جەلال تاڵەبانی خۆت گەیاندە ئەو ئاستەی کە (خدرە شێتیش) پێت ڕازینەبێت!!

Saturday, 20/08/2011, 12:00

3461 بینراوە







کۆمەڵگای دواکەوتووی کوردیش، هەروەک تەواوی کۆمەڵگا دواکەوتووەکانی دونیا، ژینگەی خۆڕسکی سەرکردەو حزب و دەستەڵاتی دیکتاتۆریە. ڕۆشنبیری سیاسەتی درۆو ڕیاکاری و گەندەڵی و بێکەسایەتیبوون، تاکە ڕۆشنبیری سەرکردە دیکتاتۆرەکانە، کە زۆر بە ئاسانی و بێ بەربەست، لە ناو ئەو کۆمەڵگا دواکەوتووانەدا بڵاودەبێتەوەو گەشە دەکات. ئەمجۆرە ڕۆشنبیریەش هۆکاری سەرەکی تێکدان و کاولکارانەیە، لە هەڵوەشانەوەی تەواوەتی هەر هەموو پەیوەندیە مرۆڤایەتیەکان و کۆمەڵایەتی و نیشتمانیەکانی ناو پێکهاتەکانی کۆمەڵگا، لەلایەک، وە هۆکاریشە لە نەهێشتنی متمانە و بڕوا بەیەکتریکردن، لە ناو هەموو تاکەکان و پێکهاتەکانی کۆمەڵگا، لە لایەکەی تری. لە هەمانکاتیشدا کۆسپ و ڕێگری سەرەکیشە، لە بەردەم گۆڕان و گەشەسەندن و بەرەوپێشەوە چوونی کۆمەڵگادا. سیاسەتی درۆو ڕیاکاریی، لایەن و ئامرازی خۆی هەیە لە کۆمەڵگادا کە پێکهاتووە : لە دەستەڵاتی سیاسی، کە بریتە لە جەلالی و مەلاییەکان، وە چینی سیاسی، کە ئەوانەش بریتین لە درۆزنەکان و ڕیاکارەکانی وەک، ئەو ڕۆشنبیرانەو کەسایەتی و حزبە سیاسیە هەڵپەرست و خۆفرۆشەکانی بە دەستەڵات، چ بە تاک و، چ بە کۆمەڵ. هەروەها جەماوەریش،کە زۆربەیان بریتین لە خەڵکانی بێ ئاگاو نا وشیارو هەڵپەرست. سەرکردە دیکتاتۆرەکان، بە درێژایی مێژوو، پێیانوابووە کە مێژوو، تەنها لەو کاتەی کە ئەوان دەگەنە کورسی حزب و دەستەڵات، دەستپێدەکات. بۆیە خوێندنەوە بۆ مێژوو، وە تێگەیشتن لێی هیچ گرنگیەکی نەبووە بەلایانەوە، تەنانەت بیریشیان لێنەکردۆتەوە. سەڕای ئەوەش دیکتاتۆرەکان، هیچ کاتێکیش لە ڕووی فکرو ئەقڵیەتیشەوە، لە بار نەبووینە بۆ ئەوەی بتوانن، بێجگە لە ڕۆشنبیری سیاسەتی درۆو ڕیاکاری و گەندەڵکردنی دەستەڵات و کۆمەڵگا. پەیڕەوو ‌قبوڵی هیچ جۆرە، ڕۆشنبیری و سیاسەتێکی تری جیاواز بکەن. جۆرج بەرناردشۆ دەڵێت:" دەستەڵات پیاوەکان گەندەڵ ناکات، بەڵام کە گەمژەکان خسترانە ناو دەستەڵات گەندەڵی دەکەن" ئەم قسەیە، سەر لە بەری دەستەڵاتی جەلالی و مەلایی دەگرێتەوە. لە خۆێندنەوەش بۆ مێژوو دەڵێن: سێ جۆر لە خەڵکانی مەترسیدار هەن" جۆری یەکەمیان، مێژوو دەخوێنێتەوەو تێیناگات، جۆری دووەمیان مێژوو دەخوێنێتەوە بەڵام نایەوێت تێیبگات، جۆری سییەمینیشیان کە لە هەر هەمویان ترسناکترو مەترسیدارترە ئەوەیە کە مێژوو ناخوێنێتەوەو تێشیناگات". ئەمجۆرەی سێیەم، ڕێک بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی ئاشبەتاڵچی و هەمیشە نا زیندووە، لە سەروشیانەوە مەسعودی قەزەم. جۆری دووەمیشیان جەلال تاڵەبانیە، کە نەوەک هەر نایەوێت لە مێژوو بگات، بەڵکو دەیەوێت مێژوو لە بیر خۆشی بباتەوە، بە خۆ بچووکردنەوەی زیاتر لە بەردەم بنەماڵەی بارزانی دزو تاڵانچی. فیدرۆ دۆستویفسکی لە ڕۆمانی " تاوان و سزادا " زۆر بە جوانی باسی ئەوکەسە ڕیاکارانەو درۆزنانە دەکات، کە بانگەشەی "بێکەسایەتیبوون" دەکەن و دەڵێت:" ئەوان بانگەشەی بێکەسایەتیبوون دەکەن، وە بە چاکترین شتیشی دائەنێن... وە دەشڵێن نابێت هیچ کەسێکیش بە خودی، هەر هەمان کەسایەتیەکەی خۆیەوە بمێنێتەوە. ئەمەش بە ترۆپکی پێشکەوتن ناوزەد دەکەن... پاشان دەڵێت: درۆ، تاکە تایبەتمەندی خاسیەتی بونەوەری مرۆڤە، بە سەر تەواوی بونەوەرە زیندووەکانی تردا. ئەوەی درۆ بکات دەگات بە ڕاستی، من مرۆڤم لەبەر ئەوەی درۆ دەکەم. چ کەسێک نەگەیشتووە، بە ڕاستیەک، تا دوای ئەوەی چواردە جار، بەڵکو سەدوچواردە جار درۆی نەکردبێت. ئەوە خۆی لە خۆیدا لەکەدارتیەتی تیا نیە. بەڵام ئێمە نازانین چۆن درۆ بکەین بەڕێگەی تایبەتی خۆمان، پیاو کە بە ڕێگەی تایبەتی خۆی درۆ دەکات، ئەوە زۆر چاکترە، لە وتنەوەی ڕاستیەکی پێگۆشکراو لە لایەن کەسانی ترەوە. تۆ لە دۆخی یەکەمدا مرۆڤیت،بەڵام لە دۆخی دووەمدا بێجگە لە تووتیەک بترازێت شتێکی تر نیت". ئەو گروپانەی بەناو ڕۆشنبیرەکان و حزبە سیاسیەکانی بازنەی جەلالی و مەلایی، کە لە پێناوی پارەو ئاسایشی ژیانی تایبەتیان، دەستیان لە ئازادی خۆیان هەڵگرتووە و، وەکوو تووتیش بەردەوام خەریکی وتنەوەی ڕیاکاری و درۆکانن، لە جوانکردنی دەستەڵاتی دیکتاتۆری جەڵالی و مەلاییەکان. ئەوانە نەوەک هەر تووتین، بگرە " تووتیەکی سۆزانیشن" ئەو رۆشنبیرانەو حزبە سیاسیانە، بە تایبەتیش"چەپەکان" خۆێنی پیس و بۆگەنی شادەمارەکانی دیکتاتۆریەت و دزی و تاڵانی دەستەڵاتی جەلالیەت و مەلاییەتن، لە درێژە پێدان و مانەوەی ئەم ڕەوشە، ئابوری و کۆمەڵایەتیە و سیاسیە داتەپیوەی ئێستای کۆمەڵگای کوردی، لە ڕۆچوون و نوقمبوونی زیاتردا. ئەوانە سوپای بێڕەوشت و یەکەمینی، درۆو ڕیاکاری جەلالی و مەلایین، لە شەڕی دژ بە بەرەی گەل و ئۆپۆزسیۆن. لە سەروشیانەوە دژی بزوتنەوەی گۆڕان و نەوشێروان مستەفا. ئەوەتا دەڵێن: نەوشێروان مستەفاو جەڵال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی، هەرسێکیان لەیەک مێژووی سیاسی و لە یەک ژینگەدا، هەڵقوڵاون، وە هەرسێکیان وەکوو یەکتری دیکتاتۆرو تاوانبارو پیاو کوژن، بە بێ جیاوازی. بەڵام هەر چۆنێک بێت مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی لە نەوشێروان مستەفا، باشترن!! باشە هەرچۆنێک بێت ئێمەش، رازین بە بەشی یەکەمی قسەکەتان. بەڵام دەپرسین باشە گەر لە سەرەتاوە هەر سێکیان وەکوو یەکن، بۆچی لە دواییدا مەسعودو جەلال بارزانی دەکەن بە پیاوی چاک و پاک، نەوشیروانیش دەکەن بە ئەژدیها؟؟! باشە ئەمە چ جۆرە داهێنانێکی نزمە لە درۆو ریاکاریتان؟ ڕۆشنبیرو نووسەرو بەناو خاوەن فکرو حزبە سیاسی و چەپەکان. دەزانن ئێوە شەرەف و کەرامەت و ڕووی ئەتککراوی تەواوی سۆزانیەکانی دونیاتان کڕیوەتەەوەو سپیکردۆتەوە، بە بوونتان بەو شێوە سۆزانیە هەرزانەی جەلالیەت و مەلاییەت، کە ئێستا بیر لە وەدەرنان و فڕیدانتان دەکەنەوە لە بازارەکەی خۆیان. دەزانن کە ئێوە زۆر لە جەلالی و مەلایی تاوانبارترن. دڵنیاشبن ناوتان لە لستی ڕەشی بەرەی گەلدایە، بۆ دادگا. خۆێنەرانی بەڕێز، خەڵکینە کێتان بزوتنەوەیەکی چەپی لە چەشنی بزوتنەوەی چەپی کورد بینوە، یان بیستوویەتی، یان لە پەڕتووکەکانی مێژووی سەرهەڵدانی چەپ و دروست بوونی خوێندویەتیەوە؟ کە وەکوو بزوتنەوەی چەپی کورد، هەرچی پەرچی و بێڕەووشت و دژ بە ئازادی و ملکەچ بووبێت؟ كێ لە چەپی کوردی زیاتر گەلۆرو دەمچەفتری بینوە، کە بە دروشم چەپ بێت، وە بەکردەوەش شۆرەسواری لێنەبڕاوو چاپووکی دامەزراندنی ئیمارەتی خێڵ بێت؟! لە کوێی دونیا، لە چەپی کورد ترسنۆکترو نزم و هەرزانتر هەیە، کە لە پێناوی ئاسایشی گیانی و تیکە نانی سەرشۆڕی، نەوەک هەر دژ بە ئازادی خۆیەتی و دەستبەرداری بووە، ئەوەتا ئەو چەپانە لە بازاڕی سۆزانیەتی جەلالی و بەتایبەتیش بنەماڵەی بارزانیدا، هەوڵدەدەن کە تەواوی کۆمەڵگای کوردی وەکوو خۆیان لێبکەن و دەستی پێهەڵگرن لە ئازادی خۆی، لە پێناوی تیکە نانی ملکەچی و سەرشۆڕی و ئاسایشی گیانیان. بنجامین فرانکڵین چاکی پێکاوە کە دەڵێت:" ئەو کەسەی کە دەستبەرداری ئازادی خۆی دەبێت، لەبەر مەترسی سەر ئاسایشی، نە شایەن بە ئازادیە وە نە شایەن بە ئاسایشە" سەیرکەن هەر لە حزبی شوعی و جەلال تاڵەبانی و یەکیەتیە سۆسیال دیموکراتەکەی، تا دەگاتە چەپە "چەرچیە" سیاسیەکانی نموونەی حەمەی حاجی مەحمودو سەمەد عەبدوڵای زەحمەتکێشانە کارتۆنیەکی هەولێرو تەواوی جڕوجامشتەکانی تر، لە بەناو چەپەکان. لەوەتای هەن تەنها بەدروشم چەپ بووینە. ئەوانە بەکردوە تا ئەمڕۆکەش، لە بنەماڵەی مەلا مستەفای بارزانی ژن کوژ، زیاتر بێزووی دامەرزراندنی ئیمارەتی خێڵ دەکەن. لە پرسەکەی حەمایل، جەلال تاڵەبانی هەر چەندە خۆشی ڕاستیەکان لە هەموو کەس چاکتر دەزانێت، بەڵام هات بە شێوەیەکی زۆر درۆزنانەو ڕیاکارانە مەدح و سەنای مەلا مستەفاو حەمایلی کرد، بەو، وتە ناودارەی کە دەڵێت:" لە پشت هەموو پیاوێکی مەزندا ژنێکە ". ئەم وتەیە زۆر ڕاستە و شیاوە، بۆ هەرچی ژن و پیاوو، ژن و مێردی دونیا هەیە، تەنانەت بە مردوەکانیشەوە. بەڵام تەنهاو تەنها، ببڕای ببڕ بۆ مەلا مستەفا بارزانی ئەقڵ خێڵەکی و حەمایلی ژنی ناشێت و ناڕێکە پێیان. ئاخر جەلال تاڵەبانی، هەی مونافیق، مەلا مستەفا بارزانی کەی بڕوای بەژن هەبوو؟ مەلا مستەفا بارزانی تاوەکو مردیش، نەوەک هەر بەکردەوە هەنگاوێکی نەهاوێشت بۆ خزمەت و بەرژەوەندی ژنانی کورد، بگرە بە قسەیەکی سەر زارەکیش لەمبارەوە شەکرێکی نەشکاند! مەلا مستەفا بارزانی تا سەر ئێسقان کەسێکی کۆنەپەرست و گەمژەو کۆلەوار بوو لە ڕووی فکرو ئەقڵەوە، بەتایبەتیش بەرامبەر بە ژن، وە هیج کاتێکیش ژنی بە هیچ نەزانیوەو حیسابی بۆ نەکردووە. مەلا مستەفا بارزانی تەنها لە ناو " گەڵی " ژنڕا بیری، لە ژن کردۆتەوەو هەستیپێکردوە. ژن لای مەلا مستەفا بارزانی وەکوو کەرو هێسترو بارگین وابووە، کە ئەوانەی لە دەرەوە بۆ سوار بوون و قۆشمەپێکردن بەکار هێناوە، ژنیش لە ماڵەوە! گەر مەلا مستەفا بارزانی لەو جۆرە پیاوانە بووایە کە گوێ بۆ ژن ڕادەگرێت و بە قسەی دەکات. باشە لەو شۆڕشی ئەیلولی نا مەزن و بەزیندا، لە تەواوی کوردستان،تەنها (مارگرێت) تاکە کچێک بوو، هاتە ناو ڕێزی خەبات و چەکی شەرەف و بەرگری لەکەرامەتی کوردو ڕزگاری کردە شان. مارگرێت پێش ئەوەی ببێتە پێشمەرگە شەرەف و کەرامەت پارێزاو بوو بێ شەرف نەبوو، بەڵام پاشان ئەو مەلا مستەفا بارزانیە دوای ئەوەی دەستدرێژی سێکسی کردە سەرو شەرەفی ئەتککرد، وە لە دواییدا کە حەمایل، بەم کەتەنەی مەلا مستەفای زانیەوە، حەمایل مەلا مستەفای ناچارکرد، کە دەبێت مارگرێت بکوژرێت. مەلا مستەفاش مارگرێتی کوشت و تۆمەتی بێڕەوشتیشی دایە پاڵ. جەلال تالەبانی تۆش ئەم ڕاستیە زۆر باش دەزانیت و لێی ئاگاداریت. بنەماڵەی بارزانی دزو تاڵانچی و بێ نەزاکەت، تا ماون ناوێرن، ئەم ڕاستیە ئاشکراکەن، وە تا ئەمڕۆکەش هەر بە خراپە باسی ئەو کەڵە ژنە پێشمەرگە یە شۆڕشگێرە دەکەن، کە تا ئێستاش بەرزو پیرۆزی هەرهەموو بنەماڵەی، هەزار نێرەمووکی مەلا مستەفا بارزانی خێڵەکی، ناگەن بە پاژنەی پێی مارگرێت. جەلال تاڵەبانی باشە حەمایلیش گەر ئەو ژنە بوایە، پێمان ناڵێیت، چیکردوە؟ کوا خەبات و تێکۆشان و ماندوو بوونی؟ کەی ڕۆژێک چووەتە ناو خەڵک؟ کوا، تا مردیش کەی توانی تەنها یەک ژن بێنێتە ڕیزی خەبات و تێکۆشان، بۆ بەدەستهێنانی مافی ژنان؟ کەی حەمایل هەوڵیداوە تەنها یەک ژن لە ناهەقی ڕزگار بکات و نەیەڵێت بکوژرێت....؟ ئێستا جەلال بارزانی لەگەڵ مەسعودی قەزەم دەتانەوێت حەمایلی دایکیشتان بە سەرمانەوە بکەن بە شت.... مەلا مستەفا تەواو هەر نۆرەی حەمایل ماوە. لە خۆبێکەسایەتیکردن و دابەزین، بۆ ئەو ئاستە نزمەی ملکەچییت، بۆ بنەماڵەی بارزانی، لە پێناو دزی و تاڵانی میللەت هیچت تیا نەهێشتۆتەوە. جەلال تاڵەبانی بەم هەموو پارەی تاڵانتکردوە، دەتوانیت"دڵێکی" تەندروست و ساغی پێبکڕیت؟ دەتوانیت جەستەکەتی پێ تەندروست و نۆڕماڵ بکەیتەوە بۆئەوەی قاچەکانت بتوانن هەڵیگرن؟؟ دەتوانێت بەو پارە دزراوەی میللەت، تەنها دێرێک لە کەسایەتی و مێژووی خۆتی پێبکڕیتەوە؟ خۆت گەیاند بە ئاستێکی هێندە قێزەون، کە ئێستا قسەو ڕاسپارەدی پیرەژنێکی کۆلەواری وەکوو حەمایل، دەکەیتە کۆدی ئەقڵت و سیاسەتی پێدەکەیت!! بۆیە ئەوەتا خدرە شێتیش، سەر قافڵەی دزی و گەندەڵی، پێت ڕازنیە. خۆێنەرانی بەڕیز(تەلعەت خدرو، سەمەد عەبدوڵا ناسراو بە بەڵێن عەبدوڵا) ئەو دوو ئەندام پەرلەمانە گەندەڵەی کوردستان بوون کە لە دانیمارک لە سەر دزی و ساختەچیەتی و گەندەڵی دران بە دادگا، کە تا ئێستاش ئەوانە، وەکوو بنێشتە خۆشە، بەشێکی گەرم و گوڕی قسەو باسی ناو نێوەندە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ڕاگەیاندنەکانی ناو کۆمەڵگای دانیمارکی و ئاوروپان. جا ئەو تەلعەت خدرە، ئەوە بە هۆکاری شێتی لە دانیمارک خۆی خانەنشینکردوە... ئێستا لە ناو تەواوی کوردەکانی ئاوروپا بە (خدرە شێت مەشورە) ئەوەتا ئەویش بە جەلال تاڵەبانی ڕازینیە. لەوەش خۆشتر ئەو خدرە شێتە سەر بە تەکەتولی کۆسرەت رەسوڵە، بۆیە کۆسرەت ڕەسولیش، نەوەک هەر گلۆرەکەی کەوتۆتە لێژی، بەڵکو بەخۆشی و مێژووەکەشی کەوتوونەتە لێژی و بەر سوکایەتی پێکردن و شەقی بنەماڵەی بارزانی بەشێوەیەک، گەر حەز بکەن ڕۆژانە پێنج فەڕزە هەر بە ئارەزوو ئیهانەی دەکەن. کۆسرەت ڕەسوڵ،تۆش دووڕێگات لەبەردەمدایەو سێیەمینیانت نیە، یەکەمیان وەرە بەرەی گەل و ببە بە ئۆپۆزسیۆن و خۆت لە دەست سووکایەتی پێکردنی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ڕزگارکە. یان بڕۆ لە ماڵەوە دانیشە، کە زۆر بە کەرامەت و سەربەرزانەترە لەم وەزعەی کە ئێستا لە ناویدایت. کۆسرەت ڕەسوڵ، تۆش کاتی ئەوە هاتووە هەروەستەیەک بکەیت و بۆ دوا جار بە خۆتا بچیتەوەو دەستهەڵگریت لە سیاسەتی گەندەلی و دزی و تاڵانی ئەم میللەتە. وە چیتر ژیان لە پێناوی پارەی دزراو، بە ملکەچی و سووکایەتی ژێر دەستی بنەماڵەی بارزانی بەسەر نەبەیت. کۆسرەت ڕەسوڵ ئایا دەتوانیت بەم هەموو پارەی دزی و تاڵانیەکەت لە میللەت، جەستەی شێواوت بە فیشەکی بنەماڵەی بارزانی چاکبکەیتەوە؟! جەلالی مالاییەکان، تەواوی خەڵکانی ئازادیخوازو گۆڕانخوازی سەرتاسەری کوردستان، بۆ گۆڕان بڕیاری خۆیانداوەو گەڕانەوە بۆ دواوەی نیە. مەسعود بارزانی قەزەمی گەمژە، تۆ ئێستا هاتوویت دەتەوێت، لە پرسەی حەمایلی دایکتڕا جارێکی گفتوگۆ لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن دەستپێبکەیتەوە؟! دەتەوێت لەسەر جەستە مردوەکەی دایکت چارەنووسی میللەتێکی زیندو هەڵبچنی؟!! دڵنیابە لەوەی کە ئێمە تەواوی خەلکانی کوردستان و بەرەی گەل، زۆر چاک ئەوەمان لا ڕوون و ئاشکرایە، کە چەند و تا چ ئاستێک دایکە مردووەکەت دەتوانێت گۆران و چاکسازی بکات، تۆش و جەلال بارزانی هەر ئەوەندە....!!

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە