بۆ ئازاد جندیانى: ئەگەر زەڕەیەك غیرەتت هەیە باسى خروقاتى سەرۆكەكەت بكە!!!!

Monday, 27/07/2009, 12:00

2189 بینراوە


ئەگەر ئەوەندە بە پەرۆشى بۆ خروقات نەكردن لە رۆژى هەڵبژاردن و بەقەد گەردیلەیەك غیرەتت هەیە، فەرموو باسى خروقاتى سەرۆكەكەى 31 ى ئاب بكە كە بێگومان سەرۆكى جەنابتیشە!! سەرۆكەكەت لە بەرەبەیانى دەنگداندا لە ناو بنكەى هەڵبژاردن لە پیرمام كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانى بەست لە شوێنێكیش گوتى دەنگم بە لیستى كەرەدێزە داوە، بەڵام دیاربوو لە تەلەفزیۆن دەنگەكەى كپ كراو دەرنەچوو. ئازادى جندیان لەماوەى دوو دەقیقە قسە كردندا چوار جار ووتى كۆمپانیاى ووشە و زاراوەى گۆران لە فەرهەنگى ئەمانە نەماوە. كاك ئازاد مرۆڤ ئەگەر شڵەژا هەڵەكانى زۆر گەورەتر دەبن لەوەى كە ئاسایى و لەسەرخۆ بێت. لەسەر راسپاردەى جەنابت لە راگەیاندنەكانى ینك ووشەى گۆران گۆردرا بۆ كۆمپانیاى ووشە، ئەى بیر كورت!! بیرت لەوە نەكردەوە وەكو ئەمرۆ چۆن دەبێ كۆمپانیایەك نیوەى دەنگەكانى بنەماڵەكان بەرێت لە سنوورى حكومەتى ینك ەى كۆن؟؟؟!!! لەوە نەترساى خەڵكانێك پێتان بڵێن: ئەى ئەوە نى یە ئێوەش كۆمپانیاى نۆكان و شرق الاوسگ تان هەیە؟؟؟؟ ئەى بۆ زۆرینەى دەنگەكانتان مسۆگەر نەكرد؟؟؟ كاكى (جندیانى) كە گوایە بڕوات بە ناوچەگەرى نى یە!!! كاتى ئەوە نەهاتووە واز بێنن لەو ئوسلوبە كۆنەى راگەیاندنى بەعس و راگەیاندنى دەزگاى گوڵان كە لە شەڕى ناوەخۆ لەگەڵ ئێوەى بەكاردەهێنا؟؟؟ كاتى ئەوە نەهاتووە چیتر ئیرادەى جەماوەرى كوردستان لە لیستێك و كۆمپانیایەك كۆنەكەنەوە؟؟؟ ناترسن لە پڕ بوونى جامى زوڵم و ناعەدالەتى،ناترسن لە راپەرینى ئەم جەماوەرە بەسەر كۆمپانیا و كۆشك و تەلارەكانتان؟؟؟ ئێوە مەترسن !!! چونكە سەرۆكى سەرۆكەكانتان بە رەحمەت بێ ئەویش نەدەترساو بیرى لە شەپۆلى رق و كینەى جەماوەرى ستەم دیدە نەدەكردەوە و دەى ووت (جوع كلبك یتبعك)!!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە