قسە سادە هەڵخەڵەتێنەرەکانی، دەسەلاتدارانی کوردستان.

Wednesday, 03/03/2010, 12:00

1460 بینراوە


بۆ چەندین جار گوێم لە قاوانیکی کۆن دەبێت کە سەرانی دەسەلاتداری باشوری کوردستان ،لەزۆر بۆنەدا لێی دەدەنەوە .و دەفەرموون . ئەو خێرو بیرو ، خۆشییەی کە ئەورۆ لە کوردستان هەیە هەروا بە ئاسان پەیدا نەبوەو نەهاتۆتە دی. پێشینانی کورد گوتویانە . تێر ئاگای لەبرسی نییە . ئەو بەریزانە بە چاویلکەکانی خۆیان و لە کیسەی بەتاڵی ویژدانی خۆیانەوە هەل و مەرجی ئێستای کوردستان دەخوێنەوە و ، هەلدەسنگینن و، بریاریی لەبارەوە دەدەن. ئەوان چونکە لە سایەی دەستگرتن بەسەر قوتی خەلکدا و، بە حیزبی و بنەمالە کردنی هەر شتیک کە لەسەر ئەو سەرزەویە خێرنەدیوە هەیە، خۆیان لە رەفاهەتێکدا دەژین، کە پێشتر هەرگیز ئەوەیان بە خەونیش ‌نەبینیبوو ،وادەزانن ئەوە بۆ هەرکەس بەو جۆرەیە . سەرەتا دەمەوێ ئەوە بەبیر ئەو براگەورە زالمانەی دەسلاتدار بهێنمەوە. کەئەوەی ئەورۆ لە هەریمەکەدا دەگوزەرێ ،‌كەم و زۆر پەیوەندی بەبەرنامەیەکەوە نییە کە ئەوان خۆی پێوە هەلبکێشن و پێیان وابێت کە بەرهەمی چەک لەشانکردنی سەردەمی چونە شاخیانە . هەموو کەسیک ئەوە دەزانێت کە سەرهەلدانەوەی دوای ئاشبەتاڵی 1975 یش ،لەسایەی خۆبەدەستەوەدان و خۆرەپێشکردن و خۆخۆری ئەو براگەورانەی دەسەلاتی ئیستامان لەدوای راوستانی شەری ئیراق، ئیران ، بە چ تراژیدیایەک بوەوە ئاشبەتاڵێکی لە جاران رسواتر ، ئەگەر کەرایەتی سەدام و کاردانەوەی ناودەولەتی و ئەمریکا نەبایە ، نە ئەو براگەورە هیچ لەبارادا نەبوانەی دەسلات دار و، بەزۆر خۆسەپینەری ئەورۆو، نەبزوتنەوە کلاسیک و، بێ ناوەرۆکەکانیشیان لەو ئاستە دانەبوون ، بینەوە ناو شار و ، ئەورۆ سەرەرای ئەوهەموو نەهامتیەش كە بەسەریان هیناوین کوردایەتی و لوتبەرزی خۆیانمان پێ بفرۆش‌. دەبێت سەرانی دەسلات و چەکلەشانی کوردایەتی دوای ئەوەی هاتنە سەر سفرەی راخراوی کەربونی سەدام و، رق و ،ڕاپرینی کۆمەلانی خەلکی بەشمەینەت بێجگە لە ، برسیکرد ن و لەبەریەکترازاندنی هەست و سۆزی کۆمەلایەتی و، کوشتن و تۆقاندن و راوەدونانی نەیارانی سیاسی و ، داخستنی مەنجەنیق و دروستکردنی دۆزەخیک بۆ کوشتنی ژنان و توندوتیژی نواندن لەبەرامبەریاندا و ، تیهەلدان و تەهدید کردنی رۆژنامە نوسان و. هتد کام خیرو خۆشی تریان بۆ غەیری خۆیان و مەسینە هەلگر و کاسەلیسەکانیان دەستەبەر کردبیت ، لە رۆژانی رابوردودا کاک مەسعود بارزانی لەبەرامبەر لیدوانی پەرلەمانتاریکی سەربە لیستی گۆران کە گوایە پیشمەرگەی بە میلیشیا پیناسە کردوە دەلیت.. ئەوەی پیشـمەرگە بەمیلشیا بزانێت لەم ولاتە جێی نابیتەوە.. من پیم وایە سەرتا ئەوەی پیرۆزی پێشمەرگەی لەکادار و بێ شكو کرد ، بە پلەی یەکەم کاک مەسعود و مام جەلالن وەک هەردوو سەرکردەی گشتی هیزی پێشمەرگەی کوردستانی جاران و سەردەمی شاخ‌ ‌و ئیستاش. وەلامی ئەو قسەیەی بەریزیان زۆر هەلدەگریت بەلام من تەنها دەمەوی‌ ئەوە بپرسم کە ئەگەر کەسیک ‌خۆیلا ولاتپاریزبێت ،‌ نەک پێشــــــــــــمەرگە، کە لەفەرهەنگی نەتەوەییماندا رەمزی گیانفیدایی و پیرۆزیە ، خۆی بە هاوخەباتی کەسانی لە وینەی تەحسین شاوەیس و بکوژانی دەیان پیشـیمەرگەی گیان فیدای وەک مامە ڕیشەو کاک ئارام و. هتدد دەزانێت . ئایا دەکریت ئەوانەی بە فیکەی سەرکردایەتیکی خۆ بەدەستەوەدەر کە هەر رۆژەو پەلکێشی سوپای ولاتیکی داگیرکەری کوردستانیان دەکرد . سەڕی ناوخۆیان بەریوە دەبرد و یەکتریان لەخویندا دەگەوزاند بگوترێ پێشـمەرگە . ئایە؟ ئەوانەی کە شانبەشانی جەندرمەی تورک هێرشیان دەکردە سەر ئەو کچ ‌و کورەگەریلایانەی کە لە هەموو سەرمایەی ژیانیان تەنها رۆحیان هەبوو ئەویشیان خستبووە سەردەستیان بۆ ئازادی کوردستان و شەهیدیان دەکردن ، ئەوانە پێشمەرگەن .، ئەوانەی کە پێشەوایانی سیاسی و تیکۆشەری وەک . رەوف ئاکرەیی و ، محەمەد حەلاق و د. نزار شوانی و ، د. سیروان و ، مامۆستا ئەمینیان تیرۆر کردن، پیشـمەرگەن . ئەگەر سەرانی دەسەلات بیانەوی ئەو پاشاگەردانی و بێ سەرو بەری و خۆ بەزۆرزانیەی خۆیانمان. بەخیرو بیر و خۆشی پی بفۆش‌ ‌.ئەوە فرۆشیار ئەوان و ، کریاریش ‌تەنها و تەنها کاسەلیس و نۆکەرەکانیان دەبن.. ئەگەر نۆکەرو پیاوکوژی چاوسور ئەوانەبن کە ئەمرۆ رۆژنامە نوسان دەدەنە بەر شەق و تەقە لەخەلکی سڤیل دەکەن و، بە پێشمەرگەش بە ئیمەیان بفۆش‌نەوە، ئەوە موشتەری هەر سەرانی دەسەلاتی سادە هەلخەل‌ێن و پاسەوانەکانی بەردەرگاکانیان دەبن..
مارسی 2010 ڤییه‌نا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە