خاوەنى كۆمپانیاى كڵپە هاورێى داناى ئەحمەد مەجید بوو لەسوریا.

Wednesday, 25/02/2009, 12:00

2075 بینراوە


كوردستانپۆست داواى روونكردنەوەى كردبوو لەسەر كۆمپانیاى (كڵپە).وا ئێمه‌ش زانیاریەكتان ئەدەینێ بۆ دەوڵەمەند كردنى بابە تەكەتان. لەبارەى مەخزەنەكانى سوتەمەنیەكانى عەربەتەوە كەدراوە بەكۆمپانیاى كڵپە كە سەر بە (سەلامى كەریم خانى برادۆستە) نرخى ئەو پرۆژەیە لە 2006 كەتەقدیر كرا بە(10) ملیاردینار.كەچىبه‌ قودره‌تی دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید بوو بە (چواردەملیارونیو) لەهەمانكاتدا (5) كۆمپانیاى تردیزاینى پێشكەش كردبوو بە بەشداربوون وپركردنەوەى لە تەندەرەكەدا..
وەك(......) كەكۆنە بەعسیەكەو لاى دانا لێپرسراوه‌. لاى برادەرێكى نزیكى خۆى باسى كردبوو.فێڵێك كراوه‌ نەدرا بەو پێنج كۆمپانیایەى تر. ودواتر دانا ژێر بە ژێر بەخشیە كۆمپانیاى كڵپە. نەدیزاینى هەبوو نەتەندەرى پركردبوەوە. چونكە خاوەنى كۆمپانیاكە هاورێ دانا بووە ولەسوریا هاورێ بوون ..وتبووى هیچ تەندەرێك وپرۆژەیەك نى یە كەدانا بەشى شێرى بەرنەكەوتبێ بەڵام ئێمە ناوێرین قسەبكەین و ،خۆشى بەریفۆرم ونەوشیروانى لە قەڵەم دەدات ...

کوردستانپۆست: ئێمه‌ سوورین له‌سه‌ر دورستی هه‌واڵه‌که‌ که‌ پێشتر بڵاومان کردبۆوه‌ ، داواکارین له‌ لیپرسراوی  پرۆژەكان لە پارێزگاى سلێمانى په‌ڕاوی پرۆسه‌ی ئیحاله‌مان بۆ ره‌وان بکات ، بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی. داواکارین له‌ خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست که‌ وه‌ک ئه‌و به‌رێزه‌ (به‌سوپاسه‌وه‌) که‌ فه‌رمانبه‌رێکی دیوانی پارێزگایه‌ زانیاریمان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ بۆ ره‌وانه‌ بکه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە