نامەیەکی سەربەست بۆ کوردستانپۆست

Sunday, 24/11/2013, 12:00

1411 بینراوە






(بەشی یەک)
سڵاو :
لە شارە خنجیلانەکەی سابڵاخ کابرایەکی لێ بوو بە ناوی ، ح، ڕ، کوێرە ، ئەوکابرایە لە بێ بەختی خۆی خودای میری مەزن تاقە چاوێکی دابویە!رۆژانە لەو دوکانەی کە لێی بوو خەریکی کڕین وفرۆشتنی زەویو خانوبەرەو ... بوو .کاتێک دوو کەس بۆ مامەڵە دەچونە لای سوێندی بە قوڕعان دەخوارد ودەیگوت : نیگەران مەبن هەردووکتان بە چاوێکی چاو لێ دەکەم فەڕقو جیاوازیتان ناکەم !با زەرەر مەند نەبن ! (چون حاجی هەر چاوێکی هەبوو) ئەوە رێک داستان راستانی کوردوستانپۆستە ! هەر لاپەڕەی یەکەم هەڵدەدەیەوە گشتی بابەتەی سیاسی و هەڵویستی سیاسی وشەڕی سیاسییە وتاری سیاسیو ....!
من دەزانم کاری رۆژنامەگەری بەڕێوەبردنی سایتەکان کارێکی دژوارەو کە جەنابی فیلیش خۆی لێنادا بە تایبەت لە هەندەران دێمۆکڕاسی بە خەروار هەڵڕژاوەو قسەی زلیش لە هەمبانەکاندا کۆگا کۆگا ئاخێنراوە .جا حاجی مهابادی و کوردوستان پۆست لە یەک هەڵوێستدا هاوبەشن بەو واتایە هەموو کەس بە چاوێک چاو لێدەکەن !وادەزانن خوێنەرەکان هەموویان سیاسین ،شاعیر هەموو نە تە وەیین، نوسەر گشتی خاوەن بیری کوردوستانین ، لە تاقمێک سەرۆک گەڕێ کە لە هەردووک لا دەخۆن ! خەو یان لێ زڕاوە کە چۆن لولە نەوتیەکان بەرەو دەسەڵاتی کورد کوژ ڕاکێشن ؟
من خەڵک دەناسم ئەگەر بواری پێبدرێ لە نوسینی تەنزی سیاسی یان کۆمەڵایەتی شتی وادەنوسێ کە هیچ سایتێک نەوێرێ بڵاوی کاتەوە !بەداخەوە لە ناو خامە چاکانی ئێمەدا ئەو رێڕەوە هێشتا بە باشی جێ نەکەوتوە . هەر چەند بەڕێوەبەرانی ک، پ ، هەتا ڕادەیەکی باش ئەرکی خۆیان لەسەر گیرفانی خۆیان ئەنجام داوە ،ئەگەر بە نانو دۆی خۆیان ئەو کارە ڕادەپەڕێنن بەڵام هەتا ئەو سەردەمە داوای یارمەتیان لەکەس نەکردووە چون پێیان وایە خەڵکی خاوەن هەست بۆ خۆی دەبێ بڕیاری هاوکاری بدا تا ئەوانیش زیاتر لە خزمەتی دۆزی نەتەوەکەمان دابن .


(بەشی دوو)
کابرایەکی قۆشمە منداڵە جولەکەیەکی دزی! جوو هاتو کەوتە تکاکاری وپاڕانەوە ،گوتی سی تمەنت دەدەمێ منداڵەکەم بۆ بێنەوە ، چل تمەنت دەدەمێ ، سەت تمەنت دەدەمێ منداڵەکەم بدەوە !بەس ئەو شۆ بۆم بێنەوە ماڵێ ،کابرای دز هەوای تەماح هەڵیگرت وگوتی بیانی پێی دەکەمە سەتوپەنجا تمەن (ئەوکات ئەو پارەیە زۆر بوو) ومنداڵەکەی نەدایەوە !بۆ بەیانی کابرای جولەکە لە منداڵەکەی نەپرسیەوە !ئەو جار کابرای دز بۆ خۆی کەوتە شوێن جولەکەو گوتی : خواجە بێنە سەت تمەنەکەم بدەیە ومنداڵەکەت بەرەوە! کابرای جولەکە گوتی : بە حەزرەتی موسا ئەگەر بە خۆڕاییش منداڵەکەم بدەیەوە نامهەوێ!؟ دزە گوتی بۆ ؟ جولەکە جوابی دایەوە و گوتی ، منداڵێک کە شەوێکی لە ماڵاندا مایەوە ئیدی بە کەڵکی پیاو نایەتەوە !
ئەو کابرایە جولەکە بوو من کوردم وجولەکەش نیم ، جا چۆن دەبێ ئەو حیزبانەی رۆژهەڵاتی کوردوستان ئەوە ٣٣ ساڵە لەدەشتی کۆیە زڕەگوێز هەڵنیشتون (دەکا چەند شەو من نازانم) ئەگەر هاتوو خودای نەخواستە گەڕانەوە ماڵی خۆیان لە رۆژهەڵات وەریانگرمەوەو ببمە کەسو کاریان .

نامەتەمام .

چوکەتان، جەعفەرکەریمی /٢٤/١١/٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە