بەرێوەبەرى پەروەردەى سۆران بەرێوەبەرى بارزانیان و ئافرەتانە

Friday, 11/09/2009, 12:00

1612 بینراوە


من دەمێك بوو حەزم دەكرد چەند نهێنیەك و گەندەڵى بەرێوەبەرى پەروەردەى سۆران باس بكەم بەڵام لەبەر نەبوونى دیموكراسى و ئازادى نەمدەتوانى هەستى خۆم لە هیچ رۆژنامەیەك دەربڕم چونكە دەمزانى ئەگەر بێتو هەر شتێك بنوسم ئەوا نان بڕدەكرێم بۆیە بە پێویستم زانى لەرێگاى سایتە بەرێزەكەى ئێوە وە ئەوەى لە ناخم دایە بدركێنم

محمد ێالح بەرێوەبەرى پەروەردەى سۆران بۆ ماوەى زیاتر لە دە ساڵە ئەو پۆستەى وەرگرتوە كەسێك تا ئاخۆ تا ئێستا كەسێكى شیاو تر نەبوو لەو شوێنى ئەو دابنێن تاكو ئیستا چەندین وەزیر گۆراوە وە چەندین ئەندام پەرلەمان گۆراوە هەتا لە دەڤەرى سۆران چەندین قایمقام پۆستى قایمقامیەتى سۆرانیان وەرگرتو گۆران كەچى ئەم بەرێوەبەرە بێ مستەوایە تاوەكو ئیستا هەر لە شوێنى خۆى ماوەتەوە چەندین جار بەرێوەبەرى گشتى پەروەردەى هەولێر هەوڵى داوە لە كارى لاببات بە بەڵگە گەندەڵیەكانى لە بەر دەست دابوە كەچى لە مەكتەب سیاسى پارتیەوە ئاگاداریان كردۆتەوە كە ئەمە خەتى سورە نابێت ئەم پۆستە دەست كارى بكرێت هەر جارێكیش كە وەزعى خراپ دەبێت هەوڵ دەدرێت لا بدرێت زوو خۆى دەگەێنێتە وەزیرى پەروەردەى پاكانەى لاى دەكات .

چەندین جار قایمقامى قەزاى سۆران و بەرپرسى لقى 10 پارتى هەولیان داوەلە كارى لا ببەن بۆ ئەم مەبەستە سەردانى پاكیزە تەلعەت و وەزیرى پەروەدەیان كردوە گەندەلیەكانى محمد ێالح یان پێنیشان داونبە بەڵاگە بەلام لە مەكتەبى سیاسى پاتیەوە ئاكادار كراونەتەوە كە محمد ێالح نوێنەرى مەكتەبى سەرۆكە لە دەڤەرى سۆران گۆرانى هەموو پۆستەكانى تر ئاسایى یە بەلام گۆرانى بەرێوەبەرى پەروەردەى سۆران خەتى سۆرە مەحالە,

سەرەراى ئەو هەموو دزیەى كە ئەو زاتە موبارەكە كردویەتى بەو هۆیەوە توانیویەتى چەندین خانوى بەنرخ و زەوى لە هەریر و شارى هەولێر بكرێت لە كارەكەى دا ,بارزان چیاتى و ئافرەت پەرست بەكار دەهێنێت هەر بارزانیەك كە بووبێتە مامۆستا لەو دەڤەرە بە ئارەزوو خۆى هەر چ قوتابخانەیەكى بوێت ئەوا لێ ى دادەمەزرێنێت هەركاتێك بیەوێت نقل بێت ئەوا نەقلى دەكرێت كەچى مامۆستایەكانى تر لە گوندەكانى سیدەكانى سەر سنور دادەنرێت بۆ ماوەى (6) ساڵ ناتوانن بە هێچ شێوەیەك داواى گواستنەوە بكەن وە هەروەها كار ئاسانى بۆ ئەو ئافرەتانە دەكات كە شۆخ و شەنگ و جوانن لیستى قوتابخانەكانیان لە پێش دادەنێت كە خۆیان هەڵى بژێرن چ قوتابخانەیەكیان دەوێت .

ئەم زاتە بێ رەوشتە بە ئاشكرا توانج و گالتە بە ئافرەتان دەكات هەروەها رۆژانە لەدواى كاتژمێر 12 بەرێوەبەرایەتى پەروەردە بەجێ دێلێت سەردانى ئەو ئافرەتانە دەكات كە لە كۆشكە تازەكەى نێوان سۆران و هەریر دروستى كردووە تەنها بۆ رابواردن و كات بەسەر بردنى خۆى هەتا شەو درەنگ لەوێ دەمێنێتەوە پاشان دەگەرێتەوە بۆ مالەكەى خۆى.

بۆیە داوا لە وەزیرى پەروەردە دەكەین هەرچى زووە لە بن دەسەڵاتى ئەو زاتە ناموبارەكە دەرمان بهێنن كەسێكى گونجاو بۆ ئەو شوێنە دابنێن بۆ ئەوەى خوێندن لەدەڤەرى سۆران لە وێرانى رزگارى بێت .هەروەها ئێمە وەكو خەلكى رەواندوز داوا دەكەین كە بەرێوەبەرایەتێكى سەربەخۆ بۆمان دروست بكەن و دابمەزرێنن. بۆ ئەوەى چى تر گاڵتە بە ماف و شەرەفى خەڵكى ناو چەكەمان نەكرێت.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە