نا مه یه كی كراوه بۆ مامۆستا فه رها د پیر باڵ....

Thursday, 03/03/2011, 12:00

1364 بینراوە


سه ره تا سڵاوێكی گه رم مامۆستای به ڕێز....

ببووره له وانه یه كه مێك نامه كه م دره نگ بۆتان نووسی ئه ویش زیاتر مه به ستم ئه وه بوو كه كاتی زیاتر بده م به ئێوه ی ڕۆشنیر تاكو كه مێك هۆشتان بێته وه وهیچ نه بێت باكگراونده ڕه شه كه ی خۆتانی پێ سپی بكه نه وه...لێ مه خابن كاتیش سوودی نه بوو له گه ڵتان...

هه ڵبه ت ئێمه ئاگاداری هاتنتان نه بووین بۆ سلێمانی و دواتر به شداری خۆپیشاندان بكه یت له گه ڵمان...كه ئه مه ش خۆی جێگه پرسیاره مه به ستی به شداری كردنی تۆ به ئیعازی چ لایه نێكی سیاسی بووه كه دواتر ده ركه وت له رێگه ی میدیا زه رده كانه وه ما هیه تی به ڕێزتان چی بووه له سه ر خۆپیشاندانه كان...هه ر چه نده سه ره تا وه ك كارێكی مرۆیی پێمان ناخۆش بوو كه رێگه نه درا به شدار بیت له خۆپیشاندانه كه ی سلێمانی...به ڵام دواتر كه هه ڵوێسته قێزه ونه كه تمان بینی هه ستم كرد زۆر خاترت گیرابوو له لایه ن خۆپیسانده ره سه ر به رزه كانه وه...

من زیا تر پێم خۆشه ئه و په نده كوردیه ت بیر بێنمه وه كه ده ڵێت (چی بچێنی هه ر ئه وه ش ده دوریته وه)بینیمانیت چۆ ن له شا شه زه رده كه ی ده سه ڵاته وه هێرشت كرده سه ر گه نجانی شاری سلێمانی و وتت ئه و تاقمه ئه گه ر ده سه لات بگرنه ده ست زۆر خه ته رن هه ر وه ك ئێمه شه ڕی ده سه ڵات گرتنه ده ستمان هه بێت، ئه مه ش خۆی له خۆیدا بوختانه و تێنه گه یشتنی نا عه قڵانیته بۆ چینی گه نج چونكه له هیچ بستێكی ئه م زه مینه گه نجان وه كو ئێوه ی پیر و په ك كه وته عه وداڵی كورسی ده سه ڵات نین! سه ره تا كه وتیته گله یی له گه نجانی سلێمانی و كه ده بوایه پێش ئه مه گله ییت له هه ڵوێسته نا ڕۆشنبیریه كه ی خۆت بكردایه كه بویته ڕیكلام وكه مپین كردن بۆ سه رۆكێك كه به ده بابه و هێزی بێگا نه و دوژمن شا ره كه ی تۆی داگیر كردو ئێسته ش حوكمدارێتی. هه رچه نده ویستی به هه مان شێوه ببێته حوكمڕ‌‌‌انی سلێمانیش به ڵام ئه وه ئێمه بووین ڕێگامان نه دا بمانخه نه ناو بازنه ی 31 ئا به وه. چونكه پاشخانی ئه م شاره قه ت ڕێگه ی به ده سه ڵاتێك نه داوه له رێگه ی ده بابه كانی حزبی به عسه وه بێت و بشبێته كوێخا و موقه ده س به سه رمانه وه...

كاتێك له رێگه ی رۆزنامه و ماڵپه ره ئه له كترۆنیه كانه وه هۆشداری ده درا به خه ڵكی كه تا ئا گاداری ده نگیان بن كه چه ند بایه خی هه یه له سه ر دروست كردنی سیسته می سیاسی له كوردستان تاكو سیسته مێكی تۆتالیتاری و ئیستپدادی له كوردستان كه پێده چێت فاشیه ت كۆرپه له ی ماندو بوون و قوربانیه كانی ئه و گه له بێت كه بۆ ئازادی گه وره ترین ڕوباری خوێنی دابێت له مێژووی مرڤایه تیدا ...

ئا له م كاته ناسكه دا نوسه رێكی مورته زه قه و مامۆستایه كی وه ك به ڕێزتان له سه ر شاشه زه رده كه ی 31 ئابه وه به شان و باڵی ئه و سه رۆكه دا هه ڵتدا كه به میراتی بۆی ماوه ته وه..بۆیه ئیتر وه ك په رچه كردارێك وازمان له خوێندنه وه ی ووشه بێ ناوه رۆكه كانی ئێوه وه هێناو و باش بزانه تاكو ئیمه مابین ده ست بۆ په ڕاوێك نابه ین كه ناوی تۆی لێ نوسرابێت...!
سه رۆكێك كه خاوه نی گه وره ترین داستانی خیانه ت بێت له مێژووی مرڤایه تیدا كه 31 ئابی 1996 و ئه م جاره ش داستانی 17 شوباتی 2011 بۆ خۆی تۆ مار كرد...جا نازانم چی وای لێكردی ببیته كه وا سوری دیوه خانی ئه م سه رۆكه !
نازانم به هانه ت چی یه خۆ ئه گه ر له هه ولێریش نه بوبیت ئه وا له زۆر كه ناڵه لۆكاڵی و جیهانیه كانه وه ئه م هه واڵه بڵاو كرایه وه و بووه جێگه ی سه رنج و تێرامانی زۆربه ی ئا زادی خوازانی جیهان تۆ بڵێیت ئه و ماوه یه به نجی عه قڵیان كردبیت !

زۆرن ئه و گه نجا نه ی له و سه رده مه دا سه ری خۆیان به یه كجاری هه ڵگرت و سوێندیان خوارد واز له كوردایه تی و سیاسه تیش بێنن تاكو ئه و بنه ماڵه یه حوكمدار و فه رمان ڕه وای كوردستان بن....

تۆ كاتێك ده ڵێیت گه نجێتی خۆمم له سلێمانی به سه ر بردوه و ڕێزمان بۆ خێزانه جوامێره كه ت كه ده ڵێیت خه ڵكی سلێمانی یه و منداڵه كانت زیاتر خۆیان به خه ڵكی سلێمانی ده زانن...هه ڵبه ت ئه مه ش لا یه نێكی تری لاوازی په یوه ندیه كۆمه ڵایه تیه كانی به ڕێزتانه، هه ر چه ند بۆ من ئه وه نده ی گرنگه تۆ چیت ئه وه نده گرنگ نیه خه لكی كوێیت! به ڵام هه ڵبه ت منداڵه كانیشت گیریان خواردوه به ده سته وه و وه ك په رچه كردارێك لا داخی باوكیان خۆیان به خه ڵكی شاره كه ی دایكیان بزانن.....


باشه تۆ كاتێك ده ڵێیت گه نجێتی خۆت له ناو ئێمه له سلێمانی بردۆته سه ر ئه ی كوا ئه و شه ها مه ته ،كاتێك شه قامه كانی ئه و شاره به ده ستی ئه و سه رۆكه ی كه تۆ كه مپینت بۆ كرد سور بووه به خوێن كه هیچ كه س له و ته قه كه رانه گومانم نیه قه ت فیشه كێكی به ئا سما نی دوژمنانی گه له كه ماندا ته قاندبێت ، به ڵام له ئا ستی ئێمه بوونه فس فس پاله وان!...

باشه خۆ تۆ ئه م هه واڵانه ت زانی ئه ی بۆ چی به دێڕێكی نوسین هیج نه بێت هه ڵوێست پیشان نه دا...چ كارت به وه بوو بێیته سلێمانی ...ئێمه كاتێك بینیمان شه هیدی قه ڵه م كاكه زه رده شت خه ڵتانی خوێن كرا نه هاتین بێن به ره و هه ولێر بزانین چی بووه یه كسه ر له شاری سلێمانی هه ڵوێسته جوامێرانه كه ی خۆمان ده بڕی نازانم تۆ ئه گه ر ده سه ڵاتی زه رد بۆ كاری جاسوسی پێشنیاری تۆیان نه كردبێت كارت چی بوو به سلێمانی...ئه توانی له زانكۆی سه لا حه دین یان له باخی شارله هه ولێر خه مه كانی خه ڵكه جوامێره كانی ئه وشاره ت به ئێمه ی سلێمانی بگه یه نایه كه ئه و كاته ئێمه ش چاوپۆشیمان له هه ڵه كانی پێشووت ده كردو ده بویته وه به به شێك له ئیمه.....

ئه مه له كاتێكدا چه ندین ئه ندام په رله مان له وڵاتانی ئه ورپاوه نا مه ناڕه زاییه كه ی خۆیان بۆ سه رای ئازادی نارد له سلێمانی .كه چی تۆ ده ڵێیت ویستوومه بچم له نزیكه وه با بزانم ئه مانه چین! بۆ دیاره تۆ ئاگات له گه نج نه ماوه ئه وه نده به شان وباڵی سه رۆكدا روانیوته...ئێمه 18 ساڵه به نوسین به نامه به ناڕه زایی سه ر شه قام داوا ده كه ین، به سه دزی و تاڵانی ونا عه داله تی و هینانی سوپای دوژمن بۆ سه ر خاكی خۆمان و كردنه وه ی بنكه و باره گای میتی توركی و ئیتلاعاتی ئێرانی له شاره كانی كوردستان .به سه ئیتر تیرۆری عه قڵی و كه لتوری وجه سته یی و به كه لتور كردنی فه سادی ئیداری وئه خلاقی...به سه به پیرۆز كردن و شكۆمه ندی خۆتان و به بچوك كردن و سووك سه یر كردنی كۆمه ڵگا...به سه ده سه ڵاتی پشتا وپشت ...

كه چی بۆ ئه م هه موو پرسیاره سه رۆك به رزانی دێت و مژده ی ئه وه مان پێده دات كه یه كێك له نه وه كانی كه كوڕی مه سروری ده زگا تیرۆره كه یه و ته مه نی ته نها 7 ساڵه به گوێماندا دده دات كه ئه و واز له شاری كه ركوك ناهێنێت...ئه مه ئه وپه ڕی به كه م سه یر كردنی عامی كۆمه ڵگای كوردی یه وگا ڵته كردنیشه به خه ڵكی كه ركوك كه ده ڵێت چاوه روانی منداڵێكی 7 ساڵ بكه ن به ڵكو ئه و به ڵێنی داوه واز له و شاوره نه هێنێت !

تۆ كاتێك دێیت و پێمان ده ڵێیت ئه گه ر ئه و تاقمه ده سه ڵات بگرنه ده ست زۆر خه ته رن! هه رچه نده كێشه ی ئێمه كێشه ی ده سه ڵات گرته ده ست نییه و كێشه ی نا دادپه روه ری یه له كوردستاندا...به ڵام سوێندت ئه ده م به و سه رۆكه جا مانه سوره ت، ئێمه ین خه ته رین یان خێزانی به رزانی! كه هیچ بریارێك له كوردستان بێ ئا گاداری و بێ ره زامه ندی یه ك به یه كی ئه ندامانی ئه و بنه ماڵه یه له هه رێمی زه ردا ناتوانرێت نه باس بكرێت و نه بكرێت.....

ئێسته ش نه چووه بچێت خۆ پیشاندان هه ولێر ی شكۆ مه ند ده گرێته وه و قۆڵی جوامێرانه تی لێ هه ڵماڵه.....بچۆ سه ردانێكی گه ڕكه هه ژار نشینه كانی شاری هه ولێر بكه و ئنجا بزانه ئه م جامانه سوورانه چیان به شاری هۆلاكۆ به زێن كردووه......ئه وه ی هۆلاكۆ نه یتوانی به م شاره ی بكات هه نووكه سه رانه جامانه سوور كردیان.....

هه ولێریه كان له ئێمه ی سلێمانی زیاتر بێزارن هه موو باش ده زانین و ئاگادارین، ئه وان هیج كاتێك ڕۆژه ڕه شه كه ی 31 ئابیان بیر نا چێته وه كه چۆن ده بابه كانی حزبی به عس په رله مانی كوردستانی داگیر كرد به هاوكاری سوپا زه رده كه مه سعود به رزانی...

هیوادارم به م نا مه یه هۆشێكت بێته وه بیرت و ئێمه ش ده ست خۆشیت لێ ده كه ین ین.......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە