سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان گه‌وره‌ترین سووكایه‌تی و گه‌نده‌ڵی به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان و پێشه‌ی ڕۆژنامه‌وانی ده‌كات
Tuesday, 01/09/2009, 12:00
1426 بینراوە
كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆنامه‌وانانی كوردستان: سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان گه‌وره‌ترین سووكایه‌تی و گه‌نده‌ڵی به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان و پێشه‌ی ڕۆژنامه‌وانی ده‌كات له ڕاگه‌یێنراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌ركه‌وتووه، ڕێكخراوی ناوبراو باس له كار و چالاكیه‌كانی خۆی ده‌كات و ئاماژه به هاوكاریكردنی ڕۆژنامه‌نووسان و پێشتگیری كردنیان ده‌كات. هه‌روه‌ها هه‌وڵیداوه خۆی وه‌ك بێ لایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ له قه‌ڵه‌م بدات.
كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان به مه‌به‌ستی ڕۆشه‌نكردنی ناوه‌ڕۆكی ڕاگه‌پێنراوه‌كه‌ی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانان و ڕێگه‌گرتن له چه‌واشه‌كردنی ڕاستیه‌كان له لایه‌ن سه‌ندیكاوه ئاماژه به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:
1. سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌ونووسان به شێوه‌ی ڕێكه‌وتنی حزبی دروستكراوه و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و ڕێكخراوه له كونگره‌دا به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و ئازاد هه‌ڵنه‌بژێردراوه، به‌لكوو به‌ڕێكه‌وتن كۆمتیه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر دانراوه و بوار به پێشبڕگێی ئازاد نه‌دراوه. بۆیه سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانان ده‌رهاوێشه‌ی پرۆسه‌یه‌كی شه‌فافی دیموكراسی نییه. به‌لكوو به هه‌مان شێوه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی پێش ئێستای هه‌رێم دروستكراوه.
2. سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان یاسایه‌كی نادادوه‌رانه بۆ پێشه‌ی ڕۆژنامه‌وانی داُڕێژتووه، به ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارته ده‌سه‌لاتداره‌كان. به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه ئێستاكه چه‌ندین ڕۆژنامه‌نووس سزا دراون.
3. سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان خۆی كردووه تاقه ڕێكخراوی ڕۆژنامه‌نووسان و كونتڕۆڵی ناسنامه‌ی ڕۆژنامه‌وانان و زانگۆكانی ڕۆژنامه‌ونووسان كردوه و ئه‌و بڕیار له سه‌ر وه‌رگرتنی قوتابیان و كردنه‌وه‌ی كۆڕس بۆ ڕۆژنامه‌نووسان له زانكۆكاندا ده‌دات. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسییه كه ڕێگا به ده‌ستكاری نادات و ئازادی ڕێكخراوبوون بنه‌مای سه‌ره‌كی دیموكراسییه.
4. سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌ونووسانی كوردستان گه‌وره‌ترین زیان به پێشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌دات به ڕێگای نزمكردنه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی بوون به ڕۆژنامه‌نووس و دانانی یاسایه‌ك بۆ پێناسه‌ی ڕۆژنامه‌نووس و دانانی مه‌رج بۆ سه‌ر ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی نه‌شاره‌زا له زانست و یاساكانی ڕۆژنامه‌وانی نه‌خزێنه ناو پیشه‌كه‌دا به‌ر ئه‌وه‌ی فێره ئه‌و یاسایانه بكرێن.
5. سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان هه‌وڵًێكی باشی نه‌داوه بۆ په‌روه‌رده‌كردنی ڕۆژنامه‌ونووسان و كردنه‌وه‌ی كولیج و به‌شه‌كانی ڕۆژنامه‌نووسیی له زانكۆكانی كوردستاندا. به‌مه‌ش چه‌ندین كه‌سانی نه‌شاره‌زا له بواری ڕۆژنامه‌وانیدا خزێنراونه‌ته ناو پێشه‌كه‌دا.
6. ئه‌م شێوه‌یه‌ی كاركردنی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ونووسان له (ئوبجه‌كتیڤ) بوون و كاری بابه‌تیانه دوور بكه‌ون و خودی ڕۆژنامه‌نووسان زیاتر وه‌ك سیاسه‌تمه‌دار و به شێك له ململانێی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان كاربكه‌ن، چونكه خودی سه‌ندیكا زیاتر بایه‌خ به حزبی بوون ده‌دات له‌وه‌ی كاری سه‌ربه‌خۆی ڕۆژنامه‌وانی.
7. سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان باس له دابینكردنی پاچه زه‌وی و عه‌رزه ده‌كات بۆ به‌شێك له ڕۆژنامه‌ونووسان. لێره‌دا پرسیار له سه‌ندیكا ده‌كه‌ین ئایه كاری سه‌ندیكا ئه‌وه‌یه پارچه زه‌وی به هه‌ندێ ڕۆژنامه‌نووسن بدات؟؟؟ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ڕازی ده‌بێت پارچه زه‌وی بۆ سه‌ندیكا ته‌رخان بكات؟؟؟ ئایه چونكه په‌یوه‌ندی به حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه؟؟؟ كۆمێته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی سه‌ندیكا به كارێكی دوور له یاسا و مافه‌كانی ڕۆژنامه‌نووسان داده‌نێت. ده‌بێ هاوكاریكردنی ڕۆژنامه‌ونووسان به یاسا ده‌ست نیشان بكرێت نه‌ك سه‌ندیكا به ڕێگای ڕێكه‌وتنی شه‌خسی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم عه‌رزه به هه‌ندێ ڕۆژنامه‌نووس بدات و به‌شێكی تری ڕۆژنامه‌نووسان له مافه‌كانیان بێ به‌ش بكرێن.
8. سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان باس له ئه‌ندامبوونی ده‌كات له ڕێكخراوه‌كانی جیهانیدا، هه‌روه‌ها باس له ئاشنا بوونی به یاساكانی جیهانی ده‌كات. لێره‌دا پرسیار له سه‌ندیكا ده‌كه‌ین: له‌كام وه‌ڵاتی دیموكراتیك‌دا سه‌ندیكایه‌كی ڕۆژنامه‌ونووسان پارچه زه‌وی به به شێك له ئه‌ندامه‌كانی خۆی ده‌دات؟؟؟ له كام وه‌ڵاتی دیموكراتیك‌دا كه‌سانێك كه ده‌رچووی 6ی سه‌ره‌تایی نین ده‌كرێنه ڕۆژنامه‌نووس و وه‌ك ڕۆژنامه‌ونووس قبۆڵ ده‌كرێن؟؟؟
9. سه‌ندیكا باس له هاوكاریكردنی هه‌ندێ ڕۆژنامه‌نووس ده‌كات به بڕێك پاره. ئه‌مه خۆی له خۆیدا گه‌نده‌ڵی سه‌ندیكا و شێوه‌ی كاركردنی پێشان ده‌دات. سه‌ندیكا ده‌بێ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی خۆی به یاسا ده‌ست نیشان بكات نه‌ك ئه‌وه‌ی به ئاره‌زووی خۆی پاره به‌و ڕۆژنامه‌نووسانه بده‌ن كه ده‌نگ به حزبێك یان كاندیدێكی سه‌ندیكا ده‌ده‌ن.
10. نه‌بوونی هێڵێكی سوور بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی له ڕاگه‌یاندنی باشووردا تاوانێكی تری سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانه كه له یاسایه‌كدا ده‌ستنیشان نه‌كراوه. ئه‌نجامی كاری سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌و گه‌ڕه‌لاوژێیه لێ دروست بووه كه ئێستاكه له ڕاگه‌یاندنی باشووری كوردستاندا هه‌یه.
ئێمه له كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان، سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان به به‌رپرسیار داده‌نێن به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كرێن و به‌ش به حاڵی خۆی به‌رپرسیاره له هه‌بوونی ئه‌و یاسا نادادوه‌رانه‌یه له باشووری كوردستاندا . هه‌روه‌ها سه‌ندیكا به‌رپرسیاره له نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی ڕۆژنامه‌وانیی له باشووری كوردستاندا. و به‌رپرسیاره له زاڵبوونی حزبایه‌تی له ڕاگه‌یاندنی كوردیدا. داوا له حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی تازه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ین، كۆتایی به سیسته‌می (مۆنۆپۆل)ی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان بێنن و ڕێگا به دروست بوونی ڕێكخراوه‌كانی تری ڕۆژنامه‌وانان بده‌ن. هه‌روه‌ها پێویسته هه‌وڵ بدرێت سه‌ندیكا له كاری حزبایه‌تی دوور بكه‌وێت و له ڕێكه‌وتنی حزبایه‌تی دوور بخرێته‌وه و ببێته ڕێكخراوه‌ێكی پێشه‌یی و به یاسا و نۆڕمی ڕۆژنامه‌نووسی كار بكات. ئێمه دابه‌شكردنی پارچه زه‌وی و دانی هاوكاری مادی له لایه‌ن سه‌ندیكاوه بۆ به‌شێك له ڕۆژنامه‌نووسان به به‌شێك له گه‌نده‌ڵی داده‌نێین، هه‌ر چه‌نده ڕێكخراوه‌كانی تری پێشه‌یی له كوردستان و عێراق ئه‌و كاره ده‌كه‌ن به‌ڵام پێویسته ئه‌و دیاره‌ده‌یه له كاری حزبایه‌تی و گه‌نده‌لًَی دوور بخرێت و شێوه یاسایه‌كی تری دیموكراسی په‌یاده‌بكرێت.
ئێمه له كۆمتیه‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان ئه‌م ڕاگه‌یێنراوه‌ی سه‌ندیكا به به‌ڵگه داده‌نێنین دژ به خودی سه‌ندیكا كه تیایدا دانیان به به‌شێك له گه‌نده‌ڵكاری خۆیان ناوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به به‌شێك له‌و شێوازانه‌یان كردوه كه تیایدا جیاوازیان له نێوان خودی ڕۆژنامه‌نووسانیان داناوه.
ئێمه داوا له ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین شاره‌زایانه‌تر بێنه مه‌یدانه‌وه و با به یه‌كه‌وه هه‌وڵ بده‌ین یاساكانی كاری ڕۆژنامه‌وانی بگۆڕین و سه‌ربه‌خۆیی كاری ڕۆژنامه‌وانی ببێته یه‌كێ له بنه‌ماكانی كاری ڕۆژنامه‌وانی. هه‌روه‌ها كار بكه‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن و شێوازی كاركردن له به‌شه‌كانی ڕۆژنامه‌نووساندا و په‌یڕه‌وكردی میساق شه‌ره‌فی ڕۆژنامه‌وانی كوردستان كه كۆمیته‌كه‌مان كار پێ ده‌كات.
*كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان [email protected] [email protected] 2009-09-01
ده‌قی به‌یاننامه‌ی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌م لینكه‌دا ده‌دۆزنه‌وه
http://www.kurdistanan.net/cat200.php?sid=16101#TOP
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست