شەهید كردنی زەردەشت و سەرەتای دواین ئاشبەتاڵە

Wednesday, 14/07/2010, 12:00

1756 بینراوە


بارزانی و حیزبەكەی ساڵانێكە خۆڵ لە چاوی خەڵك دەكەن ،سەرۆكایەتی نیشتیمان و هاونیشتیمانیان لەسەر بنەمای چەواشەكردن دەكەن ، ئەوەندەیان درۆ كردووە تا ئەو ڕاددەیەی ووشەیەك ڕاستی یان پێ ناگووترێت ، موزایەدەكردن بە خەباتێك كەنەیان كردووە و مل هوری و جاسووسی یان بەمیرات لەباوكیانەوە بۆ ماوەتەوە ئەمرۆ بازاری موزایدەیان گەرمە و ئەم هەموو جاسووسی یەیان بەخەبات بەخەڵكی بێ ئاگا دەفرۆشنەوە ، من رێزم هەیە بۆ شەهیدانی سەنگەری كوردایەتی و شانازیشیان پێوە دەكەم ، چونكە خۆم خاوەنی شەهیدی سەنگەری قارەمانێتی دژ بەبەعسم ، و شەهیدەكەی من پێشمەرگەیەكی پارتی بووە ، بەڵام سەرچاوەی شۆرش و سەركردایەتی یەكەی لەهەموو سەردەمێكدا ئەو ڕێوی یەبووە لەكەوڵی شێردا خۆی نیشانداوە ، من بەفیڕۆ چوونی خوێنی شەهیدان و لەدەست چوون ولەناوچوونی ئەوەی پێ ی دەگوترێت ئازادی و یەكسانی لەسەركردایەتی مسعود و خیانەتەكانی دادەبینمەوە ، كەچی ئەو كاتەی دڵسۆزانی نیشتیمان و كەسانی ڕۆشنبیر دەیانەوێت بەرچاوڕوونی یەك بەو جەماوەرەستەم دیدەیە بدەنٍ ، سەرۆكی خیانەتكار و كاسەلێسەكانی بەدەستی خیانەت و دەرەكی یان لەقەڵەم دەدەن ئەمە لەكاتێكدا گەر یەك تۆز جەنابی سەرۆك بگوشیت جۆگەلەی خیانەتی لێ دەچۆڕێت، خیانەتەكانی سەرۆك زۆرن و زۆریشیان لەبارەوە گووتراوە بۆیە نامەوێت جارێكی تر بكەوینە هەژمار كردنیان، جارێ ئەوەندەیەك بەسە كەلەژێر ناو و نیشانی (بنەماڵەی بارزانی شۆرش گێرن یان خۆپارێز) لە نووسینێكی پێشتردا باسمان كردووە ، سەرۆك بارزانی ئەو بەناو سەر كردە دلسۆزەی گەلە كە جاش پاڵەوانەكانی شەری ناوخۆ باسی لێوە دەكەن گوایە بۆ كوژرانی گەنجانی بەشدار بووی شەڕی ناخۆ گریاوە ئیتر گەنجی كوژراو لەهەر لایەنێكی شەڕكەر بووبێت ، وەكو گەل ئەم شەڕەی بە زۆر پێ كردووبێت ، ئەرێ پێتان سەیر نی یە كەسێك خۆی شەرێك هەڵبگیر سێنێت و زیادتر لە 2000 لاوی كورد لەماوەی دووساڵ و هەندێك دا بەكوشتن بدات و دەیان كەس شوێن بزر بكات كەچی بۆیان بگری ، ئەمە سەركردەیەكی دڵسۆزە یان چەواشەكارێكی بەتوانایە، بارزانی لەهەموو روویەكەوە بێ توانایە كەچی لە چەواشەكردندا لە وێنەی نی یە چونكە وەكو دەڵێن ئەوەی لە مشك بێت جەواڵ دەدڕێت ، سەرۆك پۆستاڵی بەعس دەكاتەوە بەهەولێردا و سوپای تورك ئەم دیوی سنورەكانی كوردوستان دەكات و بۆ ئەو لاوانەش شیوەن دەگێرێت كە ئەم سووپانەگریسانە و چەكدارەكانی گیانیان لێ دەسێننەوە، سەرۆكە عاتفیەكەی ئێمە راست وەكو ئیزرائیل خۆی نیشان دەدات كە فەرمانی ئیلاهی پێدراوە بۆ كێشانی گیانی پیاو چاكان ، ئەم سەرۆكە نەك گیانی گەنج بەڵكو گیانی خۆ بەكورد زانینیشی لە دڵی زیندووەكاندا نیوە مردوو كردووە ، تەنها تروسكەیەك بۆ خۆبەكورد زانین مابێت لە وەدایە دەبینرێتەوە مسعود بەچاوی جاشێكی ئەنفالچی سەردەمی هەشتاكان تەماشادەكرێت، گەر بپرسین بریاردان لەسەركوشتنی خەڵكی بۆ ؟ وەڵامەكەی ڕوونە چونكە ئەو كاتەی مرۆڤ دەگاتە ئەو بروایەی لەهەموو روویەكەوە ئیفلاسی كردووە ئیتر دەمارگیر دەبێت و بەرگی مرۆڤایەتی لێ دادەماڵێت و دەبێتە دڕندەیەك هیچ مانایەك بۆ بەهای مرۆڤ و مرۆڤایەتی ناهێڵێتەوە، هەر ئەمەش نهێنی شەهید كردنی لاوانی ئەم نیشتیمانەیە ، بارزانی گەر خۆی بەبچوك نەدیتبایە لە ئاستی ئەو مانشێتەی سەرۆ زەردەشت كە نووسیبووی (من عاشقی كچەكەی سەرۆكم) ئەوا بڕیاری شەهید كردنی سەرۆی نەدەدا.گەنجێكی پاك و بێگەرد عاشقی كچی خائنێك بێت ، واتە شەهید كردنی سەرۆ خۆبەكەم زانین و هەست كردن بە كەمی خودی جەنابی سەرۆك بوو .
ئاخۆ سەرۆك بۆ خوێن ڕشتنی شەهید (زەردەشت) یش دەگری ؟ لەوانەیە كێ دەزانێت كەناگری، ، ئەم جارەیان كەدەزانێت بەتەواوی ڕیسوا بووە و دەستە چەپەڵەكانی و چەواشەكاری یەكانی بۆ جەماوەر ئاشكرا بووە ، جامی ناڕەزایی یەكانی خەڵك لێ ی دەڕژێت هەر زۆر بەڕاستی دەگری ، بۆ زەردەشت نا بەڵكو بۆ ئەو زەنگە مەترسیدارەی جەماوەر كەپێ ی دەڵێت جەنابی سەرۆك شەهید كردنی زەردەشت سەرەتای دواین ئاشبەتاڵ و كۆتایی دەسەڵاتی بنەماڵەیی تانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە