بۆ سەرۆكى پارتى دیمۆكراتى كوردستان

Saturday, 25/09/2010, 12:00

867 بینراوە


بەناوى خوا
بۆ سەرۆكى پارتى دیمۆكراتى كوردستان
بابەت ڕوونكدرنەوە
بەڕێز كاك مەسعود بارزانى سەرۆكى هەرێم و سەروۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان
دەمەوێت پێش دوو بە دوو كەس نەزانى دوو قسە بە چپە بكەین
با كەسیش گوێى لێمان نەبێت
و دوایش گلەیم لێ نەكەی
پارتى بڕیارى داوە خۆى نوێبكاتەوە لە ڕێگەى كۆنگرەى (13) ەوە بە ئامانجى زیاتر خزمەتكردنى كادر و ئەندامانى پارتى و پاشان جەماوەر و لایەنگر و دۆستانى پارتى بە هەرحاڵ قسە كردن لەسەر ئەمە زۆر . ئێمە زوۆرمان پَ خۆشە هەموو تاكێك و دەستە و ڕێكخراوی و حزبێكى سیاسى زیاتر مایەى خۆشحاڵیەخۆى نوێ بكاتەوە و بەرەو لوتكەى مۆراڵ و ئەدبیاتى ئینسانیەت هەنگاو هەڵبگرێت بو ستاێلێكى سەردەمیانە هەڵەكانى ڕابردوو دووبارە نەكاتەوە.با سەرتان نەئێشێنم پارتى دەستى كرد بە هەڵبژاردن لە سنوورى لقەكان یەكێك لەو لقانەش لقى (12) ى پارتی بوو لە سنوورى لە شارى هەڵەبجەى شەهید .
ئەم لقەش چەند ناوچەێكى لە خۆ گرتووە ،ناوچەى هەڵەبجەى شەهید و ناوچەى هەورامان من تەنها قسە لەسەر ناوچەى هەورامان دەكەم كە بە چاوى خۆم بینم وە بە گۆێى خۆم بینیم.
ڕۆژى هەیننى بەروارى (24/9/2010) سەعات (9) ى سەرلەبەیانى دەست كرا بە هەڵبژاردن و ئێوارە سەعات چوار كۆتایی هات :
جا سەیركەن بزانە چ فیلمێكى هێندى لێ دەرچوو :
یەكەم : بارەگاى ناوچەى هەورامان لە شارۆچكەى بیارەیە بەڵام دەنگ دان برایە شارۆچكەى تەوێڵە بە مەبەستى ئەوەى كە خەڵك دەنگ بدات و ماندوو نەبن ئاخر ئەو خەڵكە زۆر دوور بوون لە كیشوەرى ئەفەریقاوە ئەهات و بیارەش فرۆكەخانەى نێودەوڵەتى لێ نەبوو وە هۆتێل و ڕێسیتۆرانتى ڕاقى لێ نەبوو ، لە چ قامۆسێكى عەشایریدا هاتووە دەنگدان لە بنكەى سەرەكیەوە بچێتە ڕێكخراوێك لە كاتێكدا دوورى تەوێلە و بیارە تەنها (10) دە دەقیقەیە ئەو گوندە.
دووەم ژمارەى ئەندامانى پارتى لە سنوورى ڕێكخراوى تەوێلەدا تەنها بەشەڕەشەقیش ناگاتە (400) ئەندام وە كەشى سوبحانە الله ئەو ڕۆژى دەنگدان زیادیان كردبوو هەموویان هاتن بۆ دەنگدان زۆر سەیرە كادر و ئەندامانى پارتى ئاوا دڵسۆزن بوون هاتن بۆ دەنگدان لە كاتێكدا هەمووى ئەنداماكان ئامادە نەبوون ، دەى برا دیارە كەرامات ڕووى داوە .
سێ هەم : لە شەریعەتى ئیسلامدا دوو ئافرەت بە یەك شاهێد قەبولأ دەكرێت دوێنێ لە تەوێڵە لە ناو ڕێكخراوى پارتدیدا ئەمە جێبەجێ كرا لە كگاتیكدا بنەماڵەى مامۆستا مەلا عەلى عەبدولعەزیر و تەواوى ئەحزابى ئیسلامى لەو سنورەدا نەیتوانى ئەم شتە تەتبیق بكەن .لەبەر ئەوە یەك ئافرەت دوو تەسكەرى دەبردە تا یەك دەنگ بدات ئاخر نابێت نیو شاهێدە دەبێت دوو دانە تەسكەرى پێ بێت .
چوارەم : ئەوەى كەمێك عەقڵى هەبێت دەنگدانى حزبى دەبێت ناسنامەى ئەندام بوونى حزبیت پێ بێت تاكو خەڵكى بزانن تۆ ئەندامى ئەو حزبەى ، بەڵام ماشاو الله لە گەوریی خواى گەورە دەنگدان لە سنوورى ناوچەى هەورامان بە تەسكەرە بوو .
پێنجەم : لە تەوێڵ ە خۆم بە دەستى خۆم تەسكەرەم گرتووە كە بۆ تەزویر كردن دەیان بردە ژوورەوە بەڵام پاسەوان و لیژنە ئەملان نە بیست نە بینى هەر چەند هاوارم كرد بەڵام سوودى نەبوو .
شەشەم : دەنگدانى دووبارە كەسى وا هەبوو دووجار دەنگى داوە ، ئاخر لیژنەكە زۆر ماندوو بوون چاویان بە خەوەوە بوو هیچان هەست پێ نەدەكرد .
حەوتەم : سندووقى دەنگدانیان بەرەوە شارۆچكەى بیارە گواستەوە بەڵام لیژنە سندوقى پێ! بوو ئێمە وەك كاندید هیچمان نە دەبینى ئاخر كاكە نابێت لەگەڵ لیژنە قسە بكەیت چونكە ئەوانە پێیان ووتراوە كێ دەردەچێت .سندوق شارایەوە لە ژوورێكدا دانرا كەس نەیزانى بۆ دەبێت وابێت .
هەشتەم :لە ناو بارەگاكەدا كە نازانم چۆن ڕێگەى دەبێتەوە ماڵێكى بچووك دەنگدان دەستى پێ كردەوە لە كاتێكدا بیارە بیانى زۆر گەورەى تێدا هەیە كە دەیان توانى پارتى بە فەرمى داوا لە برادەرانى مام جەڵا بكات كە خەێمەێكیان بۆ دابین بكات ئاخر پارتى فەقیرە و پارەى دابین كردنى بیناى نیە وە ناتوانێ خەیمەێكى تەعزیە دابین بكات بەڵام دەتوانى (25) وەرەق بدات بە (......) تا ماڵەو ماڵ بگەرێت دابەشى بكات .
نۆیەم : لەوێش تەسكەرەكان گرت خەڵكى تەزویرچیمان گرت بەلام لیژنە نەیبان بینى و نەیان بیست .
دەیەم : سندوق گوازرایەوە بۆ خورمالأ دواى ووتیان بۆ شارى هەڵەبجە دەت ووت بێچووە پشیلیە و حەوت ماڵ پێ دەكەن برا بڕوا بكەن كاك بەرهەم لە تەوێلەَ بوو دار و بەرد بوو بە پاسەوانى ئەو زاتە گەورەیە كەس نەیدەوێرا فزە بكات ئیتر با پاسەوانى پارتى بوەستێت لە ئاسایش و بەڕێوەبەرى ئاساشیى سلێمانى مەبەستم ئەوەى ئەو لاى دێگەڵەێە هاتبوون هەموویان تا سندووقەكان بپارێزن . بۆ خاترى خوا چۆن دەبێت سندوق بگوازرێتەوە و كەسیش نەزانێ بۆ كۆێى دەبەن .
یازدە : من بەڵگەى زۆر ترسناكم لایە كە كاتى نیە با لە كاتى خۆیدا بلاوى بكەمەوە كە چى كراوە و خەڵكى گەروە یانى هینەكان سێ ڕۆژ پێش دەنگدان ووتوویانە دەبێت هەر فلان دەربچێت دەى ئیتر كۆنگرە بۆ چییە .
دوازدە بە شاهێد عەیانم هەیە كە بە چاوى خۆیان یەكێك لە سندوقەكان بە سەیارەیكى خاڵى جگە لە كاى شۆڤێرى لیژنە كەسى لگەلأ نەبوو بردیان تەنها خوا ئەزانى چیان لێ كرد.
سێزدە : من كەسێكم تەواوى سنوەركە دەزانێ من كێم و چەندە دەنگم هەیە و چەند كەس لە بنەماڵە و دۆستانم ئامادە بون ، هەموو دەیان زانى كە من یەكەمم بەڵام سوبحانە الله نابێت من دەربچم چوونكە پێشتر بڕیار دراوە لە فلان (....) بەراوردى دۆست و عەشیرەت و بنەماڵەى من و جیاوازە لەگەلأ دەنگەكانى مندا .
چواردە : تەزوێر خەش و فێل و گڵوپی سەوز و چەندین شتى تر هەیە، شت زۆرە با كاتى بێت دەیخەینە بازاڕەوە .
جەنابى سەرۆك ببم بورە ، ئاخر تۆ شتەكانت پێ ناگەینن و تۆش پێیان نازانى
دارا ئەبوبكر محمود ئەندامى لیژنەى ناوچەى هەورامان

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە