دكتۆر بەرهەم سەرۆكى حكومەت یان فەرمانبەرێكى بێ ئاگا !!!!

Sunday, 24/01/2010, 12:00

1439 بینراوە


سەبارەت بە داخستنى ئۆفیسى ڕێكخەرى هەرێم لە نەتەوەیەكگرتووەكان و ئەو ڕوونكردنەوەیەى كە لەلایەن (د. دیندار زێبارى) لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا لە دەزگاكانى ڕاگەیاندنەوە بڵاوكرایەوە ، سەرۆكى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران (د.نورى عوسمان) ئەمڕۆ لە ڕوونكردنەوەیەكدا هۆكارى داخستنى ئەو ئۆفیسە ڕووندەكاتەوە، ئەوەى جێگاى سەرنج و تێڕامانە د. نورى ئاماژە بەوە دەدات كە پێش ئەوەى ئەو بڕیارە بە د.دیندار بڵێن خۆى و ئازاد بەروارى ڕاوێژیان بە نێچیرڤان بارزانى كردووە !!!

سەیرە تۆ بڵێى د.نورى مەبەستى د. بەرهەم بێت و لێى تێك نەچووبێت ...!!!!

حەزم ئەكرد وابوایە ... چونكە بەڕاستى بەزەییم بە د. بەرهەم دا یەتەوە ، جێگرەكەى و سەرۆكى دیوانى بەناو ئەنجومەنەكەى بۆ ئەنجامدانى گۆڕانكارى لە ستراكچەرى حكومەتەكەىدا لە جیاتى ڕاوێژ بەو بكەن دەگەڕێنەوە بۆ لاى ئاغاكەیان بۆ ڕاوێژكردن !! ئەمەش زۆر بەڕوونى پێمان دەڵێت كە دكتۆر بەرهەم تەنها بەناو سەرۆكى حكومەتە دەنا حاڵى لە حاڵى فەرمانبەرێكى سادە هیچى زیاتر نىیە و هەر ئاغاى بارزانى حوكمى هەرێم دەكات .

خوێنەرى ئازیز بۆ خوێندنەوەى ڕوونكردنەوەكەى د.نورى عوسمان سەردانى ئەم لینكە بكە :
http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=164285

سلێمانى


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە