لە خەوما بوبوم بە سەرۆك......

Tuesday, 07/06/2011, 12:00

1401 بینراوە


لە خەوما بوبوم بە سەرۆك و زۆر خەمم بوو چۆن دڵى میلەتەكەم رازى كەم و ئەو خەڵكانەى دەنگیان پێداوم لە خۆم رازى كەم,دەمویست دڵى ئەو خەڵكە هێندە پەیوەست كەم بە خۆمەوە تاكو دواى تەواوبونى ماوەكەم لەو پۆستە بەباشى باسم كەن و ناوم لەمێژووى میلەتەكەمدا وەكو ئەستێرەیەكى پرشنگدار بمێنێتەوە.بۆیە دەستمكرد بەدەركردنى چەندین بڕیار و هەرخۆشم بەدواداچونم بۆ دەكرد تابەچاكى جێبەجێ بكرێ.پێش هەموو شتێ فەرمانم دەركرد كەبنەماڵەى شەهیدان و ئەنفالكراوان مانگانە 1ملیون دیناریان بدرێتێ چونكە هەرچى بۆ ئەوان بكرێ هێشتا كەمە,هەرچى كرێنشینە یەكسەر خانوى بۆ دروستبكرێ تەبیعى ئەم بڕیارەم هەموو خاوەن قوربانیانى ئەگرتەوە بێ جیاوازى حزبى.ئینجا فەرمانم دەركرد سوپاى بەرگرى كوردستان پێكبهێنرێ بۆ پاراستنى ڕۆلەكانى ئەم گەلەوبەس نەك بۆ سەركوتكردنى !؟لەزُێر فەرمانى یەك وەزیریشدا بێ ئەویش وەزیرى بەرگرى و بەس نەك هەر ئاغایەك بە ئارەزووى خۆى بیجوڵێنێ,فەرمانم دەركرد ئەبێ یەكجۆر جل و بەرگیان لەبەردابێ تاكو لەم سەرگەردانى جۆراوجۆرى جل وبەرگە رزگاربكرێن و وەك سوپایەكى نیزامى هەڵسوكەوت بكەن و پۆشتەو پەرداخبن هەرسەربازێكیش لەم سوپایەدا كارتێكم بۆ دروستكرد كە هەموو كرێ ى هاتوچۆو تەندروستى و نانخواردنێكى لەسەرتاسەرى كوردستاندا بەلاش بێ و حكومەت پارەكەى بدات هەر سەربازێكیش خانویەكى بەدیارى بدرێتێ ,ئەم فەرمانەم هێزەكانى ناوخۆیشى ئەگرتەوە و هەروەكو ئەوانیش جلێكى جوانى سەرتاسەرى و هەمان مافیش بۆئەوان .ئینجا بڕیارمدا بگەڕێم بەهەموو شارو شارۆچكەكانداو لەنزیكەوە گوێ بۆ داخوازیەكانى خەڵك بگرم,چومە شاروبەپێ بەشەقام و ناوبازاڕدا گەڕام لەهەرچیم ئەپرسى كەموكوڕیتان چیە ئەیانوت سوپاس بۆتۆ سەرۆك ئێمە زۆر بێكەموكوڕین هیچمان پێویست نیە ئەوەتا ئەو هەموو شەقامە ڕێك و جوانەت بۆ دروستكردوین ترامواى و شەمەندەفەر دێن و دەڕۆن یەك تاسە چیە نیە لەنێو شەقامەكانى شاردا,ئەو هەموو بەرزە پردونزمە پردەت دروستكردووە,كارەبا 24سەعات فول ئاویش هەروەها ,بیمەى كۆمەڵایەتى بۆ هەموو تاكێكى ئەم كۆمەڵگایە هەیە بەسەدان كارگەت كردۆتەوە بەم هۆیەش هەلى كار وەكو خۆڵە وبێكارى نەماوە هێندە كار زۆرە رێزُەى بێكارى بوەتە سفر ناقس دوو!!جوتیارەكان بەترومبا و ئاوڕشێنى دەستكرد كشتوكاڵ دەكەن و دەڵێن باران ببارێ و نەبارێ هیچ كێشەمان نیە هێندە بەرهەممان زۆرە ئەبێ نیوەى بفرۆشینە دەرەوەى ووڵات ..كە ئەم شتانەم بیست زۆردڵخۆشبوم ووتم سوپاس بۆخوا میلەت لێم رازیە كەواتە پلانەكەم سەرى گرت لەدوایدا بەباشە باسمەكەن ,وتم زۆرچاكە و ئەوێم جێهێشت و چوم بۆ شارۆچكەیەك لەوێش وەكو پیشەى خۆم بەنێوجادەوكۆڵانەكاندا گەڕام خەڵكى هەموو دەیانوت لەخوابەزیادبێ سەرۆك هیچ كەمووكوڕیەكمان نیە,بۆیە ئەوێشم بەجێهێشت بەسەربەرزى وسوارى سەیارەكەم بوم بەنێو كۆڵانێكى خوار شارۆچكەكەدا رۆشتین بەڵام هەستمكرد تۆزێك بەحاڵ سەیارەكە لەرزەیەكى كرد لەشۆفێرەكەم پرسى ئەوە چى بوو؟ وتى هیچ نیە قوربان تاسەیەكى بچكۆلەبوو كە ئەمەم بیست وتم بوەستە شۆفێرەكە وەستاو دابەزیم چوم سەیرمكرد بینیم جادەكە تۆزێك درزى تێبوە و كەمێك چاڵ بوە.شڵەژام نەمدەزانى چیبكەم لەداخى ئەم چاڵەى ناو جادەكە چونكە لەدڵى خۆمدا دەموت نابێت ,چۆن ئەبێ ناڕێكیەك هەبێ لەمەملەكەتى مندا نائەمە مومكین نیە ئەمە مستەحیلە!لەولاوە مامە پیرەیەكم دى چوم بۆلاى وهۆى ئەم درزوچاڵەم لێپرسى,ئەویش وتى ئەوە ئەمشەو بومەلەرزەیەكى كەم داى لەم ناوچەیە و ئەم چاڵەى دروستكرد لەناو جادەكە لەخوابەزیادبێ هیچ زیانێكى ترى نەبوو ئەمڕۆش جەنابتان هاتن بۆ ئێرە دەنا سەرۆكى شارەوانیمان لێ ئاگاداركردەوە,وتى بمبورن ئەبێ دووبەیانى بۆتان چاكەمەوە چونكە سبەى سەرۆك دێ.توڕەبوم یەكسەر دەستمكرد بەگیرفانمدا و موبایلەكەم دەرهێناو تلفونم كرد بۆ وەزیرى شارەوانى و وتم جەناب ئەگەر دووبەیانى ئەم جادەیە چاكنەكرابێتەوە ئەوا سێبەیانى دەبێ ئستقالەبكەى و بچیتەوە ماڵەوە !ئەوێم بەجێهێشت و هەروادەگەڕام بەشوێنانى تردا هیچ هەستم بەماندوێتى نەدەكرد چونكە دەمویست ئەركى سەرۆكایەتى بەباشترین شێوە ڕاپەرێنم و هیچ خیانەتێكى لێنەكەم تاكو لەكۆتایدا ناوم بەباشە باسبكرێ.ئینجا فەرمانم دەركرد هەرچى تۆزێك گومانى گەندەڵى لێدەكرێ بیدەنە دادگا وبەلیژنەى نەزاهەشم راگەیاند كەنابێ بەهیچ جۆرێ بوەستن بەردەوام كاربكەن هەموو مانگێ دەبێ بچن چاودێرى وەزارەتەكان و دامودەزگاكانى حكومەت بكەن,زۆر خەمم بوو گەندەڵى بڵاوبێتەوە چونكە بەلامەوە گەندەڵى وەكو كرم وایە حكومەت دائەرزێنێ.ئەموت سەیرى سێوێكى جوان بكە لەدەرەوە چەند جوانە بەڵام ئەگەر لەناوەوەیدا كرم بیخوات ئەوا دائەرزێ گەندەڵیشم هەروادەبینى ئەموت حكومەتەكم لەدەرەوە چەند جوان دەربكەوێ كەگەندەڵى تێدابوو ئەوا لەناوەوەیدا دایئەرزێنێ و لەناوى ئەبات!لەبەرئەوە بەهیچ جۆرێ لەگەندەڵى خۆشنەئەبوم.ئەو رۆژنامەودەنگە سەربەخۆیانەش كەبەبەڵگە شتێكیان بڵاوئەكردەوە یەكسەرى بەهەندوەرمئەگرت و بەدواداچونم بۆ ئەكرد خۆئەگەر دادگا ڕاستى و دروستى بسەلمانایە ئەوا خەڵاتى ئەو ڕۆژنامانەم دەكردوپێمئەوتن ئێوە وەكو خوێ وەهان بۆ حكومەتەكەم گەر ئێوە نەبن حكومەتەكەم بۆگەن ئەكات!ئینجا فەرمانم دەركرد هەرچى جاشەكانە یەكسەر بەرەو دادگا ئەگەر تاوانیان لەسەر سەلما ئەوا دەبێ سزابدرێن ئەگەریش بێتاوان دەرچون ئەوالەماڵەوە دانیشن و بۆتان نیە لەحكومەتەكەمدا بەشداربن!فەرمانیشم دەركرد هەموو كەناڵە حزبیەكان دابخرێن ومیدیا دەبێ خەڵكى پرۆفیشناڵ وبەتوانا بەڕێوەى بەرن حیزب پێویستى بەو ماكینە ئعلامیە نیە وسزاى هەركەناڵێكیشمدا كەدرۆى كردبێ و هەركاتێ ویستبێتى بەرامبەرەكەى كردوە بەشەیتان و درۆو بوختانى بۆهەڵبەستوە,توندترین سزاى ئەو كەناڵەشمدا كەدرۆو چەواشەكارى و شەڕانگێزى و ڕقى بەرهەم دەهێناو فوى پیادەكرد.لەخەیاڵى ئەوەدابوم وبیرم لەوەئەكردەوە كەچومەوە مەكتەبەكەى خۆم بڕیارئەدەم معاشەكەى خۆم ببڕم و بیدەم بەو منداڵە هەژارانەى كەبەهیواى جوتێ پێڵاوى جوان شەو خەو دەیانباتەوە ,وتم من معاشم بۆچیە خۆمن دەوڵەمەندم و نامەوێ پارەى میلەت بەهیچ شێوەیەك بێتە گیرفانم لەم بیركردنەوەدابوم لەپڕ تلفونم بۆكرا وتیان قوربان زوو وەرەوە بۆ پایتەخت ئەوا بیست تا سى گەنجێ خۆپیشاندان ئەكەن و ئەڵێن ئێمە بەوە ڕازى نابین حكومەت بەس ژیانمان دابین كات وبیمەمان بداتێ وشوقەمان پێبات ئەڵێن گەر ئێستا حكومەت بڕیارنەدات سەیارەشمان بداتێ بەدیارى ئەوا ماڵەكەت ئەسوتێنین!من هەر گوێم گرتبوو لەتلفونەكەوە پێیان وتم قوربان ئەوا هەردێنە پێشەوە چیبكەین؟وتم مەبەستان چیە ئەڵێن چیبكەین ؟!بۆ بەتەماى چین؟!وتیان نازانین چیبكەین چاوەڕێى فەرمانى تۆین؟پێموتن هەرزۆر ئارامبن و هیچ خۆتان تێكمەدەن هیچ كەس پەنجەیان بۆنەبات!وتیان باشە قوربان بەس ئەوا هەردێن وئێستا بەردمان تێئەگرن و شوشەو پەنجەرەكان هاڕەیان دێ!وتم هەموتان بڕۆنە دواتر وبچنە ناوبیناكەوە وتیان باشە قوربان.پاش چەند چركەیەك دیسان وتیان قوربان چیبكەین ئەوا هاتنە ناوبیناكەو ئاگریان لەماڵەكەت بەردا!وتم جا قەیدى چیە ماڵى دنیا هەردروست ئەبێتەوە باماڵەكەم بسوتێ دوایى دروستى ئەكەینەوە بەس گرنگ ئەوەیە ئەو گەنجە جوانانە ئارامبنەوە ئیدى كێشەنیە ,گرنگ ئەوەیە ئەوان سەلامەتبن خۆكەسیان شوێنێكى بریندارنیە؟؟ وتیان نا قوربان بەس چیبكەین ئەوا خەریكە دێنە سەرمان ؟! وتم باشە كێشەنیە بابێن ,بۆیان چۆڵكەن و ئەوناوە بەجێبێڵن با بەئارەزووى خۆیان توڕییان دەربڕن ئەوان سەرمایەى ئەم وڵاتەن دەبێ مامەڵەى جیاوازیان لەگەڵ بكرێ.وتیان باشە قوربان بەسەرچاو..منیش وتم بابچمەوە پایتەخت و خۆم بچم بۆلایان و گوێیان لێبگرم ,بەشوفێرەكەم وت لێخوڕە بۆ پایتەخت ووتى بەسەرچاو قوربان و بەڕێكەوتین,گەشتینە جادەى بازنەیى شار سەیرمكرد گڵۆپى ترافیك سورە ,وتم بوەستە تادەبێتە سەوز,شوفێرەكەم وتى ئاخر قوربان ئەوا ماڵەكەتیان سوتاند دەبێ زووبگەینەوە!وتم ناكێشەنیە باماڵەكەم بسوتێ بەس بێ یاسایى نەبێ چونكە مومكین نیە من بێ یاسایى بكەم!باشە گەر من بێ یاسایى بكەم ئەى خەڵكى چۆن بیرم لێدەكەنەوە ناڵێن سەرۆك خۆى یاسا جێبەجێ ناكات و بەئێمەش دەڵێ هاوڵاتیان یاسابپارێزن!!پاشئەوەى لەوێ ڕۆشتین دووجادە لەولاتر بینیم پیرەژنێكى پاك وجوان لاى جادەكە چاوەڕێیە بپەڕێتەوە وتم بوەستە شوفێرەكە ووتى چیە قوربان؟وتم ئیشارەت بكە بۆ ئەو پیرەژنە بابپەڕێتەوە شۆفێرەكە ئیشارەتى بۆكردو پیرەژنەكە وردەوردە جوڵاو هاتەسەرجادەكە زۆر دڵم بۆى سوتا دابەزیم لەسەیارەكەو چوم دەستى بگرم ویارمەتى بدەم لەپەڕینەوە لەپڕقاچم هەڵكەوت وكەوتم بەدەمدا..ڕاچڵەكیم خەبەرمبویەوە كاتێ سەیرى خۆم دەكەم لەسەر قەنەفەكە خەوم لێكەوتووەو كەوتومەتە سەرزەوى,دانیشتم و دەستمدایە كۆنترۆڵى tv یەكەو تۆزێك دەنگیم زیادكرد بینیم لەكەناڵەكەى ئۆپۆزسیێَونەوە باسى كەمتەرخەمیەكانى حكومەت ئەكا لەبەهەدەردانى بودجەو بەفیڕۆدانى هەزاران ملیون دینار !!بزەیەكم گرت و ووتم بەخوا خەوێكى خۆش و عەنتیكەبوو!؟


3\5\2011




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە