رەوشەنبیرانی کورد کوشتاری قامیشلوو ریسوا دەکەن

Tuesday, 24/01/2012, 12:00

1316 بینراوە


رۆشنبیران جەماوەری کورد لە سووریا لەم رۆژانەی دوایی دا لە نیگەرانێکی گەورە دا دەژین لە بەر تاوانیکی ڕەش کە لە رۆژی سی شەمبە 10.1.2012 لە شاری قامیشلی دا رووی دا و لە ئەنجامی ئەم تاوانە دا سێ لاو لە بنەماڵەی بەرێز عەبدوللا بەدرۆ (ئەحمەد، نیدال و عەمار) بوون بە قوربانی. پیشینەی ئەم ڕووداوە دەگەرێتەوە سەر هیندیک هەڕەشە کە چەند ئەندامی ناسراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) لە سەر کێشەی خانووبەرەیەک لە شاری شام لە بەرێز عەبدوللا بەدرۆیان کردبوو. بە گوێرەی هیندیک سەرچاوە ئەم خانووە مولکی پارتییە کە بەدرۆ دۆای ئەمەی چەند سال لە مەوبەر کۆتایی بە ئەندامێتی خۆی لە پارتی دا هێنابوو، بۆ خۆی هێشتبۆوە.

لە گەلیک سەرچاوە را بۆ ئێمە پشتراست کراوەتەوە کە رۆژی شەمبە 07.01.2012 کە دەستەیەک لە ماڵی رێزدار عەبدوللا بەدرۆ بوون و تێکهەڵچوونێک لە نێوان هەردووک لادا پێکهات. لە ئەمجامدا رێزدار عەبدوللا بەدرۆ بە سەختی بریندار دەبێت و لە نەخۆشخانەی نیشتیمانی شاری قامیشلی دا نەشتەرگەری بۆ دەکەن. هەروەها، لە هەمان تێکهەڵچوون دا رێزدار خەبات دێرک، سەرکردەی لەشکری بە نێوبانگی پ ک ک گولەیەکی بەردەکەوێت کە لە ئەمجامدا رۆژی سێ شەمبە 14.01.2012 گیان لە دەست دەدات.
ڕۆژی سێ شەمبە کاتێک کە ئەحمەد کۆڕی عەبدوللا بەدرۆ لە لای باوکی برینداری لە نەخۆشخانەی نیشتمانی قامیشلی دەبێت ئەو لە بەر چاوی خەڵک و هیزەکانی ئاسایش لە ناو حەوشەی نەخۆشخانە دا دەکوژرێت. و کاتێک دوو براکەی دیکەی ئەو (نیدال و عەمار) بە پێی داخوازی بەرێوەبەری نەخۆشخانە، بەروە ئەم شوێنە بەرێوە بوون، لە کۆڵانێک لە کۆڵانەکانی قامیشلوو دا ڕووبەرووی هیرشێکی چەکداری دەبنەوە و دۆای چەند کاتژمێر ئەوانیش گیان لە دەست دەدەن.

دۆاتر دەستەیەک کە خۆیان بە ناوی "کۆما پارازتنا نرخێن گەل" بە ناو دەکەن، بە رێگای ئیمایل لێدوانێک بڵاو دەکەنەوە. چەند ماڵپەری سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان ئەم لێدوانە کە پاکانە بۆ ئەم تاوانە دەکات، هەڕەشە دەکات و هەروەها بەردەوام پەیمانی تۆلەسەندنەوە دەدات، بڵاو دەکەنەوە.

ئێمە، ئەم کەسانەی کە ئەم بانگەوازە واژۆ دەکەین، لە نووسەر، رەوشەنبیر، چالاکی سیاسی، مافناس و کەسانی خاوەن بیڕ و ڕای کوردی سووریاوە، ئەم کردەوە رەشە و کوشتاری بە کۆمەڵ شەرمەزار دەکەین، بیانوو و هۆکاری ئەم کردەوەیە هەر چی بێت، ئێمە دەنگی خۆمان لە دژی ڕووداوی ستەمکارانە بەرز دەکەینەوە و بەم پییەش ئەم خاڵانەی خۆارەوە ڕادەگەیەنین:

بٶ ئێمە گرینگ نییە چ جوور کێشەیەکی حیزبی لە ئارادا بووە کە بۆتە هۆی ئەم هەڕەشانە، بۆ ئێمە گرینگ نییە کە چ شتێک بۆتە هۆکاری دووربوونەوەی ئەم بنەماڵەیە لە پارتی، بۆ ئێمە گرینگ نییە کە ئەرکی ئابووری و ماڵی کە دەکەوێتە ئەستۆی ئەم بنەماڵەیە چییە. ئەوەی بۆ ئێمە گرینگە ریسواکردنی ئەم شێوازی تیروریستانە و کردەوەی سەرکوتکەرانە و تۆڵەکردنەوەی بەکۆمەڵە کە دەبێتە رێگاچارەی کیشەکان جا هەر کێشەیەک بێت.

ئەم کردەوەیە کە لایەنی سیاسی و ئەخلاقی ئەو شەرمەزار دەکرێت، دیاردەیەکە کە بۆ ئەخلاق و سلووکی بزووتنەوەی سیاسی کوردی و خەباتی لاوان، خەباتی کولتووری و کۆمەڵایەتی لە سووریا نەناسراوە، بە شێوەیەکی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ دەکەوێتە چوارچێوەی درێژکردنەوەی تەمەنی ستەمکاری، چەوساندنەوە و چاندنی ترس لە ناو خەڵک دا کە بە شێوەیەک بە مەیلی دڵی هێزەکانی ئاسایشی سوورییەن. ئێمە لە دەنگی خۆمانەوە بەملاوە هیچ شتیکی دیکەمان نییە بۆ ئەوەی کوشتار، سەرکوتکردن و تاوانبارکردنی خەڵک بە خەیانەتکاری پێ ریسوا بکەین. ئێمە بە رێگای ئەم بانگەوازە، لێدوانی ئەم دەستەیەی کە خۆی وەکوو "کۆما پارازتنا نرخێن گەل" بە ناودەکات ڕەد دەکەینەوە، چونکە ئەم لێدوانە هەڵگری زمانیکی مەترسیدارە و پڕە لە وشەی توڵەسەندنەوە.

ئێمە هەموو کەسێک وشیار دەکەینەوە کە ئەم کردەوانە کارتێکەری مەترسیداری دەبێت لە سەر کۆمەڵگای کوردی، کۆمەڵگایەک کە خاوەنی بزووتنەوەیەکی ئاشتیخوازانەیە و هەڵگری کولتورێکە کە ناسراوە بە تۆلیرانس و هاڕمۆنی. ئێمە هەروەها رژیمی دەستەڵاتدار وەکوو هاوکار و بەرپرسیاری قانوونی و سیاسی ئەم تاوانە دەبینین.

ئێمە خەمگینی و هاودەردی خۆمان بۆ کوژرانی تێکۆشەر و بەرپرسی پ ک ک خەبات دێرک دەردەبڕین. ئەو بە پیی بێر و بۆچوونی خۆی ماوەی چارەگە سەدەیەک لە دژی فاشیزمی تورک تێکۆشانی بووە و بەم پێیە گیان لە دەست دانی ئەو جیگای داخێکی مەزنە کە شایانی هیچ تیکۆشەرێک لە تێکۆشەرانی گەلی ئێمە نییە، قەبوول کردن یان قەبوول نەکردنی ئەمە لە بۆاری سیاسی دا گرینگ نییە.

ئێمە پشتراستی دەکەینەوە کە بە کارهینانی شێوازی سەرکوتکارانە زیان بە هەر کەس دەگەیەنێت و ئەم شێوازە بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت چارەسەری دەستنیشان بکات، بەڵکوو کیشەکان ئالۆزتر دەکات. ئێمە هەروەها رادەگەیەنین کە کە کێشەکان دەبێت لە چۆارچێوەی قانوون و دادگا دا چارەسەر بکرێن وتەنانەت ئەگەر ئەم کێشەیە لە بنبەستیش دابێت بەڵام دیسانیش نابێت کە بە رێگای کوشتار لە نێو کۆڵانان دا و یان بە رێگای تۆڵەسەندوە لە سەرجەم بنەماڵەیەک چارەسەر بکرێت، شێوازێک کە هیچ عورف و مەنتیقێک قەبوولی ناکات. هەروەها پارتییە سیاسییەکان دەبێت بە شیوەیەکی جیاوازتر، نە وەکوو وڵامدانەوە و پەرچەکردای لە بەرامبەر ئەم و ئەو، کێشەکان چارەسەر بکەن.

ئێمە بانگ لە وڵاتپاریزانی دڵسۆزی نێو پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین کە لە بەرامبەر کوشتاری بە کۆمەڵی خەڵکی بێ تاوان و هەروەها برادەران و هەڤالانی نێوخۆیان کە سەر ناوی ئەمانەوە ئەنجام دەدرێت، بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و سیاسی خۆیان بە ئەستۆوە بگرن. ئێمە هەروەها بانگ لەوان دەکەین کە لە کاتیكی هەستیاری وەکوو هێستا دا نەکەونە بن کاریگەری خیتانی چاوسوورکردنەوە و ورووژاندن و هاندانی خەڵک و مەیلی تۆڵەکردنەوە. ئێمە هەروەها بانگ لە هەموو ریکخراوانی سیاسی، کولتووری وکۆمەلایەتی کوردی دەکەین کە بۆ سنووردارکردنی دەرئەنجامەکانی ئەم ڕووداوە مەترسیدارە، لە پێناو خزمەت بە ئاشتی لە نێو خەڵک دا و بەهیزکردنی پەیمانی کۆمەڵایەتی دا رۆڵی خۆیان بگێرن، بە تایبەتی لەم پێواژو هەستیار و میژووییەی سووریا دا کە بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە رژیمی سەرکوتگەر و بونیاتنانی دەوڵەتی قانوون و ئازادی پیویستی ئێمە بە تەواوی هیزی کۆڵگا هەیە.

[email protected]


سەرچاوە:

http://www.avestakurd.net/news_detail.php?id=17209

http://www.netkurd.com/?mod=news&option=view&id=9521

http://www.peshmergekan.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە