رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


بۆچی مەسعود بارزانی دژایەتی سالح موسلیم دەکات ؟

Friday, 25/10/2013, 12:00

1747 بینراوە







بنەماڵەی بارزانی لەسەروی هەموویانەوە مەسعودی سەرۆك خێڵ بە خۆسەپاندنی بەسەر خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕازی نابێت بەڵکو دەیەوێت خەونی گەورە ببینێت و ببێتە سەرۆکی هەرچوار پارچەی کوردستان بەڵام نازانێت ئەو خەونە هەرگیز نایەتەدی.
مەسعود بارزانی ئەگەر لە ڕابوردوودا توانیبێتی تاڵەبانی هەڵخەڵەتێنێت و حیزبەکەی بەچۆکدا بێنێت و بیکاتە کۆیلەی بنەماڵە کەی خۆی یاخود ئەگەر هەموو حیزبە کوردیەکانی بە زەبری پارەی دزراوی نەوتی کوردستان دوکانی بۆ کردبنەوەو بە ٢٨ حیزبۆکەوە
دەنگی کورسیەکی پەرلەمان نەهێنن ئەوا ئەو کارە بۆ حیزبێکی وەکوپارتەکەی هەڤاڵ ساڵح موسلم کە لە سپێرمێکی حەڵاڵ ولە مناڵدانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە لەدایك بوبێت خەونێکی مەحاڵە.
گەمژەیی مەسعود بارزانی لەوەدایە وا دەزانێ جەماوەری ڕۆژ ئاوا وەکوجەماوەری زۆنی زەردە هەروا بە ئاسانی دەتوانێت ئیرادەی خۆی بەسەریاندا بسەپێنێت. میللەتی هوشیارو بە ئاگا و خاوەن ئیرادەی سیاسی خەونی گەورە دەبینێت و دوای پارەو بزنس و باڵەخانەی بەرز ناکەوێت بەڵکو میللەتی زیندوو خەون بە ئازادی و گەل و نەتەوەوە دەبینێت خەون بە دیموکراسی و مافی مرۆڤەوە دەبینێت خەون بە کەرامەت و پیرۆزی میللەتەکەیەوە دەبینێت.
مەسعود بارزانی کۆمەڵێک حیزبۆکەی لە ڕۆژئاوا دروست کردووە بۆ بۆ لێدانی گەریلاکانی پەیەدەی تێکۆشەرمانگانە بە سەدان ملیۆن دیناری دزراوی ئەم میللەتەیان دەداتێ تەنها بۆ دژایەتی کردنی پەیەدە .
مەسعود بارزانی ئامادەیە کە هاوکاری بەرەی نوسرەی ترۆریستیش بکات تەنها بۆ لاواز کردنی پەیەدە.
لەم کارەیدا مەسعود بارزانی تەنها تەنها ڕووزەردی و خیانەتی نەتەوەیی بۆ دەمێنێتەوە ئەگینا پەیەدە یانی پەکەکە ، پەکەکە بە رۆژئاواو تورکیاو ئێران و حیزبەکەی بارزانیشەوە گەلەکۆمەیان لێ کرد کەچی نەتوایەوە کەچی ئەو پێ ی وایە پەیەدە پاروویەکی هێندە ئاسانە قوتی بدات یان بیهێنێتە ژێر رکێفی خۆیەوە.
دەبێت مەسعود بارزانی چی لەساڵح موسلیم بوێت؟
بارزانی نایەوێت لە ڕۆژائاوای کوردستان هەرێمێکی سەربەخۆ دروست ببێت لە ژێر رکێف و سیستەمی سیاسی پەکەکە، چونکە ئەو ڕاستیە دەزانێت کەوا ئەگەر هەرێمێك لە ڕۆژئاوا دروست بێت هاوشێوەی هەرێمی کوردستان نەبێت و گەندەڵ و دز وبنەماڵەیی نەبێت ئەوا دەسەڵاتی بنەماڵەیی بارزانی دەکەوێتە مەترسی یەوە .
بارزانی دەیەوێت لەڕێگەی ئەو حیزبۆکانەی کە لە ڕۆژ ئاوا بۆ دژایەتی کردنی پەیەدە دروستی کردوون دەست بخاتە ناوهەرێمی ڕۆژ ئاواوەوەو لەوێش پێگەیەکی جەماوەری و سیاسی هەبێت بە کورتیەکەی دەیەوێت دەست بەسەر ئابوری ڕۆژ ئاوایشدا بگرێت.
من لێرەوە پەیامم بۆ جەماوەری ڕۆژ ئاوا ئەوەیە تکایە بە هیچ شێوەیەك مەهێڵن بنەماڵەی بارزانی پێ بخەنە ناو کوردستانی ڕۆژ ئاواوە ئەوانە ڤایرۆسن چونە ناو هەرکۆمەڵگەیەکەوە دای دەڕزێنن و تووش گەندەڵی و نەهامەتی دەکەن.
پەیامیشم بۆ بەڕێز ساڵح موسلیم ئەوەیە تکایە بە هیچ شێوەیەك مەیەرە هەولێرو دۆستایەتی بنەماڵەی بارزانی مەکە چونکە ئەوانە میتی تورکن پیاوی دوژمنانی کوردستانن هیچ بەدووری نازانم لە پیلانێکی گوماناویدا لەناوت بەرن بۆیە هیوادارم بێ منەت بیت لێ یان کارت بە هەولێر چیە دەتوانی لەڕێگەی فرۆکەخانە سلێمانی بەغداوە دەتوانی هەموو کارو چالاکیەکانت ئەنجام بدەیت .
مەسعود بارزانی پەیەدەو بەڕێزتانی لێ بۆتە مۆتەکەو خەوی لێ زڕاوە نازانێت چۆن دەستە مۆتان بکات و ئارەزووەکانی خۆی بەسەرتانا بسەپێنێت ئەو دەیەوێت گەندەڵتان کات دەیەوێت لەجەماوەرەکەی خۆتان داتانبڕێت وببنە دوژمنی جەماوەری ڕۆژ ئاوا
دەیەوێت فێری دزی و خیانەتتان بکات دەیەوێت فێری دەسەڵاتی بنەماڵەیی تان بکات بۆیە هیوادارم ئەگەر دەتەوێت ببیتە قیبللەیەك جەماوەرەکە ت ڕووت تێبکەن و ببیتە جێگەی متمانەی خەڵکانی کورد پەروەرو خەڵکانی ڕۆشنبیرهەمیشە ڕووت لە میللەت و پشتت لە بنەماڵەی بارزانی بێت.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە