ئیحسان فەتاحیان: دەوڵەتانی دیكتاتۆر دەترسن بۆیە دەكوژن، لە بەرئەوەی لاوازن ، مەزنیش منم

Thursday, 12/11/2009, 12:00

1926 بینراوە


ئەمە قسەی ئیحسان فەتاحیانە بەرلەوەی لە سیدارە بدرێ، كاتێ لەسێدارەش درا رێی نەدا كە سەپەی ئیعدام لە ژێر پێ دەرهێنن خۆی چالاكی ئاسا، سەپەی لە ژێر پێی خۆی فڕێ دا، رێێ بە جەلادەكانی نەدا كە لە سێدارەی بدەن.
لاوی كورد ئیحسان فەتاحیان وێرای هەموو نارەزاییەكان بەرەبەیانی 11 ی ئەم مانگە لە سێدارە درا.
فەتاحیان لە 8 ی ئەم مانگەوە لەو كاتەوەی زانی كە سێدارەی دەدەن، دەستی بە مانگرتن لە خواردن دەكات. بەرلەوەی لە سێدارەش بدرێ نامەیەكی لە دوای خۆی بەجێهشت و ئاراستەی ڕای گشتی جیهانی كرد و ووتبوی ئەو لە مردن ناترسێ و هەموو مردنێكیش ئاماژەیە بەژیانێكی تر و بە مردنیشی گەلی كورد لە ناو ناچێ.
ئیحسان فەتاحیان بەر لەوەی لە سێدارە بدرێ قسەی دوایی كردو قسەكانی ‌جەلادەكانی سەرسوڕما كرد، ئیحسان ووتی، دەوڵەتانی دیكتاتۆر دەترسن بۆیە دەكوژن، لە بەرئەوەی لاوازن ، مەزنیش منم.
ئەو پرۆسەیەی بە گرتن دەستی پێكرد و بە سێدارەدانی كۆتایی هات، نارەوا، ناحقوقی و پیلانگێریانە بوو. لە دانیشتنی دۆزەكەدا، هیچ كاتێك مۆڵەتی پێنەدراوە كە خۆی بپارێزێ. دادگای شاری سنە نەك سزاكەی كەم نەكردەوە؛ بەڵكو دوای ئیستیئناف كە دەبێ هەموو كاتێك سزاكە كەم بكرێتەوە؛ بەلام سزاكەی گۆڕا بە مردن. یەك لە دادستانەكانی سنە بابایی نامەیەك دەداتە باوكی فەتاحیان و داوای لێدەكات كە ڕادەستی كاربەدەستانی گرتوخانەكەی بكات. لە نامەكەدا فەرمانی سیدارەدانی كۆڕكەی تێدایە بە دەستی باوكی دەینێرنە زیندانی سنە. باوكی پێی وادەبێ كە لە نامەكەدا هاتووە كە دەیانەوێ سزاكە راگرن، بەڵام ئەو نازانێ كە لە نامەكەدا فەرمانی سێدارەی كوڕكەی تێدایە.
ئیحسان فەتاحیان هەروەك لە نامەكەیدا نوسیبوی خوین ساردانە پێشوازی لە مردنەكەی دەكا. مۆڵەت نادا بە جەلادەكانی سپەی ئیعدام لە ژێر پێ دەرهێن و خۆی چالاكی ئاسا سپەی ئیعدام فڕی دەدا.
محەمەد موستەفایی پارێزەری ئێحسان فەتاحیان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەرچەندە پێشتر راگەیەندرابوو جێبەجێكردنی بڕیارەكە دواخراوە، بەڵام ئێحسان لەسێدارە درا. پێشتر چەندین رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستانی و جیهانی داوایان لە سەرۆكی دەسەڵاتی دادی ئێران كردبوو سزای لە سێدارەدانی ئێحسان فەتاحیان ڕابگرێت؛ بەڵام ئەو بەرپرسەی ئێران هیچ وەڵامێكی بە داخوازییەكان نەدایەوە.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2008 یش دا لەدوای چین ئێرانی خستە پلەی دووەمی ریزبەنی ئەو وڵاتانەی كە زۆرترین حاڵەتی لە سێدارەكانیان تێدا ئەنجامدراوە، كە لایەنی كەم 346 كەسی لەسێدراە داوە.
تا ئێستا لایەنی كەم 10 كەسی تر لە زیندانەكانی ئێراندا بە تۆمەتی ئەندام بوون لە رێكخراو و پارتە سیاسییەكانی كوردستان دەستگیر و سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە