵ توركان بژێن. ئەوانیش پەسەندیان دەكرد. من توركمانەكان و توركەكانیش دەناسم. گەلی تورك بەویژدانن. باسی كۆكوژی مۆمكوژی دەكرێت، كۆكوژی ناكەن.
ئارام لەئامەدە؟ نەشتەرگەری كرد. رەوشی چۆنە؟ لەدڵەوە هیوای لەش ساغی بۆ دەخوازم. سڵاوم بۆ ئارام و هونەرمەندانی دیكەش هەیە. من لەوانەی زۆر قسە دەكەن، كەم كار دەكەن وەڕس بووم. كەم قسە بكە كاری زۆر بكە. رۆژنامە و گۆڤارەكان دەدڕێنن و دەمدەنێ. ئەو نامانەی لەزیندانەوە هاتبوون نەیاندا. سڵاوم بۆ هەڤاڵانی زیندان هەیە. سڵاوی تایبەتم بۆ خەڵكی باتمان هەیە.
رۆژ باش
3-6-2009



یاسای  ساڵی 1921 كۆماری توركیا بە كوردی
 و/رۆژی وڵات
  یاساكانی دەستووری بنەڕەتی كۆماری توركیا
 بەشەكانی یاساكانی دەستووری بنەڕەتی 1921
 ئیدارە(10ماددە)
 ویلایەت(11-14 ماددە)
 قەزا(15 ماددە)
 ناحییە(12-16 ماددە)
 موفەتیشی گشتی(22-23 ماددە)
 یاساكانی دەستووری بنەڕەتی
 ژمارەی یاسا: 85
 مێژووی پەسەند كردنی: 20 كانوونی دووەم 1337(20تشیرینی دووەم 1921)
 لە رۆژنامەی فەرمیدا 1-7 شوبات 1337(1921)
 ماددەی 1- بێ قەید و شەرت دەسەڵات هی گەلە. لەسەر بنەمای ئوسولی بەڕێوەبردن، چارەنووسی گەل، بەتایبەت و بەكرداری بەڕێودەبات مستەنەدە.
 ماددەی 2- هێزی جێبەجێكردن و سەلاحییەتی یاسادانان بەپلەی یەكەم لەلایەن میللەت و نوێنەرە راستەقینەكەی ئەنجوومەنی گەورەی میللەت (پەرلەمان)دابین دەكرێت و كۆدەكرێتەوە.
 ماددەی 3- لەتوركیادادەوڵەت لەلایەن ئەنجوومەنی گەورەی میللەت(پەرلەمان) بەرێوە دەبڕێت و حكومەت ناونیشانی(حكومەتی ئەنجوومەنی گەوەری گەل) هەڵدەگرێت.
 ماددەی 4- ئەنجوومەنی گەورەی میللەت، لەلایەن خەڵكی ویلایەتەكانەوە هەڵدەبژێردرێت و پێكدێت.
 ماددەی 5- هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەورەی میللەت لەدوو ساڵدا جارێك هەڵدەبژێردرێت. ئەندامێتی ئەو ئەندامەی هەڵدەبژێردرێت لەدوو ساڵ پێكدێت، بەڵام دەكرێت جارێكی دیكە هەڵبژێردرێتەوە. دەستەی پێشوو تا كۆبوونەوەی دەستەی نوێ ئەركەكەی بەردەوام دەكات. ئەگەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی نوێ دەرفەت نەهاتە ئاراوە ئەوا سوڕی كۆبوونەكان تەنها بۆ ماوەی ساڵێك رێگە پێدراوە. هەر ئەندامێكی ئەنجوومەنی گەورە میللەت لەو ویلایەتەی خۆی هەڵبژاردووە. نابێـتە وەكیل ـ پەرلەمانتارـ، بەڵكو وەكیلی گشتی میللەتە.
 ماددەی 6- دەستپێكردنی كۆبوونەوەی دەستەی یاسادانانی گشتی ئەنجوومەنی گەورەی میللەت بێ بانگهێشتكردن دەستپێدەكات.
 ماددەی 7 ـ حقوقە بنەڕەتییەكانی وەكو جێبەجێكردنی ئەحكامە شەرعییەكان، بارۆدۆخی یاسایی گشتی، تەعدیلەكەی، هەڵوەشانەوەی و پەیمان و بەڵێن و سوڵح و راگەیاندنی بەرگری لەنیشتمان سەر بە ئەنجوومەنی گەورەی میللەتە. رێكخستنی یاسا و سیستمەكەی بەگوێرەی پێویستییەكانی فقهی سەردەم و پەیوەندییەكانی خەڵك موعامەلات لەگەڵ ئەحكامی فیقه وحقوق ئاداب و بەبنەما وەردەگێرێت. ئەرك و بەرپرسیارێتی وەكیل لەگەڵ یاسایی تایبەت دیاری دەكرێت.
 ماددەی 8- ئەنجوومەنی گەورە میللەت، ئەو دامودەزگایانەی كە حكومەت دابەشیكردووە بەپێ یاسایای تایبەت لەئەنجامی ئەو وەكیلانەی هەڵبژێردراون بەرێوە دەبرێت. ئەنجوومەن، بۆ جێبەجێكردنی بابەتی تایبەت وەكیلەكان بەپێی پێویست دەگۆڕێت ـ تەبدیل ـ.
 ماددەی 9- ئەو سەرۆكەی كەلەلایەن دەستەی گشتی ئەنجوومەنی گەورەی میللەت هەڵبژێردراوە. لەنێو خوولێكی هەڵبژاردندا سەرۆكی ئەنجوومەنی گەورەی میللەتە. لەسەر ناوی ئەنجوومەن ئیمزا دەكات و خاوەن سەڵاحیاتی تەسدیقی بڕیارەكانی دەستەی وەكیلەكانە. یەكێك لەنێو دەستەی وەكیلەكانی جێبەجێكردندا خۆی بۆ سەرۆكایەتی هەڵدەبژێرێت. هەروەها سەرۆكی ئەنجوومەنی گەورەی میللەت سەرۆكی دەستەی وەكیللەكانیشە.
 
 ئیدارە
 ماددەی 10- لەتوركیادا بەگوێرەی رەوشی جوگرافی و پێویستی ئابووری بۆ ویلایەت، ویلایەتەكانیش بۆ قەزا دابەش دەبێت، قەزاكان لەناحییە پێكدێن.
 ویلایەت
 ماددەی 11- ویلایەت، لەبابەتی مەحەلیدا شەخسییەتی مەعنەوی و ئۆتۆنۆمی دەیگرێتەوە. سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوە، شەرعەكەی، دادو سەربازی گشتی، بۆنەی ئابووری نیۆنەتەوەیی و خەرجی گشتی حكومەت لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی لەویلایەتێك زیاتر بەپێ یاساكانی ئەوقاف، مەدارس، مەعارف، تەندروستی، ئابووری نێونەتەوەیی، كشتووكاڵ و بەرهەمهێنان معاونیەتی كۆمەڵایەتی رێكخستن و ئیدارەی كارەكان لەچوارچێوەی سەلاحییەتی شورای ویلایەتە.
 ماددەی 12- شورای ویلایەت، ویلایەتەكان لەو ئەندامانە پێكدێت كە لەلایەن گەلەوە هەڵدەبژێردرێت. خوولی كۆبوونەوەی شواری و یلایەت لەدوو ساڵ پێكدێت. كاتی كۆبوونەوەكان لەساڵێكدا دوو مانگە.
 ماددەی 13- شورای ویلایەت، ئەندامەكانی دەبنە ئامری جێبەجێكردن و لەگەڵ سەرۆكێكدا دەستەیەكی ئیدارە هەڵدەبژێرن. بەردەوامی سەڵاحییەتی جێبەجێكردن، بۆ ئەم دەستەیە دەگەڕێتەوە.
 ماددەی 14- والی بۆ ویلایەت لەلایەن وەكیلی ئەنجوومەنی گەورەی میللەت و نوێنەرەكەی دیاری دەكرێت. والی، لەلایەن حكومەتی ئەنجوومەنی گەورەی میللەت دادەمەزرێت. ئەركی گشتی و هاوبەشی دەوڵەت بەرێوە دەبات. والی، تەنها لە بەرەو پێش نەچوونی نێوان ئەركی گشتی دەوڵەت و ئەركی مەحەلیدا موداخەلە دەكات.
 قەزا
 ماددەی 15- قەزا تەنها دەبێتە بەشی ئیداری و ئینزبات شەخسییەتی مەعنەوی نییە. ئیدارەكەی لەلایەن حكومەتی ئەنجوومەنی گەورەی میللەت دادەنرێـت و لەژێر فەرمانی والیدا قایمقامێك ئەمنییەتی دەكات.
 ناحییە
 ماددەی 16- ناحییە لەژیانی تایبەتدا لەبابەتی ئۆتۆنۆمیدا شەخسییەتێكی مەعنەوییە.
 ماددەی 17- ناحییە شورایەك و ، دەستەیەكی ئیداری و بەرێوەبەرێكی هەیە.
 ماددەی 18- شورای ناحییە، ناحییە لەو ئەندامانەی لەلایەن خەڵكەوە راستەوخۆ هەڵدەبژێردرێت پێكدێن.
 ماددەی 19- دەستەی ئیداری و بەرێوە بەری ناحییە، لەلایەن شورای ناحییەوە هەڵدەبژێردرێت.
 ماددەی 20- سەڵاحییەتی شورای ناحییە و دەستەی ئیدارەی دادوەری، ئابووری و مالی لەنێو خۆیدایە پلەكانی ئەمانە بەگوێرەی یاسایی تایبەتی دەست نیشان دەكرێت.
 ماددەی 21- ناحییە، لەگوندێك یان چەند گوندێك پێكدێت هەموو پێكەوە لەشارۆچكەیەكدا ناحییەیەكن.
 موفەتیشی گشتی
 ماددەی 22- ویلایەتەكان، لەبەرهۆكاری ئابووری و كۆمەڵایەتی یەكدەگرن. موفەتیشی گشتی هەرێمەكان دێننە كایەوە.
 ماددەی 23- موفەتیشی گشتی لەناوچەكاندا بەشێوەیەكی گشتی دابینكردنی ئاسایش و تەفتیشی موعامەلاتی دەوائری گشتی، موفەتشییەی گشتی ناوچەكە لەكارە هاوبەشەكانی ویلایەتەكاندا رێكخستنی ئەركی هەماهەنگی  موفەتیشە گشتییەكانە. موفەتیشەگشتییەكان ئەركە گشتییەكانی دەوڵەت و ئەو ئەركانەی سەر بە ئیدارەی مەحەلەین و بڕیارەكانی بەردەوام دەخاتە ژێر چاودێرییەوە.
 ماددەی مونفەریدە
 ئەم یاسایانە لەرۆژی پەسەندكردنی بەشێوەیەكی فەرمی كاری پێدەكرێت. بەپێ ئەوەی كە رۆژی دیاری كراو ئەنجوومەنی گەورەی میللەت لەبەرواری پێنجی ئەیلوول 1336 یاسای راوێژی نیسابی لەماددەی یەكەمدا نیشانداوە تادەگاتە ئامانجی خۆی بەردەوام لەگەڵ لایەنەكاندا كۆدەبێتەوە كار بەیاسای مادەكانی چوارەم ، پێنجەم، شەشەمی دەستووری بنەڕەتی دەكات، تا دەگاتە ئامانجی خۆی. بەژمارەی 3/4 ئەندامانی ئەنجوومەنی گەورەی میللەت بڕیاری دەگرێت تا هەڵبژاردنێكی دیكە فەرمانەكانی جێبەجێ دەكرێت.
 روونكردنەوەی پێكهاتەی هەندێك ماددەكانی دەستووری بنەڕەتی كە وەكو یاسا تەعدیل كراوەتەوە.
 ژمارەی یاسا: 364
 بەرواری پەسند كردن 29-10-1923
 دەستوور، تەرتیبی سێیەمین بەشی پێنج ، 158. s