بەرهەم ساڵح پرۆژەكانى نێچیرەڤان دەكاتە هى خۆى

Saturday, 28/11/2009, 12:00

1448 بینراوە


سه‌رجاوه‌یه‌ک به‌ کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، که‌ دوابەدواى وەرگرتنى پۆستى سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى كوردستان لە لایەن بەرهەم ساڵح، ئێستا ناوبراو ئەو پڕۆژانەى كە لەسەردەمى كابینەى 5 دا كراون، جەنابیان بە ناوى خۆی دەیكات.
سەرچاوەیەكه‌،که‌ که‌سایه‌تییه‌کی نزیكه‌ لە كاروبارەكانى حكومەت، پێی ڕایگه‌یاندین: "ئێستا بەرهەم ساڵح كە دەزانێت لە ماوەى سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیرانیدا سەركەوتوو نابێت، ناچار پەناى بۆ بە ناوكردنى ئەو پڕۆژانە بردووە كە نێچیرەڤان بارزانى لە كابینەى پێنجەمى حكومەتى هەرێمدا بناغەى بۆ داناوە"، سەرچاوەكە لە درێژەى قسەكانیدا ئەوەى ئاشكرا كرد، كە لە لایەن نێچیرەڤان بارزانیەوە 200 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانكردنەوەى سنوورى گەرمیان دابینكردووە، بەڵام ئێستا هەمان پڕۆژە بەرهەم ساڵح بە ناوى خۆیەوە دەیكات، ئەوەى كە ماوە بڵێین ئەوەیە سیاسەتى بەرهەم ساڵح و كابینەى شەشەمى حكومەتى هەرێمى كوردستان تەنها كارى سەرەكییان ئەوەیە لیستى (گۆڕان) لەكەدار بكەن و لەو پێناوەدا جوانیەك بە خۆیان ببەخشن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە