خەونێكم هەیە1

Saturday, 17/12/2011, 12:00

1673 بینراوە






خەونێكت بوو هاتۆتە دی!

ئەمێستاكە جیهان هەمووی

هەواداری مایكڵ2 ، عەلی3 ، ماندێلایە

جیهان هیوای بە ئەنان و ئۆبامایە

خەونێكت بوو هاتۆتەدی

كوا سەگی ڕەش؟!

كوا ئاپارتاید؟!

ئەمێستاكە تۆ وایت لە بەرزترین لوتكەدایت

ئەی مارتن!

ئەی مرۆڤی ڕەشی مەزن

ئەی لۆسەركینگ!

تۆ بۆ جیهان وا بوویت بە كینگ4

خەونێكت دی

زۆر بەباشی هاتۆتە دی

ڕەگەزی تۆ ئێستا شانازی هەموانن

ڕەنگی پێستت نەنگی نییە

ڕەش و سپی پێوەر نییە

مرۆڤەكان هەموو لە مافدا یەكسانن

تكا دەكەم تۆ ئەمجارە

خەونێك بۆ منیش ببینە

با سنووری خاكی منیش دیاری بكرێ

بە ئازادی بێ خوێنڕشتن لەم زەمینە

ئەوسا ئیدی لەو گۆڕەدا بۆ ئەبەدی

هەوای ئازادی هەڵمژە

خەو ببینە خەو ببینە

ڕیگە مەدە جارێكی تر

جیهان ببێت بە تەنگژە

خەوببینە خەوببینە

دەبا ئاشتی پڕ جیهان بێ

خۆشی و شادی بزەی لێوی

گشت مناڵانی جیهان بێ

2009

1- ناونیشانی ووتارە بەناوبانگەكەی مارتن لۆسەر كینگ (I have a dream)ە

2- مایكڵ جاكسن پاشای پۆپ گۆرانیبێژی كۆچكردووی ئەمەریكا

3- محمد علی كلای پاڵەوانی مشتەكۆڵ (ملاكمە)ە ی ئەمەریكا

4- مەبەست ووشەی (KING) ئینگلیزیە كە بە واتای پاشا دێت
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە