دیسان حەمەسوارعەزیز ڕەخنەی گرت....

Thursday, 25/02/2010, 12:00

1725 بینراوە


سەرەتا بەوە دەست پێدەكەم ئەگەر دەتەوێت ببیت بە مەوزوع ولەناو كۆڕی ڕۆژنامەنووسان ئیشارەتت پێبكرێ خەیاڵ مەكە بەوجۆرە نوسینانە ببیتە باس و خواس. با لەنووسینەكانتا دوو خەلەلت پێبڵێم.: یەكەمیان ستایشی حكومەت دەكەیت و بەشان و باڵایا هەڵدەدەیت لە كاتێكدا كە زۆرینەی هاوڵاتیان گازندە لە جكومەت دەكەن بەهۆی خراپی كارو بارو گەندەڵیەوە،، دووەم لاوازی لەنووسینەكانتا نابیتە جێی سەرنجی خوێنەران جا تكایەكی برایانەم لێ وەرگرە چاوێك بە نوسینەكانتا بخشێنەوە.
لەژمارە 5106 ی ڕۆژی دووشەمەی ڕێكەوتی 22\22\2010 لەرۆژنامەی كوردستانی نوێ كە لە دوانزە لاپەڕە پێك هاتوە تەنیا ڕیكلام بۆ لیستەكەیانە و قسەی زەردو سەوز نەبێ بابەتێك نابینی بۆخوێندنەوە بشێت، ئیشتیهایەكت كردوە و نوسینێكت بڵاوكردۆتەوە لەژێرناونیشانی (ئەمایان لەچی و ئەوەیان لەچی) كە ڕەخنەت لەبزووتنەوەی گۆڕان گرتوە، گلەیی لەوەناكەم كە بۆ ڕەخنە لە گۆڕان دەگری، گۆڕانیش وەكو هەموو ئەم حیزبانەی كوردستان قابیلی هەڵەیەو هەڵەشی كردوە و هەڵەش دەكات، هەموو شتێكی نوقسان و نابەجێ لەم ووڵاتەدا پێویستە ڕەخنەی لێبگری بۆ نمونە وەك ئەم نووسینەی بەڕێزت كە دڵنیام بەهەزار ناری عەلی بۆیان دابەزاندویت.
لەبەشێكی نووسینەكەتدا نووسیوتە كە گۆڕان دەڵین مام جەلال كاندید ناكەنەوە بۆ سەرۆكایەتی كۆمار و نوسیوتە ساڵح موتڵەگ نوێنەری گۆڕانەو كاندیدی دەكەن بۆ سەرۆكایەتی كۆمار، باشە بە وویژدانەوە بشاخفێ و كێ پشتگیری ساڵح موتڵەگی كرد بۆ دووبارە هاتنەوە ناوەوەی موتڵەگ بۆ ناو بازنەی هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق ؟ كێ بوو ووتی پشتگیری لە بەعسیەكان دەكەم بۆ هەڵبژاردن بێگومان موتڵەگیش بەعسیە بەڵام بەعسی سەدامی نا.
من گومانم لە زانیاریەكانی بەرَێزت هەیە كە لەوانەیە بۆ ئەوەی وێنەو ناوی خۆت لەسەڕۆژنامەیەك بدینی شەلم كوێرم ناپارێزم بكەویتە بوختان و تەشهیر ئیتر گرنگ نیە چی بنوسیت و چۆن سەر لەخوێنەر بشێوێنی گرنگ ئەوەیە بلێی شتم نوسیوە. كۆتایی بە پەندێكی پێشینان دەهێنم كە لەبابەتەكەتدا ئاماژەت پێداوە (ئەگەر وویست كەسێك بناسیت لێگەڕێ با قسان بكات) ئێمەش لە تۆ دەگەڕێین بزاین چیتر دەبێژی
تێبینی : لەنوسینێكی پێشووی حەمەسوارعەزیز دا لەژێر ناونیشانی دكتۆر بەرهەم بە بەرهەمە ئێوە خەونەكانتان قێزەونە وەڵامی ئەم بەرَێزەم دایەوە بەڵام وا هەست دەكەم كاك حەمە سوار تازە نوسەر بێت و وێنەكەی خۆی زۆر پێ جوان بێت بۆیە گوێی لە زانیاری نیە و چی هەوەس لێبێت دەینوسێت
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە