ئەم هۆکارانە دەبنە هۆی شکستی مامۆستایان لە مانگرتنەکەیان ؟؟؟

Wednesday, 18/02/2015, 12:00

2097 بینراوە





بەشیك لە مامۆستایانی خوێندنگاکانی شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان لە زۆنی سەوز بریاری مانگرتنیان دا لە ئەنجامی بی موچەی


چەندە ئاو پێویسە بۆ ئاوەدانی ئەوەندەش مامۆستای بەتوانا و دڵسۆز پێویستە بۆ بەرەوە پێش بردنی کۆمەڵگا

من داوا لە مامۆستا غەم خۆر و دڵسۆزەکانی زۆنی سەوز دەکەم زوو بگەرێنەوە بۆ پۆلەکان بۆ وتنەوەی وانە زیرینەکانیان ،،،

مانگرتنەکەی ئێوە هیچ ئەنجامی نابێت لە بەر ئەوەی مامۆستایانی زۆنی زەرد جارێك نەگەیشتونەتە ئەو باوەرەی کە مانبگرن ,,,, لە ١٧ شوباتیش هاوڵاتیانی زۆنی زەرد باوەریان بە خۆپیشاندان نەبوو بۆیە خۆپیشاندانەکانی ١٧ شوبات بێ ئەنجام کۆتای پێهات ،،، بەداخەوە زیانی گیانیش بە کۆمەڵگا گەیشت ،،

پێشینانیش دەڵێن بە دەستێك چیپڵە دەنگی نایەت ،،،، مامۆستایانی بەریز ئەم حکومەتە زۆر بێ باکە ،، باکی بە مانگرتنی ئێوە نیە .. بە مانگرتنی ئێوە زەرەر مەندی یەکەم کۆمەڵگا دەبێت کە لە دوایش دا دەبیتە هۆی بەرەو دواوە گەرانەوە و کشانەوەی کۆمەڵگا ،،،

ئەم گەرانەوەی کۆمەڵگاش بۆ دۆخی جەهالەت لە قازانجی ئەم دەسەڵاتەیە کە وا دەیبیننن ناتوانێت کۆمەڵگا خزمەت بکات ،،،،

مانگرتنی ئێوە دەبێتە هۆی کەم ئەندام بوونی زانست لە کوردستان ،،،

ئەم مانگرتنەی ئێوە دواکەوتن لە کاروانی بەرەو پێش چونی زانستی بەدواوە دەبێت لە کوردستان ،،

گەورەی و جێ دەستی مامۆستا ئاوا دەخەمڵیندرێت

ئەگەر هەر کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو و پیگەیشتووت بینی راستەو خۆ دەست خۆشی لە مامۆستاکانی کۆمەڵگاکە بکە ،،،

چونکە هیچ گومانت نەبێت ئەوە رەنج و ماندوو بوونی مامۆستایانی ئەو کۆمەڵگایەیە

جا هاورێیانی ئازیزم لە ئیستا دا ئاستی رۆشنبیری کۆمەڵگای کوردستان تا رادەیەك بەرەو پێش چوو بۆیە من بە پێویستی دەزانم سوپاسێکی بێ پایەنم بۆ مامۆستایان بە گشتی بنێرم لەم دۆخە بێ موچەیەیی ئیستا دا ،،،


مامۆستایانی ئازیز لە ئیستا دا کوردستان لە دۆخێکی نالە بارە بە هۆی شەری نەخوازراوی رێکخراوی تیرۆرستی دەوڵتی ئیسلامی داعش لە گەڵ ئەوەش نەبوونی مووچە و گرانی نرخی سوتەمەنی و بازارێکی بێ کۆنترۆڵ و نەوبوونی بەرپرسی غەمخۆر و پەیدا بوونی چەند بەناو سەرۆکێکی بازرگان وای کردوە کوردستان بکەوێتە تەنگە بەرێکەوە و لە ئەنجامدا موچەی ئێوە لە ٣٠ رۆژ جاریكەوە بگۆرێت بۆ ٩٣ رۆژ جارێك با کەمیك روونتر وشەکانمان دەر ببرین ئەم قەیرانە بەرۆکی وڵێتەکەمانی گرتوە بەر ئەنجامی سیاسەتەی هەڵەی حکومەتێکی شکست خواردووی باشوری کوردستانە

لە کۆتایدا لە خودا دەپارێمەوە موچە بۆ ئێوە بگێرێتەوە و ئەم بەر پرسە بێ باکانەش لە سەر شانی ئەم گەلە زوڵم لێکراوە بێنێتە خوارەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە