چەند پەیڤێك بۆ بەڕێوەبەرە كۆنە فاشیلەكەى پەروەردەى دەربەندیخان (م.حسین)

Wednesday, 21/10/2009, 12:00

1782 بینراوە


دەمەوێت هەر لەسەرەتاوە بچمە ناو بابەتەكان چونكە گەندەڵى ئەم كابرایە گەیشتووەتە ئەو ڕادەیەى كە پێشەكى هەڵناگرێت.
وابزانم ئەم كابرا گەندەڵە لە ساڵى 2005 بوو بە بەڕێوەبەرى پەروەردەى دەربەندیخان , وە لەدواى بوونى بە بەڕێوەبەر بەپێى ئەوەى كە خۆى خەڵكى شارى (خانەقین)ە هەموو مامۆستا خانەقینیەكانى شارەكەى كرد بە بەڕێوەبەر و یاریدەدەر لە خوێندنگاكان, وە مامۆستا هەبووە لە بەر ئەوەى كە بە عەرەبى خوێندوویەتى و كوردى هیچ نەزانیوە ئەم هەستاوە وەك مكافەئەیەك بۆ ئەو مامۆستایە ڕاستەوخۆ كردوویوتى بە بەڕێوەبەر یان یاریدەدەر, لەسەردەمى ئەودا هەموو كەس دەزانێت حاڵى پەروەردە چۆن بووە لە شارەكەدا, بەڵام پاش لابردنى ,حكومەتە خۆى ئاساكەمان یەكسەر كردى بە (سەرپەرشتیارى پەروەردەى یەكەم) لەشارەكەدا و تا ئێستاش هەر خەریكى خانەقینى چێتى یە , هەموو قوتابخانەو خوێندنگاكانى ئەم شارە بگەڕێ یان بەڕێوەبەرەكەى خانەقینى یە یان یاریدەدەرەكەى , بیستوومە و نەمبینیوە كە مامۆستاى خانەقینى ئەمرى (غیاب)ى بۆ دەركراوە , بە تەلەفۆنێكى فڵان مەسئولى خانەقینى بگرە كە هەر كوردیش نى یە هەڵى وەشاندووەتەوە, خوێندنگا هەیە لەم شارەدا لەبەر ئەوەى بەڕێوەبەرەكەى خانەقینى یە 20 خوێندكارى هەیە و 10 مامۆستاش (بەڵام لاى خۆى بۆى نووسیوە 100 خوێندكار) كە هیچ كام لەمامۆستاكانى بەشە وانەكانیان ناگاتە 15 بەشە وانە و بابەتى واش هەیە 2 مامۆستاى بۆ ناردووە , كەچى مامۆستاى واش هەیە زیاد لە 30 بەشە وانى هەیە لە هەفتەیەكدا , دەڵێت (مامۆستا نى یە بینێرم بۆ یارمەتیت). بابەتەكە زۆر لەمە زیاتر هەڵدەگرێت بەڵام تواناى نووسینم نەما . خوا یاربێت بەش بەش بڵاوى دەكەمەوە



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە