من دارێکم گەر بچەمێمەوە دەشکێم...

Saturday, 08/03/2014, 12:00

1796 بینراوە


هەمو چاوەڕێی لینکۆلینێکین تابێت و ڕزگارمان کات لە سەیارە جام تاریکەکان و زیندانە وونەکان رزگارمان کات لەم هەموو درۆیە لەم نادیاری چارەنوسە خۆ ئەگەر ئەوانەشی پێ نەکرێت با بە سەرکردەکان بڵێت کەرامەت و بونی هاوڵاتیەکان بگێڕەوە لێیان گەڕێ با خۆیان بن ، بەڵام من ترسم لەمەیان هەیە ئەترسم کە سەرکردەکان بە قسەی کردن ئەم خەڵکە خۆیان رازی نەبن و نەیانەوێ ئەترسم دوا هیواش بمرێت ، سەیرە هەرچەن ئەمەوێ باوەڕ بەم راستیە بێنم و بچمە ژێر ئەم هەلومەرجەوە بەس ناتوانم لەوانەیە من دارێک بم ئەگەر بچەمێمەوە بشکێم ، بەڵام ئەوەی لێم رونە ئەوەیە ئەگەر ئەم ‌حەزە نەمێنێ تا کۆتای بە شێتی و یاخی ئەمێنمەوە ئەوە تاکە هیوایە بۆ ئارام گرتن.
هەموو چاوەڕێین ! هەمومان کێین؟
هەمومان ئەو کەسەی کە بەرگی نیلیمان پۆشیوەو چاوەڕێین و کەسێک بەسەر گردێکەوە وەستاوە و ئێمەش وەک ئەندامانی سێرک هەڵەبەزینەوە بۆ ئەوەی لە کۆتاییا ئەو خاندەیەک بیگرێت.
یان لەسەر شەقامێک وەستاوین و بەرگی بەهارمان پۆشیوە رەنگی ژیان سەوز بەڵام هەمو ساڵێک کۆمەڵیکمان لێ زەرد ئەبێ بۆ مانەوەی سەوزی درەختە گەورەکان بەڵام بۆ ئەوەی بێ هیوا نەبین کەسێ دێتە سەر سەربانی کۆشک و ئەڵێ ناتوێینەوە سەوزای خۆی زیاد ئابێت .
ئەمە ئێمەین بە ڕاستی ئەمە ئێمەین یاخود ئێمە کۆمەڵیکین رانگمان وا زەرد هەڵگەراوە لاوانەیە سبەی بمرین و پاشا دیتە سەر قاڵاکەی و هاوار ئەکات ئێوە هەموو ڕۆڵەی منن هاموو پارچەیەکن لە من ئەتوانم بڵێم ئێوە دل و جارگمن ،
بەڵێ وایە باوکە تۆ باوکێکیت بۆ مانەوەت ڕۆڵەکانت ئەکەیت بە قوربانی، تۆ ئەو ئیبراهیمەیت کە فریشتەکای هەرگیز نایەت چەقۆ بە ملمانا دێنیت ئێمەش ئەو ئیسما‌‌عیلەین کە لەچاوەڕوانی فریشتەیەکا خەوێکی ئەبەدی ئەکەین... 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە