كەى پارتی لە گەندەڵییەكانی ڕۆژنامەى هەولێر دەپێچێتەوە؟

Wednesday, 26/12/2012, 12:00

1278 بینراوە



من ڕۆژنامەنووسێكم پتر لە 6 ساڵە لە ڕۆژنامەى هەولێر كاردەكەم، بەدرێژایی تەمەنی خۆم بە قەد ئێستا ڕاگەیاندنی پارتیم وەها بە لاواز نەبینیووە، كە كەسێك نەبێ خۆى بكاتە خاوەن بۆ ئەو واقعە تاڵەى كە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی پارتی تێدا دەژی بە تایبەتی ڕۆژنامەى هەولێر، كە مانگانە بە بەڵگەوە دەڵێم 5 دەفتەر دۆلار زیاتر لە پارەى رێكلام و داهات دەچێتە گیرفانی (جەواد قادر)ـی سەرنووسەرى براكەى سەرۆ قادر، كە زۆر بلیمەتن لە مەسەلەى بەهەدردانی بودجەى ئەو ڕۆژنامەیە بۆ گیرفانی خۆیان، لە كاتێكدا كە كەسانی بێ پشتی وەكو ئێمە تەنیا چاوەڕوانی مووچەی مانگانە دەكەین، ئەویش بە میزاجی سەرنووسەر كە هەرچی كەسوكارى خۆیە كردوویەتی بە فەرمانبەر، لەوانەش كوڕ و كچی سەرۆ قادر و ئامۆزاكانی و خوشكەكەى، كە هیچ پەیوەندی بە ڕۆژنامەوە نییە، بەڵام ئەمە لەوە دەچێت دیوەخانی ماڵی سەرۆ قادر بێت نەك ڕۆژنامە، كە پارەیەكی خەیالی لێ سەرف دەكرێت، لە كۆی نزیكەى 70 كارمەند تەنیا 10 كەس دەوام دەكات و بە نوێژی نیوەڕۆش ئارەق لە پرسگە دەخورێتەوەو كەسانی وەك كوڕی (ئازا حەسیب قەرەداغی) و كوڕی سەرۆ قادر، بە ژیانی خۆیان چاویان بە رۆژنامە ناكەوێ مانگانەش دوو ئەوەندەى كارمەندانی دیكەى وەردەگرن.
بۆ دۆزینەوەى گەندەڵییەكانی خۆى جەواد قادر، وێنەى ئەندامانی مەكتەبی راگەیاندن دەخاتە لاپەڕەى یەك وەك ماستاو كردن، جگە لەوەى كە 3 ئۆتۆمبێلی لەسەر بودجەى رۆژنامە كڕیووەو 3 شوفێر و 3 سكرتێرى هەیە، ئەمەیە عەدالەتی كۆمەڵایەتی و وەفا بۆ خوێنی شەهیدان.
نازانم بۆچی پارتی و مەحمود محەمەدی بەرپرسی مەكتەبی ناوەندی راگەیاندن بێدەنگن، خۆزگە دەخوازم لێژنەیەك پێكبێت یەك یەك قسەى كارمەندان وەرگرێت مووچەش لەگەڵ ئامادەبووانی رۆژنامەكە بەراورد بكات، ئەوكات دەردەكەوێت جەواد قادر و پێشڕەو قادر چ تاوانێكیان ئەنجامداوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە