کۆمەڵەی خوێندکاران یان دەڵاڵی لیستی دزەکان و حیکەی لگاوچی.؟

Monday, 13/07/2009, 12:00

2125 بینراوە


کۆمەڵەی بەناو خوێندکاران کە لەوەتەی دروست بوە لەجیاتی ئەوەی داکۆکی لەمافی خویندکاران بکات داوا ڕەواکانیان بگەیەنێتە سەروی خۆی بەڵام لەکاتی دروست بونیەوە تا ئەم ساتە وەختە نەمان بینی یان نەمان خوێندەوە کارێکی باشی کردبێت کە لە لایەن خوێنداکارانەوە جێگای دەستخۆشی بێت. لەکاتی مانگرتنی خوێندکاران لە زانکۆو لە خوێندنگە ئاماده‌یی و ناوەندیەکاندا بۆ داواکاردنی مافەڕەواکانیان و ئیهانەو سوکایەتی پێکردنیان لەلایەن چەتەکانی بەناو ئاسایشی سلێمانیەوە وەك ئەو سوکایەتی ئیهانەیەی بە قوتابیانی بەشی کۆمپیوتەری زانکۆی سلێمانی کرا و چەتەکانی ئاسایش خوێنداکارە کچەکانیان بە قژ ڕادەکێشاو دەیان جنێوی ساردو سوکیان بە خوێندکارەکان دەدا. ئەوە سەرەڕای ئەوەی ئەو چەتانەی ئاسایشی سلێمانی دەیان خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەشە جیاجیاکانی زانکۆو پەیمانگاو ئامادەییەکانیان سەرکوت دەکرد کەچی ئەم کۆمەڵە دەڵاڵەی ناویان لەخۆیان ناوە خوێندکاران بچوکترین هەڵوێستیان نەبو. سەرەڕای ئەوەش هەر ئەندامی هەمان کۆمەڵەی دەڵاڵان دەبونە ئاژاوەگێڕ لەناو خوێندکارە مانگرتوەکاندا و چونکە خوێندکاران و قوتابیان کە مانگرتن و خۆپیشاندانیان دەکرد هەوڵیان دەدا بە شێوازێکی شارستانی و هێمنانە خۆپیشاندانەکان بکەن و داوای مافە ڕەواکانیان لەدەسەڵات بکەن. بۆیە هێزەسەرکوتگەرەکان یان چەتەکانی ئاسایشی سلێمانی بۆئەوەی وەسیلەیەکی تاوانبارکردنیان دەست بکەوێت هەندێك لەو دەڵاڵانەی بەناو خوێندکارانیان دەخزاندە ناو قوتابیە مانگرتوەکان تا کاری ناشارستانی بەدەر لە یاسا ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی بۆیان ببێتە وەسیلەیەك بۆ پەلاماردانی قوتابیە مانگرتوەکان و لەژێر ئەو پەردەو بیانوە دروست کراوەدا مانگرتنەکە کۆتایی پێبێنن چونکە لەڕاستیدا ئەم کۆمەڵەی بەناو خوێندکارانە کە سەرۆکە هەرە بەناو دیموکرات خوازەکەیان حیکەی لگاو چیە جگە لەتێکدان و درۆو دەسەلەسەو بەراوەژو کردنەوەی راستی چیدی لەهەگبەدا نیە ئیتر دەبێت چاوەڕێی چ خێرێك لەو کۆمەڵەیە بکرێت کەلەژێر دەستی لگاو چیەکی وەك حیکەدا کە هەمیشە خەیاڵی لای تاج و لەنگەربوە پەروەردە بوبن.؟ ئێستاش هەر بەخەیاڵی جارانەوە هەر هەودای تاج و لەنگەر گرتنە لە پەنای مامەی و بودجەی دزراودا بۆ ئەوەی تاهەیە شاهانە بژی .

ئەوه‌تا لەم چەند ڕۆژەدا کۆمەڵەی دەڵاڵەکان شێوازێکی نوێی تەفرەدانی خوێنکاران و لاوانیان هێناوەتە ئاراوە بەوەی دوو سێ سێ لەلایەن کابرای لگاو چیەوە پێیان وتراوە هەرکەس بتوانێ ژمارەی 150 گەنجو لاو کۆبکاتەوە و ڕازیان بکات کە لەکەناڵەکانی تەلەفیزۆنەوە چاوپێکەوتن بکەن و بڵێن(ئێمە سەر بە لیستی گۆڕانبوین وسەر بەگردەکە بوین بەڵام ئێستا پەشیمان بوینەتەوە چونکە لیستی گۆڕان جگە لەدرۆو دەلەسە هیچی پێنیە بۆ خەڵکی کوردستان) هەریەك لەوکەسانەی بتوانێت ئەوەبکات سەیارەیەکی وەنەوشەو دەفتەرێک دۆلارو دەمانچەیەکی وەك هەدیە دەدەینێ .. بۆیە ماوەیەکە کۆمەڵەی دەڵالەکان کەوتونە خۆیان بۆ ئەو مەبەستە بەڵام کەسی وایان پێ تەفرە نادرێت . دەك بە ئاغای لگاوچیتانەوە داوەشێن و ڕیسوابن ئەی کۆمەڵەی دەڵاڵان. خۆ ئاغاکەتان هەمیشە بەموناسەبەو بێ موناسەبە لەگەڵ حەمە کوێری مەلاقادر ئیدعای ئەوەدەکەن کە لیستەکەتان زیاتر لە 70% دەنگەکان دێنن ئەگەر وایە ئەم سەیارەی وەنەوشەو دەمانچەو دۆلارە بۆ ئەبەشنەوە بۆ هەڵی ناگرن بۆ خۆتان...؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە