بۆ بەرێز مام جەلال......یەکیتی و هەڵپەرێن

Tuesday, 08/03/2011, 12:00

1753 بینراوە


زۆر  بەرێز مام جەلال. ئەم نامەیەت ئاراستە دەکەم چونکه ئیستا من ده زانم که پارتی وه یه کێتی له گێژاوێکدان مەگەر هەر خوا خوێ فریاتان بکەوێت.

زۆر بەداخەوە ئەمرو لە جیاتی ئەوەی بە رێزت بچێتە بەر دەرکی سەرا وە گوێ لە کومەڵانی خەڵقی سلیمانی بگرێت وە هەر وە ها ئەو خوشکە ش کە لە سەر مایکەکەبو هەندێ قسەی خیرێ بکردایەلەجیاتی ئەو وشە سەیرانە کە بەکاری دەهێنا لەکاتێکدا کە دەبووهەوڵ بدات ئاو بکات بە ئاگرا وە بڵی مامەگیان وا نابێ وا نا کرێ تکایە مامە گیان باسی ئەمرو وە سبەینێ بکە ، بەس باسی کۆن وە رابردوبکە ئیستا هەرچیەک بڵیت بێ سودە .
ئەگەر ئەمرۆ بەراوردکەێن لە گەڵ زۆر لە بەسەرهاتەکانی کوردستان . به داخەوه بەبینینی من ئەم رۆژانه ی ئیستا ئێوەی تێکەوتوون زۆر ڕەش ترن لەو ڕۆژانە . چۆنکه ئەمڕو بەداخەوە ئیوە وە کو سەرکردە وە وەکو یەکێتی دۆڕانوتانە وه لە شەقامەکانی کوردستانا بەدزو گه ندەڵ ناو ده برێن.
تکایە مام جەلال، یەکێتی وە حکومەتی هەرێم خەبەر بنەوە ئێستا ساڵی ٢٠١١ ئەم گەنجانە پێ گەیشتون دەڵێن خۆتان چاك کەن، گوێمان لێ بگرن، گەندەڵی مەهێلن کەچی بەرێز مام جەلال لەجیاتی ئەوەی بچێت بوڵای خوپیشاندەران چویتە بەر مەڵبەند وە ووتە بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەبێژێ کە نان خۆری بەریزتن وە دەبی هەمو کاتێك هەر بڵێن ئەمرەکەی گەورەم.
بە داخەوە ئەمە چاولێ کەریەکە لە وەدەچێ بەمیراتی لە رێژمە کۆنەکانەوە بۆمان مابێتەوە چونکە ئێمەی دانیشتوانی سلێمانی بمانەوێ وە نەمانەوێ ئەو جورەکۆبونەوانە بەراورد دەکەێن بەکردەوەکانی سەرکردەکانی بەعس کە بەزۆر فەرمانبەرانیان دەبردە سەر شەقامی سالم وە بە زۆر هەڵیان دەپەرانن.
ئەو رەفتارەی بەعس زۆرزۆر خەفەت باری دەکردێن بەڵام ئەم هەڵپەرکێ یەی ئەمرو زۆر زۆر خراپ ترە چونکە جەنابی سەرۆک ئیمەی خەڵقی سلێمانی بە دەستی جەندرمە.کانی حکرمەتی هەرێمو پارتی یاوەرتەوە سەدەها کوری کوژراو برینارمان هەیە ئێوەش لەو شەقامەی کە خوێنەکەی ئەوانی لێ رژاوە هەڵدەپەرن. من ئەمرو بەکوردی بۆتی شی دەکەمەوە بو ئەوەی سبەێنی کەستان بوی نەبێ وە بڵێ بەراوردمان مەکەن بە حزبی بەعس ،بەداخەوەلای منی رەنجەرۆ ئێوە خراپ ترێشن چونکە ئەوان دەمان زانی دوژمنن توخوا مامە گیان پێم ناڵێ ئیوە چێمانن.
له وه ده چێ به رێزت یان ئاگات له هیچ نیه ، وه یان کۆ مه ڵانی خه ڵقی کوردستانت فه رامۆش کردوه وه یان ئەندامە کانی بەناو مەکتەبی سیاسیەکەت بە جۆرێک سەریان لێ شیواوەوە لە بەر ئەوە هەمو رێگایەکی سەیرو خراپ دەگرنە بەر لە هەوڵ دانا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە کە خەریکە ئەزبونە کە تان لێ تێک دەدات وە بازاری پارەکەتان لەئیشو کار دەکات.
مام جەلال خه ڵقی سلیمانی به کوردی دەڵێن نامانەوێن ،بەرێزیشتان لە جیاتی هەوڵ دان بۆ چارە سەری کێشەکە رات کرد بۆ کویت وە خۆت لێ بێ دەنگ کرد وەکو هیچ روی نەدابێ لەترسی ئەوەی نەوەک کاک مەسعود موتمانەی سەروکایەتێ کەت لێ بسێنیتەوە.
وەکو هاتیتەوە بۆ عیراق زۆر لەدانیشتوانی شارەکە بە تایبەتی کۆنە یەکیێتیەکان بە تەمای هەڵ وێستێکی شورەش گێرانەبون لە بەرێزت، کەچی لەسەرتیڤی لەبەرچاوی هەمو دنیا دەست خوشیت لەکاک مەسعودکرد، کە هاتیتەوە بۆ سلێمانی وە چەند کاتێک پاش کۆبونەوەکەت لە گەڵ یاوەرەکانت چادرەکانتان سوتان ئنجا رۆژی ٧/٣ کەوتنە هەڵپەرکێ وە چەقەنە لێدان.
ئافەرێن بەرێوەبەرانی یەکێتی ئیوە ئەوە بون کە منی رەنج بەخەساروە هەزاران کەسی کەش دواتان کەوتبوین؟ ئێستا من سەرم سورماوە وە نازانم به رێزت چی ده کەیت بۆ مانەوەی خۆت وە خێزا نەکەت وە پارتی وە یاوەرەکانتان ئه وه هه رخۆتان ده یزانن.
ره نگه من هه ڵە بم, ئیستا وەکو من دەی بینم هەردو حزبەکە بێ دەنگن وە بەهیچ جۆرێک لە وە ناچێ بە تەمای دانیشتن وە یان گوی گرتن بن لە خۆپیشاندەران ئەمەش وای لەمن کردوە کە بگەرێمەوە بو رابوردوتان.
کە بیری لێ دەکەمەوە شتی زۆر خراپ دێت بە مێشکما،خۆم بەخۆم دەڵێم رەنگە هیچ نەکەن هەر وەڵامیان نادەنەوە تا خۆیان تاقەتیان دەچێ وە بێ دەنگ دەبن وە دەچنە ماڵەوە،ئیوەش دەست بە دزیو گەندەڵێەکەی خۆتان دەکەنەوە لەگەڵیشیا وردە وردە قەلاچۆی ئەو گەنجانەدەکەن کەدژتان وەستابۆن.
لەهەمان کاتدا جارجار موچرکێکی زۆر خراپ دێت بە سەرما کە بێر لەوە دەکەمەوەرەنگە بەهەردولا قەلاچویان بکەن، وە یان بەغدا وە ئیرانیان بکەن بەگژدا. لە یەزدان داوا دەکەم کەمن هه ڵه بم وە ئەوەی من لێ دەترسم روو نەدات،
خۆزگە مامەوکاکە سەیریکی ووڵاتانی دەورە بەرمان تان بکردایەبۆئەوەی بێنەوە بەسەر خۆتانا، وەچی تر هەڵەی مـێژوی تان نەکردایە لەم کوردستانە، تکاتان لێ دەکەم وەرن به ده نگ ئەم گەنجانەوە کە ئیستا نۆبەیانە خزمەتی ئەم وڵاتە دەولەمەندە بکەن وە لە بەرو بومەکەی بخۆن.
ئیتر بەهیوای کوردستانێکی خۆشو پر لەکامەرانی
٨/٣/١١

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە