لە پەنای تاریکستانی بنەماڵەدا ئەستێرەی گەشیشمان هەیە... پێزانینێ بۆ دکتۆر سالار باسیرە

Thursday, 22/03/2012, 12:00

1450 بینراوە






هەن لە مێژودا سەروەری بۆ خۆیان وشانازی بۆ بنەماڵەیان تۆمار دەکەن ،هەن تەنها رسوایی.
لەوانەیە سەخترین شت لە رێرەوی مرۆڤایەتیدا ولە دێرزەمانیشەوە ئەوە بوو بێت ،کە راستی و دورستی شتێ بسەلمێندرێ .سوقرات ئەڵێ ،،ئەو داتپەروەریی یەی لای تۆ راست ودورستە ،لای بەرامبەرەکەت نادات پەروەری یە .بەڵام بەگشتی ئەگەر بمانەوێ بە شێوەیەکی رێژەیی بریار لەسەر کردارو رەنگدانەوەی شتێ بدەین ،وابەستەین بەوەی کە چەند بنچینەیەکی تۆکمەمان هەبێت تا بریاری دوروست لەسەر مەسەلەکان بدەین و لە گێژاوی جەدەلی مێژووی نێوان مسالیەت ومادیەتدا خۆمان قورتارکەین .کوردایەتی و هەوڵدان بۆ بەرز راگرتنی ناوی کورد وکۆشەش لە پیناوی ناساندنی مەسەلە نەتەوایەتی یەکان بە دنیا بۆ بەدەست هێنانی رەزامەندی نێونەتەوایەتی بۆ هەنگاوە گەورەکان ودامەزراندنی دەوڵەتێکی باوەرپێکراوو لە جیهان .هەوڵ وخەبات وخەونوخونی دەوێ ولەخۆبردووی ودوور لە دەسکەوتی مادی ونازناو و هەلپەرستی یە.ئەمانە هەندێ لەو بنچینە تۆکمانەن کە دەکرێ دورستی کەسێ لە کەسێکی تر پێ جیابکەینەوەو بریار لەسەر راستی ودورستی مەسەلەکان بدەین.
لەکاتێکدا کە پارتە سیاسی یەکان وبنەماڵە وبارۆنەکانی کوردستان لە بازرگانی یەکی بێوێنەدان بە هەست ونەستی گەلی کورد ولە مامەڵەیەکی ئاست نزم وبێ مۆراڵدان بە خوێنی رژاوی شەهیدان وگەمە بە ئازار وقوربانیانی ئەنفال وهەڵبجە دەکەن و دوور لە بەهای مرۆڤانە ،ئازارەکانی گەلی کورد وەك کارتی فشاری سیاسی سەیر دەکەن وبۆ مەرامی تایبەتی و دەسکەوتی تەسکی بنەماڵەکان بەکاری دەهێنن ،ئالەو کاتانەدا کاسانێکی خۆنەویست ،کەسانێکی دڵسۆزو پڕ لە گیانی کوردایەتی وبەرخۆدان ،لە هەوڵی ئەوەدان برینەکانمان سارێژ بکەنەوەو دەستی ماندووی عومەری خاوەر بگەیەننە دەرگای ووڵاتانی رۆژئاواو شەرمەزاری یەکی نێونەتەوەیی بەرامبەر جینۆسایدی کورد بەدەست بهێنن .
لە کاتێکدا بنەماڵە حازر خۆرەکان و سەپاوەکان ،لە هەوڵی زیاتر کردنی پارەی بانکەکانیانن و بەتاڵان بردنی سەروەت وزەوت کردنی زەوی باوپیرانی ،هەزاران شەهید و ئەنفالی کوردستانن ،کەسانێ هەن داکۆکی لە مافی گەلی کورد دەکەن وئەنفال وەك پەڵەیەکی رەشی شەرمەزاری بە نێوچەوانی مرۆڤایەتیدا ئەچەسپێنن . ونە باکیان بە پلەو پایەیە ونە باکیان بە سەروەت کۆکردنەوەو زیات کردنی پارچە زەویی یەکانیانن . بە پێداگرتنێکی زۆرەوە وئومێدێکی گەورەو هیوایەکی لەبن نەهاتوەوە ،بە شەونخونی یەکی زۆر وهیمەتێکی بێسنورەوە لە هەوڵداندان بۆ بەرزی وناساندنی کورد وئازارە گەورەکانمان .
جێی خۆیەتی دکتۆر سالار باسیرە وەك جوانترین نمونەی ئەو بوارە بهێنمەوە،وەك نمونەیەکی بەرز وخۆنەویست ،کە هەردەم لە هەوڵی ئەوەدابووە ،بە تۆژینەوە و نوسین و لێکۆڵینەوەکانی لە بواری بەناساندنی جینۆسایدی کورد لەکەیسی هەڵەبجە وئەنفال و نەهامەتی یەکانی گەلی کورد پێشمەرگەیەکی سەربەرز وبەوەفا بێت بۆ گەلەکەی ولە هەوڵدانی بێووچاندایە ودەرگا بەدەرگای دەزگا ئینسانی ونێونەتەوەیی وووڵاتانی رۆژئاوا دەکوتێ وغەمی گەورەی کورد ئەداتە بای گۆیاندا .جێی خۆیەتی رێز وپێزانینی خۆمانی پێرا بگەیەنین وماندوێتی بە سوپاسگوزاری یەکی سادە بحەسێنینەوە کە بەداخەوە هەر ئەوە شكدەبەم .هەر لێرەشەوە وەك ئەرکێکی مرۆڤایەتی ومۆراڵی داوا لە کوردستان پۆستی ئازیزوسەرجەم ناوەندی راگەیاندنەکانی کوردی دەکەم هەر نەبێ نامەیەکی رێز لێنان وپێزانین یان بەهەر شێوەیەکی تری رێزلێنان لە بەرێز دکتۆر سالار باسیرەوئەو بەرێزانە بکەن کە لە هەوڵی ئەوەدان ناوی کورد بەجیهان بناسێنن ومێژوی پر سەروەری بۆ خۆیان و گەلەکەیان تۆمار بکەن.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە