نامه‌یه‌کی کراوه بۆ به‌رێزان : کاك نه‌وشیروان مسته‌فا مام جه‌لال ته‌ڵه‌بانی
Sunday, 10/01/2010, 12:00
1419 بینراوە
ئێمه وه‌ك کۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی دێرینی کوردستان ناڕه‌زایی ودڵگرانی خۆمان ده‌رده‌برین له‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی هاتۆته ئاراوه سه‌باره‌ت به ڕاپۆرته‌که‌ی به‌رێز مام جه‌لال تاله‌بانی له پلۆنیۆمی چواری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و تۆمه‌تبار کردنی به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان مسته‌فاو وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه له‌لایه‌ن به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان مسته‌فاوه.
به‌ڕێزان :
سه‌روه‌ریتان خه‌باتی رابردووی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه ، که ئێمه‌ی پێشمه‌رگه به‌خوێنی خۆمان بۆمان ده‌سته‌به‌رکردن ناکرێ و ئه‌سته‌مه له‌سه‌ر توڕه بوون و میزاجی شه‌خسی خه‌بات و تێکۆشانمان ، تێکه‌ڵ به کاره‌ساته‌کانی کیمیابانی هه‌ڵه‌بجه وئه‌نفال بکه‌ن .
بیره‌وه‌رییه‌کان زیندوون و پڕه له داستانی قاره‌مانێتی وخۆنه‌ویستی وخۆبه‌خت کردن له پێناوی خاك ونیشتمان ، بۆیه هیوادارین خه‌باتی ئێمه‌و خوێنی پاکی شه‌هیده نه‌مره‌کانمان له‌که‌دار نه‌که‌ن .
داواکارین له به‌رێزتان له‌و ئاسته گه‌وره‌تر بن و ڕێگه مه‌ده‌ن به ئاژاوه دروست که‌ره‌کان هانده‌رتان بن بۆ ئاڵۆزکردنی بارودۆخه‌که له‌وه زیاتر، هه‌لومه‌رجی کوردستان له‌م قۆناغه‌دا زۆر ناسکه و تێکدانی ئارامی وتوندوتیژی ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنان و نه‌یارانی کورده .
له جیاتی تۆمه‌ت به‌ستن و دژایه‌تی کردنی یه‌كتر ، ئاماده‌کاری خۆتان بکه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و با بانگهێشته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانتان بانگهێشته‌ی جوانی بێت و یه‌کتر ناشیرین مه‌که‌ن ، ناشیرینیتان ناشیرینی هه‌موانه‌و جوانیشتان جوانی هه‌موانه ، پێمان باشه له دوو به‌ره‌ی جیاوازدا خه‌باتی خۆتان بکه‌ن ، با متمانه‌تان له ناو خه‌ڵکی کوردوستان دا بمێنێ و نه‌وه‌ی ئێستامان شه‌ره‌فی نه‌ته‌وایه‌تیتان پێ ببه‌خشێت . گه‌ر ئێستا به‌م جۆره دژایه‌تی و پلان بۆ یه‌کتر دابڕێژن ، چۆن ئه‌توانن له‌سه‌ر کێشه ستراتیجی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان یه‌کده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێست بن له په‌رله‌مانی عێراقیدا .
تکامان لێتانه ئاورێ له خه‌ڵکی سته‌م دیده‌و زوڵم لێکراوی کوردستان بده‌نه‌وه ، بیرله کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی نێوان کوردستان وبه‌غدا بکه‌ن ، شه‌قامی کوردی چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ری کێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیانه له ئێوه‌ی سه‌رکرده ... داواتان لێ ده‌که‌ین به‌فیڕۆی مه‌ده‌ن .
هه‌مان کات داوا له ئاسایشی گشتی کوردستان ده‌که‌ین هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌و سزادانی ئاژاوه گێڕان .
جێ ی سه‌رنجه لایه‌نه عه‌ره‌به شۆڤینیه‌کان ، که له که‌ناڵ وماڵپه‌ره‌کانی خۆیان ئاماژه‌یان پێ داوه ، له ڕێی تۆمه‌ته‌کانی خۆتان که بۆ یه‌کتر هه‌ڵتان به‌ستووه ، بیکه‌ن به به‌ڵگه‌و داوای دادگایی کردنتان له‌سه‌ر تۆمار بکه‌ن له عێراق دا.
له کۆتایی داوا له هه‌موو کۆمیته‌و لیژنه‌کانی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌که‌ین هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ر بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی که دژی پرۆسه‌ی ئازادی وئاسایشی کوردستانه‌و ته‌نها خزمه‌تی دوژمنان و نه‌یارانی کوردستان ده‌کات .
کۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی دێڕینی دڵسۆزی کوردستان
10/1/2010
وێنه‌یه‌ک بۆ
[email protected] [email protected] [email protected] [email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست