پارتى پەلامارى كۆمیتەى هەلەبجەى یەكیتى دا...!!!

Friday, 10/09/2010, 12:00

797 بینراوە




ئیوارەى پینج شەمە 9/9 پاش دروستبونى دەمەقاڵە لەنێوان چەند پارتیەك و پێشمەرگەیەكى كۆمیتەى هەڵەبجەى یەكێتى و جوێندانى پیشمەرگە یەكیتیەكە بە گۆڕى بەرزانى پارتیەكان هێرشیان كردە سەر كۆمیتەى هەڵەبجەو پیشمەرگەیەكى كۆمیتەیان دایە بەر چەقۆو بەسەختى برینداریانكرد. پاش دروستبونى تەقە یەكێك لەپارتیەكان كە كوڕى سەید بەهادینى ئیمامییە بریندار دەبێت بە فیشەكى كارگێڕى كۆمیتەى هەڵەبجە كە مفەوەزى ئاسایشى شارەزوورە بەناوى (یادگار على عبدالكریم) پاش تەداخلكردنى هێزەكانى پۆلیس و ئاسایش كێشەكە بەشیوەیەكى كاتى كۆنتڕوڵكراوە. بەڵام كێشە لەناو یەكیتیەكاندا دروستبوەو بەڕیوەبەرى ئاسایشى شارەزوور بڕیارى دەستگیركردنى(یادگار على عبدالكریم) دەركردوە كەمفەوەزى ئاسایشى شارەزوورە بەڵام ناوبراو خۆى بەدەستەوە نەداوەو بڕیارى بەڕیوەبەرى گشتى ئاسایشى شارەزوورى شكاندوەو میلى لەو پۆلیس و ئاسایشانە هێناوەتەوە كە ویستویانە دەستگیرى بكەن لەگەڵ دەستكەوتنى زانیارى زیاترو سەرەئەنجامى كێشەكە بۆ خوێنەرانى بەڕێزى كوردستان پۆست بڵاو دەكەینەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە