فەیسەڵ شێخانى بەناوى ئاسایشى گشتی پەلاماری د.بەڵقیس یدا

Tuesday, 16/02/2010, 12:00

1161 بینراوە



ئەمڕۆ 15/2 كاتژمێر 9:30 دەقیقە لە كۆلێژى هونەرە جوانەكان بەشی شانۆ..فەیسەڵ شێخانى خۆى بەناو محازەرەدا كرد و بێ رَوخسەت وەرگرتن داواى لە دوو خوێندكار كرد بێنە دەرەوەو سوكایەتى بە د.بەڵقیس كردبێپرس

د.بەڵقیسیش وتى عەیبە ئسوولى خوێندكار ئاوا نییە كەخۆت نایەیتە دەوام ئەوانیش مەبە..لەوەڵامدا فەیسەڵ وتى:(ئیزنى دەدەى باشە ئیزنى نادەى بەپرچ هەتا ئاسایش ڕات دەكێشم.)..د.بەڵقیسیش خۆى لێ بێ منەت كردوو دەرى كردە دەرەوە پاشان فەیسەڵ هات پەلاماری بدات بەڵام خوێندكارەكان نەیان هێشت و فەیسەڵیان كردە دەرەوە ئێمەش وەكو خوێندكارانى بەشی شانۆ بڕیارمان داوە هەتا فەیسەڵ شێخانى بەسزاى خۆى نەگات دەوام نەكەین..

جێی ئاماژەیە فەیسەڵ لەساڵی 2006 لەسەر هەردى سەڵاح فەێڵ كرا ئێستاش بە وتەى خۆى دەڵى من ملازمى ئاسایشم عایدى دڵشادى حەسەن نەجارم }بەم شێوەیە خوێدكاران و دكتۆرە عەرەبەكانى ترساندووە تاوەكو بە غیابى نەنوسن و ناجحى بكەن چەند جارێكیش بە عەمیدمان وتووە دەوام ناكات بەڵام ئەو هەر پشتگیرى لێ دەكات.


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە