سەردانی نەوشیروان مستەفا بۆ پرسەکەی حەمایل خان

Wednesday, 03/08/2011, 12:00

1881 بینراوە


لای پارتی سەردانەکەی نەوشیروان مستەفا دوو ڕووی هەیە ، دیوێک بەهەلی دەزانێت تا خۆی نزیک بکاتەوە لە گۆران ، بەدیوەکەیی تردا بەشێکە لەگەرمکردنی شەقام بۆ تەراندنی خەڵک لە گۆڕان ..
نیگای وتار :
لەدوای گفتوگۆسینارۆکەی ١١ ئازاری ١٩٧٠ ی نێوان ڕژێم و پارتی ، سەرکردایەتی پارتی و بارزانی باوک لەنێوان متمانەو گوماندا بۆخەڵکی سلێمانی ، خەڵکی شارەکەیان بێبەشکرد لە بەڕیوەبردنی کارەکتەرەکانی خۆیان ؛ بۆیە خوالێخۆش بوو (فاخر مێرگەسوریان) وەک لێپرسراوی یەکەمی پارتی جێگیر کرد .. هەرچی ئەو لێپرسراوانەی کە خەڵکی شارەکە بوون ، نەک لەمستەوای لێپرسراویەتی و بڕیاردان و گوێلێگرتن بوون ، بەڵکو وەک مرۆڤێکی خوار دەرەجەدووش هاوشێوەی خولامی بوون لەلێپرسراویەتی پارتی و ئیداری لەشارەکە .. لەم زەمەنەشدا سینارۆکانی ساڵانی حەفتاکان وەک خۆی دەبینینەوە . دەبینین بۆ تەواوی کێشەکان کە قابیلی بڕیاردان و یەکلایکرنەوە بێت ، بازدەدەرێت بەسەر دەیان لێپرسراوی بەناو پلە بەرزی پارتیدا لەشارەکە و (ئەدهەم بارزانی) دەبێتە دەم سپی هەموویان . بۆ پرسەکەی شەهید ڕیژوان هەر (ئەدهەم بارزانی) بوو . بۆ سەردانی ماڵی نەوشیروان مستەفا(ئەدهەم بارزانی) بوو ، دیارە بۆ هەموو پرسەکانی تر هەر ئەودەبێت ، لێرەدا دەپرسین ، ئەوانەی خەڵکی ئەو شارەن و بەناوپلەی لێپرسراوێتییەان بڵندترە لە (ئەدهەم بەرزانی) لەنێوپارتیادا ، چ پێگەیەکیان هەیەو چ کارەن ؟ ..
دوای ئەوەی حەمایل خانی ژنی موستەفا بارزانی کۆچی دوایی کرد ، نەوشیروان مستەفا لەپرسەکەیدا بەشدار بوو لەشاری سلێمانی . بەشداریکردنی نەوشیروان مستەفا لەو پرسیەدا کۆمەڵێک سەرنج و ڕەخنەو شیکردنەوەی بەدوای خۆیداهێنا.
ڕەخنەی سەرشەقام پانتاییەکی زۆری داپۆشی و پرسیارگەلێکی زۆری وڕژاند : ئایا بۆ نەوشیروان مستەفا لە پرسەکانی تری شەهیدانی حەڤدەی فێبریوەرو دواتر بەشدار نەبوو ، بۆچی لەپرسەی جەوهەر نامیق بەشدار نەبوو ، بۆچی لە پرسەی شەهیدانی قەڵەم سەردەشت و سۆران بەشدار نەبوو ، بۆچی لەپرسەی هەنەرمەتی نیشتمانی حەمەجەزا بەشدار نەبوو ؛ کەچی لەپرسەی ژنێکی بەتەمەنی وەک حەمایل خاندا بەشدار بوو ؟ .. یان دەشێت نەوشیروان مستەفا بەم سەردانەی هاوشێوەیەک لە سازشکردن بنوێنێت بۆ بنەماڵەی بارزانی لەسەر تەوەرە گرنگەکان .. هتدد ..
وتەکانی سەرەوە لەگەڵ ڕەخنەکان کۆکن لەگەڵ فاکتدا و دروستن ، لەگەڵ ئەوەشدا سیاسەتی ژیرانەی نەوشیروان مستەفا بۆ ئەمڕۆ وادەخوازێت و پێویستە .. خوێندنەوەی بەرامبەر لەسیاسەتدا تەنها هەڵبژاردنی قینەکان نییە ، بەڵکو خاوکردنەوەش بەشێکە لەڕستەی گرەوبردنەوە . لەنێوان هێزێكی ئەقلانی و توندڕەویدا ڕەفتاری هەمەجۆر دەخوازێت ، سیاسەتی دروست ئەوەیە چۆن بتوانی بەرامبەرەکەت کاتێک لەتوندوتیژیدا گەشە بکات بەکەمترین نرخ و ماندوبوون ڕایبکێشیتە مەیدانی ئاڵوگۆڕکردنی نەرم بوونەوە.. ئێنەرگی یەکێتی و پارتی لەتوندوتیژدایە ؛ بەدیوەکەی تردا ئەلێرگی (حەساسیەت) ی پارتی و یەکێتی ، لەئاشتی و جیهانی ئارامیدایە .. شتێکی سەیرە ئەوەی پیتی سیاسەت لێک بکاتەوە لەزەمنی توندوتیژییەکانی یەکێتی و پارتی تێنەگات و نەزانێت لەکویدا ڕەوگەی چەکداری ئەم دوو هێزە ، لەحاڵەتی ناجۆرو خاوبوونەوەدا هەڵگیرسانەوەی جەولەیەکی شەڕی نوێی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
نەوشیروان مستەفا کار لەسەرسیاسەتی نوێ دەکات ، خۆرسکی ورژاندنی شەقامەکان لەدیدی ئەوەوە جێژی پێدەدرێت ، بەڵگەکان سەرزارین لەوەی ئەو چاوگی هەوێنەکەی بێت. بەدیوێکی تردا دەستی ئاشتی ڕادەکێشێت بۆیەکلایکردنەوەی ئەوەی پێی دەوترێت خاوکردنەوەی ڕەوشەکە . لەهەوڵی ئەوەدایە بنیادی سیستەمی سیاسی دووڕیانیانە بنیادبنێت و چۆن بتوانێت دەسەڵات داماڵێت لەکۆمەڵێک خاڵ .
یەکەم / ئەوەی ڕوویدا لەپاش ڕاپەڕینی نوێ بیکاتە تۆرسیلی شتنەوەی تێگەیشتنی پەیامە نادروستەکانی دەسەڵات بۆ جیهانی دەرەوە و ورژاندنی کۆمەڵێک پرسیارو ڕونکردنەوەی بەرچاوی چاوە دەرەکییەکان ، کەئەمە دەشێت لەوتارەکەی باڵوێزی فەرەنسادا بۆساڵیادی وڵاتەتەکەی ڕەنگ بداتەوە .
دووەم / کۆمەڵێک هەنگاو هەیە پارتی و دەسەڵاتی کوردی بەدوای ١٧ی فابریوەرەوە نەک ستۆپی پێکرا دەشێت ستۆکیش بووبێت.
سێهەم ؛ دەسەڵات کەوتۆتە نێوان دیموکراسی و هەرەسەوە ، دەبێت لەم دوو چەمکە یەکێکیان هەڵبژێرێت و بەهەردوو دیوەکە لە قازانجیان نییە .. خەرمانی باس لەو دیو سەردانەکەی نەوشیروان بۆ پرسەکە ، پارتی دوو هەنگاوی نا .
یەکەم / پروپاگەندەیەکی پڕ لەتوێژ لەوەی کە پارتییە کۆڕێی باسەکان و هەموو دەبێت بگەڕینەوە لای ..
دووەم / لەهەوڵی تێکشکاندن و کەم کردنەوەی دوا توانای گۆڕان و سەرۆکەکەیەتی لەنێوخەڵکدا ، وەک بەبن بەست گەیشتوو لە توانای سیاسییەکانیدا .. هەرچی یەکیتی یەکلایەنانە گۆڕانی دەخاتە نێوە کۆمەڵێک پڕوپاگەندەی دوور لەشیکاری و هەڵسەنگاندنی تەندروست . بالۆرەی گلاندن کە درێژەدەری شەڕی سەنگەرەو هەمیشە هێزە توندوتیژەکان بازاڕی پێگەرم دەکەن ، بالۆرەی پارتی و یەکێتی هاوشێوەی بالۆرەی شەڕ لەپاش سەردانەکەی نەوشیروان مستەفا بۆ پرسەکەی حەمایل خان دەیگەڕێنن .
جەنگ لەهەناوی دەسەڵاتدا هەمیشە ئامادەیە لەپێناو کورسی حوکمدا ، بیرکردنەوەی ژیرانە بۆ نیشتمان و نەتەوە خیابێکی ئیکسترایە ؛ ئەوەی لەگەڵ ئەم شەرەنگێزانەدا سیاسەت بکات فریشتەی زەمەنە(خوا) دەیبەخشێت وەک پەنایەک ..

کونجــرینی

19/08/2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە