نەمزانى لە خێڵى كۆچەرانم

Saturday, 16/01/2010, 12:00

1380 بینراوە


لەناو گوندەكەمانداو لەزۆربەى شوێنى تریش پێمان گوتراوە ئێوە تەرەكەمەنەن واتا خەڵكى گوندى دۆڵەگۆم و باشورى كوردستان نین بۆیە تیرەو هۆزو خێڵ و كەسى بەرگرى كەرتان نەبووەو ژێر چەپۆكەى هەر دەسەڵاتێك بوون و لەهەركەسێكى بێكەس بێ كەس تر بوون باوەڕم نەدەكرد كە ئەوە ڕاستە ساڵى 2005 ویستم باشورى كوردستان بەجێ بهێڵم و دایە شێتەكەم و ئامینەى خوشكم و دەوڵەت و ژیارو ژیوار بژیارو ژوان هاوسەرو چوار پەپولەكەى شەهید عەلى و ڕوبارو ڕوكارى كچانى خۆم تەمەن 6 ساڵەو چەند مانگى جێ بهێڵم و بەخوداو هاوڕێ و دۆستانم بیان سپێرم ، 1000 دۆلارم قەرز كردو 700 دۆلارم جێهێشت بۆماڵەوە ئامین كە لەجێگاى دایك و باوك بووە بۆمان سالێكیش لەزیندانى بەعسیاندا بووە لەتاو شەهیدەكان و من و دایە شێتەو بنەماڵەكانیان دووچارى نەخۆشى دەرونى و هەست پەشێوى تەواوو نەخۆشى تریش بووە تەواو وشك بوو ورەى بەرداو خوداحافیزى لێم وەرنەگرت بە 300 دۆلارەوە ڕووم كردە شارى قامیشلى رۆژئاواى كوردستان شارەكانى قامیشلى و حەسەكەو حیفرین و كۆبانى و سەرێ كانى و عامودەو درباسى و تربەسپى گەڕام ، رۆژێك لەناو قامیشلیدا ڕووم كردە چایخانەیەك كۆمەڵێك گەنج دانیشتبوون شوان پەروەرى هونەرمەندى نەتەوەیى دەینەراند كینە ئەم كێین ئێمە هەڵبەستى مامۆستا جگەر خوێن هەر كە گەیشتمە چایخانەكە تۆماركەرەكە تەسجیلەكەیان كوژاندەوە زانیان كۆچەرێكى نامۆى تاراوگەیى غەریبم زۆر بەوردى سەرنجیان دام یەكێكیان هاوتەمەنم بوو ناوى لەزگین بوو لە رەنگ و ڕوو باڵاشدا تەواو وێك چوو بووین خەڵكەكە سەرنجى ووردى ئەوان و منیان داو گوتیان وەك یەك دەچن منیش بەزمانى پاكى زگماكى ئەوان دوام و گووتم : شڤان پەروەر با بیڵێتەوە لێم هاڵان و گووتین : هەڤاڵ خەڵكى كوێى گوتم شارى رانیەى سەر بە پارێزگاى سلێمانى باشوورى كوردستانم گووتیان تۆ كوردى سۆرانى بەڵام زمانى ئێمەش زۆر چاك دەزانى ووشەى عەرەبیشى تێدانى یە لەزگین لەگەڵ عەبدولقادر و سەبغەتوڵڵاى ئامۆزاى هاوتەمەنیاندا گەمارۆیان دام و بردیانمە ماڵەوە یان و كەوتنە لێكۆڵینەوەم دایكت و دایك و باوكى ناویان چى بووە گووتم دایكم ئەستى یە و دایكى مرۆتە كە ئێوە پێى دەڵێن مرارى و باوكیشى رەسوڵ بووە گوتیان : تیرەو هۆزو خێڵت هەیە لە باشورى كوردستاندا گووتم نا تەنیا ئەوەندە كەسم هەیە كەوێنەكانیانم پێ یە سەرنجى وێنەكانیانداو گووتیان دایكت دیارە زۆر بەتەمەنەو لە دایك بووى چ ساڵێكێە گووتم : 1922 . گوتیان هیچى لەبیرە وەك رابردووى گوتم نا لە ساڵى 1976 وە بێكەسى خۆیى و 4 منداڵەكەى شێت و كەنەفتى كردوەو تەنانەت نازانێت شارى رانیەش كوێیەیەو ورێنە دەكات و قسە تێ كەڵ و پێكەڵ دەكات . گووتیان : باسى خاڵانت دەكات گوتم بەڵێ باسى حەسەن و محەمەد دەكات عەبدوڵڵا و ژن و كوڕو كچى واتا دایك و باوك و خوشك و براى لەزگین گووتیان : بەیارمەتیت دەچینە ژورێكى تر تۆ پشوو بدە بانگى هەردوو براكەى تریش قادرو سەبغەتوڵلا برازاكانى عەبدوڵڵایان كرد زۆر ترسام دواى ئەوە هاتنەوە لام و دەستیان كرد بە ماچ كردنم و تەلەفۆن بۆ كۆچەرانى قامیشلى و گوندەكانیان كراو تەلەفۆن بۆ كۆچەرانى شارى سێرتى باكوورى كوردستان كراو هاتن گووتیان پووور ئەستى خۆمان و كوڕەكەییمان دۆزیوەتەوە كچى مرارى و رەسوڵە و وێنەكەشى لەلامانەو هەرچەندە گووتم وانى یە گووتیان وایەو لە ساڵى 1944 دا دایك و باوكت بەڕێوەى ناوچەى مێرگە سوورى باشوورى كوردستان بوون چونەتە ماڵى محەمەد ئاغاى مێرگەسورو بەشێك لە خێڵى ئێمەش كەوتوینەتە لاى خێڵەكەمان لە قامیشلى و دێركو ناوچەكانیان لەگەڵ سەرانى ئاغاواتدا بەشەڕ هاتبوویین و ساڵى 1945 چووینە ناوچەى شێروانەو بارزان بەهۆى شەڕى مەلامستەفا بارزانى و هێزەكەى لەگەڵ حوكومەتى عێراق و خێڵانى سەر بە حكومەت دا دایك و باوكتمان لێ بزربووەو خزمانى باوكیشت لە باكوورى كوردستاندان دەى باشە باوابێت جاوەرە لێدوان بدەو گفتوگۆى دەردى هەژارى و بێكەسى و دەربەدەرى و كۆچەرێتى خۆت بكەو كۆچەرانیش بگریەنە بەو مەرجە رێگام پێ درا كە بێمەوە باشورى كوردستان و دایە شێتەكەم بۆیان بەرم بۆم نەچوو ساڵى 2006 زۆربەشیان لێم رەنجان كە چوومەوە بۆلایان گوتیان دایەت نەهێناوە.
هاتمەوە باشورى كوردستان هەر چاوەڕێمن خۆم و دایكم ببەم بۆلایان هەر بۆم نەكرا دڵیان زۆر لێم رەنجاوەو دەڵێن بە بێ دایكت نەیەى تەوە بۆ قامیشلى بەڵام دیسان زۆر زۆر خۆشحاڵم كە تیرەو هۆزو خێڵم نى یە هەتا لەسەر ئەو بیرو ئامانجە بۆگەنە یەكێتى كورد كوژەیە دووچارى كوردو كوردستان خۆرى نەبم كورد هەموویان دایك و باوك خوشك و برامن جیا لە زۆڵە كوردە كوردو كوردستان خۆرەكان ئەو چیرۆكەم بۆ زۆر خەڵكى ناسیاو گێڕایەوە بەتەمەنەكانیش گووتیان لەراستیەوە زۆر نزیكە چونكە سەرانى ئاغاواتیش بەئارەزووى خۆیان خەڵكیان دەربەدرو كۆچەر كردووە زەوى ماڵەكەیان لێ داگیر كردوون و بەسەڵتى یا بەبێ هیچ سەرمایەیەك دەریان كردوون ئەوەبوو چیرۆكى كۆچەران.


رەنجدەر دۆڵەگۆمى
رانیە



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە