دیوانی چاودێری دارای و باندەكانی شارەوانی سلێمانی!!!

Saturday, 29/01/2011, 12:00

1522 بینراوە


من وەكو ژمێریارێك لە ڕێگەی ئەم سایتە بەڕێزەوە ئەو كارە گەنیو و تەزویرچی و لوشدانانەی ناو سەرجەم بەشەكانی شارەوانی سلێمانی دەخەمە ڕو. تا بزانن چی لەناو شارەوانی سلێمانی دەكرێ. چۆن زمانی لوس و دەستی پیس و قەڵەمی دزی و هامشی چەور و فرت و فێڵی تەزویر كردنی وەسڵ و دوبارە كردنەوەی كارە سەقت و ئیفلجەكانی ڕوپێوەكانی شارەوانی و..هەتاد دەكرێ. ببینن لە بەشەكانی شارەوانی هەر لە بەشی (پرۆژەكان، تەجاوزاتی شارەوانی، ئامێرەكان، بەشی قەبرستانەكان، هەرسێ شارەوانیەكەی سلێمانی، ماستەرپلان، خەدەمات و قیر و لیژنەی ئیتفا و لیژنەی قەرەبوكردنەوە و بەكرێدان و لیژنەكانی ناوچەی پیشەسازی و بەدواداچوون، تەملیك ..هەتاد) ببینن لەم بەش و لیژنانە چۆن ڕاو ڕوتی سەیرو سەمەرە و گەورە دەكرێ. ببینن چەندین كار هەیە پتر لە (5) جار هەمان كار دوبارە بۆتەوە و پارەی لەسەر خوراوە. ببینن چی كێشەمە كێش و لولدانێكە لەسەر پارە، ببینن چۆن ڕوپێوەكان هەر یەكە و بەجۆرێك پارە دەخۆن بەناوی سەدان لیژنەی هیچ، ببینن چۆن دزەكانی ئەم شارەوانیە بە سەدان فرتوفێڵی تەزویری سەرسوڕهێنەر لەكار و وەسڵدا دەكەن بۆ گیرفان پڕكردنیان، ببینن لە بەكرێدانەكەی شارەوانی چی ڕودەدات، ببینن لە ناوچەی پیشەسازیەكەی شارەوانی چی ڕودەدا. ببینن لەم تەخشان و پەخشانی پارەی شارەوانی چۆن لوش دەدرێ، ببینن چۆن لە ئامێرەكان چی دەكرێ، ببینن لە بەناو خەدەماتەكەی شارەوانی چەوری چۆن دەكرێ..هەتاد. من وەك ژمێریارێ لەزۆری ئەو هەمو دزی و كاسەلێسیەی سەرجەم بەشەكانی شارەوانی سەرم سوڕ دەمێنێ، نازانم دیوانی چاودێری دارای نوشتەیان لێ كردون یان فاڵیان بۆ گرتونەتەوە یان دوعای شێختان لێ كراوە یان ئێوەش دەم كوت كراون. ئایا لەم هەمو فەوزای دزیە ون بون یان قوتیان دان یان مەست بون لەچەوری ئەم پارە خۆرانە یان ژێر بەژێر ئێوەش پەیمانی نهێنیتان بەست یان ..هەتاد. ساڵانە چەندین دەفتەر دۆلار لەكارە دوبارە كراوەكانی هەمو بەشەكانی شارەوانی دەڕوا، ئەی لەجەمال كڵاوی بەشی قەبرستانەكانی شارەوانی چی باسە. ببینن چی دەكرێ و چۆن وەسڵ تەزویر دەكا. ببینن لەم هەمو فەسادی ئیداریەی ناو شارەوانی. ببینن چی فەساد ئیداری و گەندەڵی و كاری لابەلا و ژێر بەژێریەكە. ببینن چی بەرەڵایەكی ئیداری لەناو سەرجەم ئەو بەشانەی شارەوانی دروست بوە. ببینن چی فەوزایەكی بەرتیل خۆری و ڕیشوەت خۆری دروست بوە. ببینن بەسەدان فەرمانبەر هەیە لەناو سەرجەم بەشەكانی شارەوانی دەوام ناكەن و بە سەیارەی شارەوانی كاری چەورە خۆری خۆیانی پێ دەكەن. وەك گاگەل مێش تێ یان دەدات و لەدائیرە بەلەسە دەبن بەرەو كۆمپانیاكان بەناوی سەدان بیانوی جۆراو جۆر لەدەزگاكاندا ڕادەكەن. خۆش فەسادی ئیداری شارەوانی. پەندێكی جوانە هەیە دەڵێ (كاتێك ئەسپەكە لە تەویلكە هەڵهات، ئیتر دەرگای تەویلەكە پێویست بەداخستن ناكا). ئەی دیوانی چاودێری دارای تا زوە فریای دەخستنی تەویلەكە بكەوە. تا ئەم هەمو تەزویرچی و فەساد ئیداریی و چەورەخۆریە بەری لێ بگیرێ و بخرێنەوە تەویلەكە. تكایە دیوانی چاودێری دارای فریاكەون. هەر وەك چۆن ئابڕوی شارەوانی هەڵەبجەتان برد. ئاواتیش دەخوازین ئەم هەمو دزە گەورە و وردە ڕەوانەی دادگانی سلێمانی بكەن. فریا بكەن و بەر لەو چەورە خۆریە بگرن و بۆ خەڵكی شاری سلێمانی بسەلمێنن كە شارەوانیش بێ بەش نی یە لەو دزی كردنە. فریاكەون و ببینن لەناو سەرجەم بەشەكانی شارەوانی چی دەكرێ هەروەك لاكی حەیوان دەمیان تێژەنیوە لەهەمو لایەكەوە بەگەورە و بچوكی هەمو بەشەكانی شارەوانی دەمیان لەو لاكە گەنیوەدایە تا بەخەبەر نەهاتون و چەوری بە دەمیانەوە دیارە فریابكەن. فریا بكەون و لەخەو راپەڕن ئەی دیوانی چاودێری دارای تا بەچاوی خۆتان ببینن چی تێكەو لێكەیەكە. فریابكەن و ببینن .
خۆشە شارەوانی سلێمانی
چەوری و كاسەلێسی و دزی
نەما ئابڕو دەست پاكی
هەمو مان تێ دەكۆشین بەیەك دەنگ
بۆ سەركەوتنی چەورەخۆری و
سەربەرزی بۆ تەزویرچی
بژی خەسرەو عومەرو عەبدولكەریم
بابمێنێ مافیاكانی شارەوانی

تێبینی/ لەبەشەكانی تردا شتی زیاتر دەخەینە ڕو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە