مەسعود بەرزانی چەند سەرۆکی ئەمەریکای گۆریوە ؟

Tuesday, 09/07/2013, 12:00

1814 بینراوە






لە نوسینێکدا باسی ئەوەم کردوە گێلییە ئەگەر تەمەنی سەرۆکایەتی و دەسەڵاتی مەسعود بارزانی ،لە ساڵی ٢٠٠٥ وە بژمێردرێ ، هەر وەها خۆ هەڵخەڵەتاندنە بۆ رەوایەتی و شەرعیەت بگەرێی لە مێژووی پارتی وبنەماڵەی بەرزانیدا .وەك بەرێز دکتۆر ئەیوب بەرزانی لە کتێبێکدا باسی دەکات ، مەلا مستەفای باوکی مەسعود کە تاکو مرد هەر سەرۆکی پارتی بوو، کاری چەتەیی کردبوو کاتی خۆی و نامەیەکیشی بۆ بەریتانیەکان نوسی بوو کە گوایە ئەگەرئەمر بفەرموون ،ئەوە ئامادەیە خۆی فرێداتە ناوو ئاگرەوە ، بۆ پیشاندانی وەفاو پابەند بوونی بە بەڵێنەوە ،لە شوێنێکی تردا باسی ئەوە دەکات بەبەڵگەوە داوکاری پێشکەش بنکەی پۆلیس کردبوو بۆ ئەوەی وەك حەس حەس دایبمەزرێنن ،،ئەیوب بەرزانی بە بەڵگەوە مێژوو ئەگێرێتەوەو نوسەرە قەڵەم فرۆشەکانی پارتی ئێستا خەڵکی چەواشە دەکەن و بە رێبەری کوردایەتی و خاوەن فەلسەفەی تایبەتی بەگژاچونەوە ئاژماردی دەکەن ، گوایە رێبازی بارزانیزمی داهێناوە ، لە کاتێکدا نە خوێندەوار بوەودەست وخەتیشی وەك لە هەندێ نامەدا بینراوە ،لە دەست وخەتی مناڵێ دەچێ هێشتا دوو مانگی مابێ بچێ بۆ قوتابخانە .ئەو بەناو نوسەرانە ئەیانەوێ مێژوو بشێوێنن . هەر لەو نوسینەدا لە پەراوێزیدا خشتەیەکم کردوە کە تێیدا بەرواردی سەرۆکایەتی مەسعودم لەگەڵ سەرۆکایەتی وڵاتەیەگرتوەکاندا کردوەو بۆ ئەوەی پیشانی بدەم لەماوەی دەست بەکار بونییەوە وەك سەرۆکی پارتی دیموکرات لە ساڵی ١٩٧٩ وە چەند سەرۆکی ئەمەریکای گۆریوەو خۆشی وەك پاشا ماوەتەوە ،،ئەوەی یەك گەردیلە ،تەنها یەك گەردیلە ئاگایی هەبێ ،بۆی دەرئەکەوێ هەر پارتێ یان هەر رێكخراوێك دەمی کوتا لە دیموکراتی وباسی بنەماکانی دیموکراسی کرد و سکرتێری حزبەکەی یان رێكخراوەکە لە دوو خول زیاتر سەرۆکایەتی کرد ، ئیتر بۆی دەرئەکەوێ تاچەند و لە چ جۆرە دیموکراتێکن و کام سیستەمی دیموکراتی پەیرەودەکەن . وەك لەو خشتەیەدا دەرکەوتووە ، مەسعود هەر یەك لە سەرۆك جیمی کارتەر بەیەك خولی سەرۆکایەتی ، رۆناڵد ریگن بە دوو خولی سەرۆکایەتی ،جۆرج بوشی باوك بە یەك خولی سەرۆکایەتی ،بیل کلینتۆن بە دوو خولی سەرۆکایەتی ، جۆرج دەبل یوو بۆشی کور بە دوو خولی سەرۆکایەتی وباراك ئۆباماش بەدوو خولی سەرۆکایەتی گۆریوەو ئەگەر لێی بپرسن ئاخۆ چ باسە لەوانەیە بڵێ هێشتا خۆ شوێن دانیشتنم لەسەر کورسییەکە گەرم نەکردوە . خوا هەر خۆشی ئەزانێ خۆی یان یەکێ لە نەوەکانی چەند سەرۆکی تری ووڵاتەیەكگرتوەکانی ئەمەریکا ئەگۆرن . پارتی و بنەماڵە بە سوود وەرگرتن لە هەڵوێستێکی یەکێتی ،کە نەیان ویست لەبەر لەدەست نەدانی جەماوەرەکەیان لە سەرو بەندی راپەرینەکەی ١٩٩١دا چاش و بەعسی وپیاوخراپەکان بهێننە ریزەکانیانەوە ،،،بنکەی جەماوەری خۆی فرەوان کرد و بوە پارتێکی زەبەلاح کە ئەندام ولایەنگرانی و خانەوادەکانیشیان زۆربەی زۆری لە تەمەنی یاساییدا بوون و تونای دەنگدانیان هەبوو ، ئەم چاش و موستەشار و بەعسی و پیاوخراپانەی کە چوبونە رێزی پارتیەوەو لەگەڵ کردنی رادەبەدەری فێڵ و تەزویر و سەختەچێتی یە ،پارتیان کردە خاوەن رێژەیەك کە بتوانێ دەسەڵاتی رەهای هەبێ لە پەرلەمان ،، ئەم تێگەیشتنە سەقەتەی پارتی و بنەماڵە لە دیموکراتی ودەنگ هێنان بە کاری ساختەچێتی پارتی هەتا ئێستا هێشتۆتەوەو هەر ئەیهێڵێتەوە تاکو بواریان پێبدرێ . درێژ کردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی مەسعود ئەگەر بەربەستی گەل نەیەتەسەر رێی دوو بارەش دەبێتەوە ،تاکو بواری هەبێ ،ئەم جارە ئەگەر یەکێتی بۆ هەڵخەڵەتانی خەڵکی بەبیانوی لەبری گەراندنەوەی دەستورە ،کە لە نوکتەیەکی بێتام ئەچێ ، چونکە ئەو دەسەڵاتە مافیایانە نە گرنگی بەیاسا ئەدەن و نە بەدەستور ئەوەی لە بەرژەوەندی بنەماڵەکانیان بێ دەیکەن جا ئەگەر دەستور هەبێ یان نەبێ هیچ شتێ لە مەسەلەکە ناگۆرێ ، جارێکی تریش بە بیانویەکی ترماوەکەی درێژ دەکرێتەوە . ،، سینارێوی ئەم بنەماڵە تیرۆریستانە بەردەوامە . بەرای من دۆسییە گەورەی خیانەت وکورد کوشتن و گەندەڵی مەسعود و زۆر لە دەسەڵات دارانی ئەو حیزبە مافیایانە کۆبکرێتەوەو بدرێ بەدادگا و سەزابدرێن و لە بەندیخانە قایم بکرێن تا ووتەی کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو پراکتیزە بکرێ ،هەر چەند دڵنیام ئەگەر ئەوە بکرێ و بەند بکرێ لە بەندیخانەش ئەڵێ من سەرۆکی بەندیخانەم ولەوێش ئەیەوێ ببێت بە سەرۆك .ئەوەی خوارەوە لینکی ئەو نوسینەیە کە لە کوردستان پۆستدا بڵاوبۆتەوە .

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=cbaf77d6


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە